کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل یادی دەهەمین ساڵیادی خۆی کردەوە  

2023-07-24
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەم هەفتەیە یادی دەهەمین ساڵیادی خۆی کردەوە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئاهەنگێکی سازکرد لە سیئۆل لەژێر دروشمی شۆفێریکردنی باشتر لە داهاتوودا، زیاتر لە ٣٠٠٠ فەرمانبەر ئامادەی ئاهانگەکە بوو. سەرۆکی ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئیون سیوک هیون بەشدار بوو لە ئاهەنگەکەدا، ئەمەش دەستپێشخەریەکی بوێرانەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە پێگەی خۆی مسۆگەر بکات لە جیهاندا وەکو دابینکاری پارچەی ئۆتۆمبیل لە سەرەتای دەیەی داهاتوودا. 
ئیون سیوک هیون وتی "زیادبوونی فرۆش کە لە سالی رابردوودا بەدەستمان هێناوە بەڵگەیە بۆ بەهێزی پەیکەربەندی بازرگانی کە کۆمپانیاکەمان بنیادی ناوە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا، دەبین پێشەنگی جیهانی لە دروستکردنی پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا و لەڕێی داهێنانی تەکنۆلۆژی و دیزاینەوە دەبینە پێشەنگی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و خودلێخوڕ."
هەروەها ویلیام چۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی ئامادەی ئاهەنگەکەبوو و وتارێکی هاندەریدا و وتی "ئێمە گەشتووینەتە ئەم پێگەیەی ئێستامان لەڕێی متمانەی کڕیاران و پابەندبوونی فەرمانبەرەکانمانەوە، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەردەوام دەبێت لە داهێنان و هەوڵدان بۆ هۆکاری باشتری گواستنەوە لە داهاتوودا."
لە سەرەتای دامەزراندنی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیلەوە لە ٢٠١٣ دا، بەردەوام بووە لە کارکردن لە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبیلدا و هەر لە سەرەتاوە بزوێنەرێك بووە بۆ گەشەی داهاتوو. پاش تێپەڕبوونی دە ساڵ ئێل جی ئەمرۆش بەردەوامە لە کارکردن لە پێگەکەیدا لە بازاری پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبیلدا لە جیهاندا بە پشتیوانی گەشەی بەردەوام لە سێ بواری سەرەکیدا: ئامێری کاتبەسەربردن و زانیاری لە ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیلدا، LG Magna e-Powertrain کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەگەڵ Magna International بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی تەکنۆلۆژیای گێری کارەبایی و سیستەمی رووناککردنەوەی ئۆتۆمبیل لە ZKW Group ەوە. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل سەرکەوتوو بووە لە قازانجی کارپێکردندا لە چارەکی دووهەمی سالی ٢٠٢٢ دا، تۆمارێکی نوێ بووە پاش ٢٤ چارەکی دووهەمی نەرێنی لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە. لە ساڵی پاردا کۆمپانیا بڕی 8649.6 ملیار یەنی کۆری فرۆشی هەبووە لەگەڵ قازانجی کارپێکردن بە بڕی 169.6 ملیار وەن. سالی ٢٠٢٢ کۆتاییهات بە داواکاریی کەڵەکەبوو بە کۆی بڕی نزیکەی ٨٠ تریلیۆن وەن. 
سیستەمی کاتبەسەربردن و زانیاری کە کۆکارەوەی نێوان زانیاری شۆفێریکردن و کاتبەسەربردنە بۆ شۆفێر و سەرنشینان ئەزموونێکی نایاب لەناو ئۆتۆمبیلدا دابین دەکات. کرۆکی هەر ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی ئامڕازی گوازەرەوەی جوڵەکەیەتی کە بزوێنەر و ئەکسڵ و تەگەرەکان دەگرێتەوە کە دەبنە دروستکردن و گواستنەوەی وزە. سیستەمی رووناکی لە ئۆتۆمبیلە زیرەکەکاندا کە لە پێشەوەی ئۆتۆمبیل هەیە و پارچەکانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ئامرازەکانی ئاگادارکردنەوە دەگرێتەوە، رۆڵیکی گرنگی هەیە لە دابینکردنی سەلامەتی لەسەر ڕێگەدا. 
کرۆکی کارەکانی کۆمپانیاکە لە سیستەمی کاتبەسەربردن و زانیاری لەناو ئۆتۆمبیلدا یە کە  تەکنۆلۆژیای زانیاری پێشکەوتوو بەکاردێنێت لەگەڵ سیستەمی شۆفێریکردنی دیجیتاڵی. ئێڵ جی بۆ پەیوەندی بێتەل بڕێ سەدا ٢٢.٤ پشکی بووە لە بازاری پەیوەندیکردنی بێتەل لە ئۆتۆمبیلدا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا، سیستەمی شۆفێریکردنی دیجیتاڵیش ڕێژەیەکی دوو ژمارەیی هەبووە هەر لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە. 
هاوبەشانی جیهانی ئێل جی پەیامی ڤیدۆیی هاندەریان ناردبوو کە لە بۆنەکەی سیئۆلدا نمایشکرا:
ئان هیۆنگ-کی، جێگری باڵای بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی پارچەی ئەلیکترۆنی و سەنتەری تەکنۆلۆژیای جوڵاو لە گروپی ئۆتۆمبیلی هیوندای وتی "ئێل جی پابەندی خۆی پیشانداوە بۆ دروستکردنی بەرهەمی باشتر و بەردەوام بەدەم داواکاریەکانمانەوە هاتووە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگیە سەختەکاندا. هیوادارین ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل و هیوندای بەردەوامبن لە کارکردن پێکەوە بۆ پێشەنگیکردنی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل."
کوان های-یەنگ، جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاتبەسەربردن و زانیاری لە گروپی هیوندای وتی "بەشداربوون لەگەڵ ئێڵ جیدا لە ئاهەنگی بەرهەمهێنانی گەورەدا لە ٢٠١٨ دا یادگاریەکی جوانی منە. حەزدەکەم سوپاسی تیمی پەرەپێدانی ئێل جی بکەم بۆ بەجۆشبونیان و پابەندبوونیان لە هەماهەنگیە بەردەوامەکەماندا."
جێف مۆریسن، جێگری سەرۆکی زنجیرەی دابینکاری و کڕینی جیهانی لە GM پیرۆزبایی لە ئێڵ جی کرد و وتی "ئێمە لەناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل دەکەین لە دەهەمین ساڵیادیدا. ئێل جی دابینکارێکی متمانەپێکراوی GM تەنانەت پێش دامەزراندنی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیلیش بە شێوەیەکی فەرمی، دەمێکە پابەندبوونی خۆی نیشانداوە لە یارمەتیدانی براندەکەماندا بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی نایابی ناو ئۆتۆمبیل. با بە پابەندبوونمان بەردەوامبین لە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای داهێنەرانە کە ببێتە باشترکردنی ئەزموونی شۆفێریکردن و باشترکردنی سەلامەتی لەسەر ڕێگە."
ژولیان باتیستن، سەرۆکی هێلی سۆفتوێر بۆ ئۆتۆمبیل لە کۆمپانیای رینۆ وتی "ئێل جی ئەندازیاری تواناداری سۆفتوێریان هەیە لەگەڵ شێوازێکی بازرگانی گونجێنەر. هیوادارن پێکەوە سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبێنین لە داهاتوودا."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە:  www.Lge360.com  
 

-کۆتا- 
دەربارەی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل جەخت دەکاتەوە سەر بە بازرگانیکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ژینگە دۆست و داهێنانکردن لەم بوارەدا بنەما لەسەر تەکنۆلۆژیاکانی ئێل جی. کۆمپانیاکە شارەزای ئۆتۆمبیل و بەکارەباییکردن و پارچەی گونجێنەر دابین دەکات وەکو ئامێری کاتبەسەربردن و زانیاری و پەیوەندی و شۆفێریکردنی زیرەک و سەکۆی سۆفتوێر لەگەڵ چەندان تەکنۆلۆژی داهێنەراندا. وەکو هاوبەشی داهێنەر بۆ داهاتووی جوڵە، ئێل جی پابەندە بە هەمەچەشنکردنی بازرگانیەکەیەوە بۆ باشترکردنی توانستەکانی بە لەخۆگرتنی سیستەمی رووناکی ئۆتۆمبیل لەلایەن گروپی ZKW و کۆمپانیای ئاسایشی ئینتەرنێت Cybellum و بازرگانی پێکەوەیی لەگەڵ LG Magna e-Powertrain. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی سەردانی ئەم مالپەڕە بکە: https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media