ئاسیاسێڵ یەکێک لە خەڵاتەکانی بێست بست بزنس ئەۆردزBest Business Awards  ـی بەریتانی بۆ ساڵی 2023 دەباتەوە و خەڵاتی "باشترین ئەپلیکەیشن"ـی پێدەبەخشرێت و ستایشی ڕۆڵی پێشەنگی دەکرێت لە بواری بەدیجیتاڵکردن لە عێراق 

2023-07-20
بەغدا، عێراق | 20 ـی تەمموز 2023 – ئاسیاسیڵ، یەکەمین و پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراق، هەنگاوێکی گەورەی بەرەو ئاسۆیەکی نوێ هاویشت دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین ئەپلیکەیشنی مۆبایل" لە میانەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بێست بزنس ئەۆردزBest Business Awards  لە بەریتانیا. ئەم خەڵاتە نیشانەی ئەو کارە ناوازە و داهێنەرانەی ئاسیاسێڵە کە کۆمپانیاکە خستوویەتیە خزمەتی بەشداربووەکانیەوە لە عێراق و دەرەوەی عێراقدا. ئاسیاسێڵ پێشتر و ئێستاش لە پێشی پێشەوەی ئەو کۆمپانیا عێراقییانە بووە کە چارەسەری دا‌هێنەرانە و خزمەتگوزارییەکی نایابی بەشداربووانی پێشکەشکر بە کڕیارانی کردووە. ئەپلیکەیشنی کۆمپانیاکە ئینتەرفەیسێکی بۆ بەشداربووانی دابینکردووە کە ناوازەیە و بەکارهێنانی ئاسانە، بەمەش شۆڕشێکی لە شێوازی کارلێکی بەشداربووان لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاریی پەیوەندییانەی بەکاریدەهێنن هێناوەتە ئاراوە. وە شایانی باسکردنە کە ئەپلیکەیشنەکە بوار بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت سەرجەم ئەکاونتەکانی ئاسیاسێڵیان بەڕێوەبەرن، خۆیان تۆماربکەن لە بەرنامەی خەڵاتەکان، چێژوەربگرن لە ئەزمونێکی بازاڕکردنی ئەلیکترۆنیی گشتگیر و تەواوەتیی، وبەمەش ئەپلیکەیشنەکە دەبێتە وێستگەیەکی دیجیتاڵیی کامڵ بۆ سەرجەم چالاکییەکانی بەشداربوو. ئەوەی ئەپلیکەیشنەکە جیادەکاتەوە خەسڵەتی هەبوونی هاوکارێکی دیجیتاڵییە لەناویدا، لەگەڵ توانای چاتکردنی ڕاستەوخۆی بیست و چوار سەعاتە و بە درێژایی هەموو ڕۆژانی هەفتە، ئەمەش وادەکات بەشداربووان هەمیشە چەند کلیکێک لەو خزمەتگوزارییە کوالیتی بەرزانەوە دووربن کە کۆمپانیاکە پێشکەشیان دەکات. بەدەر لە ئەپلیکەیشنەکەش، ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگ بووە لە ڕابەرایەتیکردنی پرۆسەکانی تایبەت بە بەدیجیتاڵکردن لە عێراق. ئاسیاسێڵ بەشداری چەندین چالاکی هاوبەشی کردووە لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکاندا بۆ پشتگیریکردنی دەرکردنی یاساگەلێک کە بتوانێت برەو بە ژێرخانێکی دیجیتاڵیی بەهێز بدات لە ناوخۆی عێراقدا. ئەم پابەندبوونە بووە مایەی دروستبوونی ژینگەیەکی گونجاو و لەبار بۆ گەشەی دیجیتاڵیی و داهێنانی تەکنۆلۆژیی. لەسەروو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ هەڵسا بە چەندین کاری هاوبەش 'شەراکەتکردن' لەگەڵ چەندین کۆمپانیای نیشتیمانیی و نێودەوڵەتیی لە پێناو برەودان بە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردن لە عێراق. ئەم هاوکارییە پەلی هاویشتووە بۆ چەندین بواری تریش، لەوانە فێرکردن و چاودێری تەندروستی و فەندکردن، و ئامانج لەم جۆرە هاوکارییە باشترکردنی کوالیتی ژیان و باشترکردنی ئاسۆکانی ڕەوشی ئابوورییە بۆ گەلی عێراق. 

خەڵاتەکانی بێست بزنس ئەۆردزBest Business Awards ـی بەریتانیی بەوە جیادەکرێنەوە کە بردنەوەیان بڕینی چەند قۆناغێکی قورس لە بەشداربووان دەخوازێت بۆ پاڵاوتن و هەڵبژاردن و شایستەبوونیان کە لیژنەیەکی داوەرانی پسپۆڕی سەربەخۆ دەستنیشانیکردوون. خەڵاتەکان کۆمەڵێک ستاندەری بەرزی بۆ بەشداربووانی کاتیگۆری و کەرتە جیاوازەکان داناوە. کاتیگۆری "باشترین ئەپلیکەیشن"، بەشێوەیەکی تایبەت، کێبڕکێیەکی قورسی لەسەر دەکرێت کە تیایدا بڕیاری دیاریکردن و هەڵبژاردن لەلایەن داوەرانەوە پاڵپشتە بە کۆمەڵێک ستاندەری تۆکمە. 

سەرۆکی لیژنەی داوەریکردنی خەڵاتەکانی بێست بزنس ئەۆردز Best Business Awards ـی بەریتانیی ستایشی دەستکەوتەکانی ئاسیاسێڵی کرد و وتی: "پیرۆزە لە ئاسیاسێڵ کە ئەپلیکەیشنێکی نوێی ئێجگار سەرکەوتووی پێشکەشکردووە کە کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیاکە هەیە. ئێستا کڕیاران، بەشێوەیەکی کەموێنە، دەتوانن هەموو ئەکاونتەکانی ئاسیاسێڵیان لە یەک ئەپلیکەیشندا کۆبکەنەوە، و بەشداری لە خەڵاتەکان و بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی بکەن لەڕێی پلاتفۆرمەکەوە. لە ڕێگەی هاوکاری دیجیتاڵیی ناو ئەپلیکەیشنەکەوە یارمەتی پێویست پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت لەگەڵ توانای چاتکردنی ڕاستەوخۆ بیست و چوار سەعات لە ڕۆژێکدا و بە درێژایی هەموو ڕۆژانی هەفتە، ئەمەش پێشکەشکردنی یارمەتی بەشێوەیەکی خێرا و کارا بە کڕیاران مسۆگەر دەکات و لە ئەنجامدا کڕیاران هەست دەکەن ڕێزیان لێدەگیرێت. ئەمەش ئەو سەرکەوتنەیە کە ئەپلیکەیشنە نوێیەکەی ئاسیاسێڵ بەدەستیهێناوە کە بووەتە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی کارلێکی بەشداربووان، لێرەشەوە بووەتە مایەی زۆربوونی داهات."

چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە کاتی ڕاگەیاندنی خەڵاتەکەدا وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گەورەیە. ئەمە گەواهیدەرێکی ڕاستەقینەیە لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بە داهێنان و لەخۆبوردووییەوە لە خزمەتکردنی بەشداربووە بەڕێزەکانمان. ئەم ئەپلیکەیشنە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی ژێرخانی ئاسیاسێڵ خۆیەتی – بەستنەوەی بەشداربووانمان پێکەوە تەنها لە ڕێی پەیوەندیی سیم و بێسیم "الإتصالات السلکیة واللاسلکیة"ــەوە ناکرێت، بەڵکو لە رێی خزمەتگوزاریی نمونەیی و داهێنانەوە دەبێت. هەروەها ئێمە سوورین لەسەر پابەندبوونمان بەوەی ڕۆڵێکی گرنگ و کارا بگێڕین لە وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق، بەردەوام دەبین لە ئیشکردن بۆ دەرکردنی یاسا و دروستکردنی شەراکەتگەلێک کە بتوانێت ئابووریی دیجیتاڵیی بەهێزبکات و ببێتە مایەی بەتواناکردنی گەلی عێراق."

خەڵاتەکانی بێست بزنس ئەۆردز Best Business Awards یەکێکە لە خەڵاتە گەورەکان لە وڵاتی بەریتانیا. بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەم دامەزراوە گەورەیە و لە ئیڤێنتێکی وەها مەزندا گوزارشتێکی زۆر واتادارە لەو کوالیتی و داهێنانەی ئاسیاسێڵ پێشکەشی خەڵکی دەکات. ئەم خەڵاتانە ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووان لە کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەوە لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، لەوانە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکان، دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندە چالاکەکان. ئەو خاڵە هاوبەشەی کە براوەکانی کۆدەکردەوە جیاوازبوون و نایابیی بوو لە بواری تایبەتمەندیی خۆیاندا.  


---کۆتایی---

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ـى كانونى دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی 17 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات وتۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه نیشتمانییە‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری مۆبایل لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. 

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکان:
[email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com