کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێل جی داهاتە سەرەتاییەکانی چارەکی دووهەمی ٢٠٢٣ بڵاو دەکاتەوە
2023-07-19
بەرزترین رێژەی داهاتی چارەکی دووهەم و گەشەی جێگیر بنەما لەسەر بناغەیەکی بەهێز
سیئۆل، ١٩ ی تەموزی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمرۆ داهاتە سەرەتاییەکانی چارەکی دووهەمی سالی ٢٠٢٣ ی بڵاوکردەوە. ئێڵ جی بڵاویکردەوە کە بڕی ١٩.٩ ترلیۆن یەنی کۆریای باشور داهاتی بووە لە چارەکی دووهەمی ٢٠٢٣ دا کە بەرزترین داهاتی چارەکی دووهەمە وە بڕی قازانجی کارپێکردنی ٨٩٢.٧ ملیار یەنی کۆری بووە کە ئەمیش دووهەم بەرزترین قازانج بووە لە چارەکی دووهەمدا لە مێژووی کۆمپانیاکەدا. ئەم داهاتە رەنگدانەوەی هەوڵی کۆمپانیاکەیە بۆئەوەی بە شێوەیەکی بنچینەی پەیکەربەندی بازرگانی کۆمپانیاکە باشتر بکات لەرێگەی بەردەوام فراوانکردنی بەشی B2B هەرچەندە دۆخە ئابووریە جیهانیەکان و هەروەها ڕکابەری توندی بازاڕ کاریگەری لەسەر بوو قازانجی کۆمپانیا. قازانجی کارپێکردن بە رێژەی 12.7 زیادی کرد بەراورد بە چارەکی دووهەمی پار ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەی بەردەوامە بنەما لەسەر ستراتیژیەتی کۆمپانیا بۆ بەهێزکردنی ڕکابەرێکی بازرگانی.
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ناوماڵ و هەواگۆڕ قازانجێکی باشی تۆمار کردووە بەهۆی زیادبوونی فرۆش و ڕێژەی داواکاری بەرز لەسەر بەرهەمەکان، وەکو هەواگۆڕەکان و بەرهەمی گەرمیی کارکردوو بە پەمپ و سیستەمەکانی ئەزبەرکردنی وزە.
سەرباری دۆخە ئابوریە سەختە جیهانیەکان، ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن گەشەیەکی باشی هەبووە بۆ بازرگانی بابەت و خزمەتگوزاریەکان بنەما لەسەر سەکۆی webOS ی ئێل جی بۆ تەلەڤیزۆنی زیرەک. لە هەمان کاتدا روونمای شێوازی ژیان (Lifestyle Screens) بوونەتە هۆی زیادبوونی فرۆش و پێشەنگیکردنی بازاری تەلەڤیزۆنی ئاست بەرز.
کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەردەوامە لە گەشەکردن و نەوەستاوە، بەهۆی ئەو داواکاریە بەرزەی هەیە لەسەر پارچەکانی ئۆتۆمبیل و بەڕێوەبردنی گونجاوی زنجیرەی دابینکردن. لە هەمان کاتدا گەشەی کۆمپانیا بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری کرایە سەر لەڕێی پۆرتفۆلیۆی جێگیری کۆمپانیا کە پێك هاتوە لە سێ لایەنی سەرەکی کە روونمای کاتبەسەربردن و درایڤ شەفتی کارەبایی و ئامێرەکانی رووناککردنەوەن. کۆمپانیای ئێل جی بۆ بازرگانی فراوانبوونی ئەزموونی بەکارهێنەر خێراتر دەکات بۆ وەدەستخستنی داواکاریی بەکارهێنەر بە پێناساندنی یەکەمین تەلەڤیزۆنی بازرگانی کە تەکنۆلۆژیای ئێرپلەی کۆمپانیای ئاپڵی هەیە بۆ تەلەڤیزۆنی ئوتێلەکان. ئەم ژمارانە پشتیوانی کراون بنەما لەسەر K-IFRS کە دابینکراوە وەکو خزمەتگوزاری بۆ وەبەرهێنەران پێش ئەوەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی داهاتی کۆتایی خۆی بڵاو بکاتەوە، بە داهاتی نەختینەشەوە. وردەکاریەکانی هەر لقە کۆمپانیایەک بە شێوەیەکی فەرمی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڵاو دەکەرێتەوە.
# # #
زۆرترین سەردان
1
پارتی لەگەڵ دیزاینەرەکە ڕێکدەکەوێت ... بە پێنوسی:عوسمان گوڵپی
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد بەدەست دەهێنێت، بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی داهێنانی بەرپرسانە
کۆمپانیای ئێڵ جی پەیکەربەندکردنەوەی ڕێکخراوەیی ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی گەشەکردن لە داهاتوودا
ئامێری ULTRAGEAR ی ئێڵ جی یەکەمین روونمای 4K ی ئۆلید لە جیهاندا کە تایبەتمەندی "دووانە-هێرتز"ی هەیە
کۆمپانیای ئێڵ جی پرۆژەی هەڵمەتی "باڵیۆزی ژیانێکی باش" رادەگەیەنێت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی، ساڵێك بۆ بەخشینەوە بە کۆمەڵگە
لە بۆنەی CES 2024 دا پابەندبوونی ئێڵ جی بە داهێنانەوە بووە هۆی بردنەوەی چەندان خەڵات
کۆمپانیای ئێڵ جی دەستکەوتە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ رادەگەیەنێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine