"فێربوون لە پێناو چاکە": ئاسیاسێڵ لە میانەی دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بڕی 22,000 دۆلار کۆمەک دەبەخشێت 

2023-07-31
سلێمانی، عێراق | 31 ـی تەمموزی 2023 | ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراق، لەمدواییانەدا هەڵسا بە رێکخستنی دەستپێشخەرییەکی داهێنەرانە بۆ ئاوێتەکردنی شارەزایی کارمەندان لەگەڵ بەخششی خێرخوازی. ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە، کە ناوی 'فێربوون لە پێناو چاکە'ی لێنرا، بووە ئامرازێک بۆ کارمەندانی ئاسیاسێڵ تا لە ڕێێەوە پێشکەوتنی پیشەییان بگۆڕن بۆ بەشداریکردنی خێرخوازییانە، ئەمەش پابەندبوونی توندوتۆڵی کۆمپانیا نیشاندەدات بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکانەوە. 
دەستپێشخەریی "فێربوون لە پێناو چاکە" کە لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی ئاسیاسێڵەوە دەستیپێکرد، هانی کارمەندان دەدات کە پێشوەختە بڕێک لەو کاتەی هەیانە تەرخانی بکەن بۆ گەشەپێدانی خۆیان لە ڕووی شەخسیی و پیشەییەوە لە ڕێی کۆمەڵێک خولی ڕاهێنانەوە. ئاسیاسێڵیش بەڵینیدا کە لە بەرامبەر هەر کاژێرێک کە کارمەند تەرخانیدەکات بۆ ئەم هەوڵی فێربوونە بڕی 8 دۆلار ببەخشێت پێیان. وەکو کاردانەوەیەک بۆ پرەنسیپە جەوهەرییەکانی ئاسیاسێڵ و یەکخستنی هەوڵەکان لەناو کۆمپانیادا، بە سەدان کارمەند بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەشدارییان لە دەستپێشخەرییەکەدا کرد و سەرەنجام بڕی زیاتر لە 22,000 دۆلاری ئەمریکییان کۆکردەوە. و سەرجەم هەموو ئەو بڕە پارەیە دابەشکرا بەسەر هەر یەک لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە لە سلێمانی و "البیت العراقي للإبداع" لە بەغدا. 
عومە فالح، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و میدیا لە ئاسیاسێڵ سەرسامی خۆی دەربڕی بە دەستپێشخەرییەکە کە لە چەند ڕوویەکەوە تایبەتمەندی و سوودی خۆی هەیە و وتی: "ئەم پڕۆژەیە بەرجەستەکردنی گیانی هاوکارییە و بەهێزکردنی خود و هاوسۆزی و بەخشندەییە. کارمەندەکانمان توانا و شارەزاییگەلێکیان هەیە کە بە هیچ نرخێک ناخەمڵێنرێت، هەروەها کاریگەرییەکی بەرجەستەشیان بەسەر کۆمەڵگەوە هەیە. من پێموایە دەستپێشخەرییەکی گرنگ و بێوێنەیە چونکە بەشێوەیەکی جوان گەشەپێدانی خودی کارمەند و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی پێکەوە کۆدەکاتەوە کە دەبێتە مایەی بەدیهێنانی چەندین سوودی گەورە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە دەستپێشخەرییەکەوە". 
فەندی تایبەت بە دەستپێشخەرییەکە لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بەوپەڕی سەخاوەتەوە دابینکرا، ئەمەش تەبا دێتەوە لەگەڵ پابەندبوونی کۆمپانیا بە پەیڕەوکردنی ڕێبازێکی گشتگیری تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان لەگەڵ برەودان بە فێربوونی بەردەوام. ئەم ڕێبازە داهێنەرانەیە مژدەی دووبارە ئاڕاستەکردنەوەی دیدگای گشتیی تایبەت بە ڕاهێنانی پیشەیی دەدات بە گوێماندا، لەگەڵ فراوانکردنی کاریگەرییەکانی بۆ دەرەوەی کۆمپانیاکان تا بتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەرجەم کۆمەڵگە دابنێت. دەستپێشخەریی 'فێربوون لە پێناو چاکە' چەمکی کەمپینە خێرخوازییە نەریتگەراییەکانی تێپەڕاندووە. دەستپێشخەرییەکە زیاتر شایەتییەکە لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕی ئاسیاسێڵ بە گەشەپێدانی بەهرەکانی هێزی کار، و لە هەمان کاتدا باشترکردنی باری بژێوی خەڵک. ئامانج لە کەمپینەکە تەنها گەشەپێدانی تواناکانی کارمەندان نیە وبەس، بەڵکو ئامانجی برەودانیشە بە پرەنسیپگەلێکی جەوهەریی وەکو یەکگرتوویی و سەخاوەت و دەستودڵفراوانیی.    
چاوەڕواندەکرێت ئاسیاسێڵ درێژە بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە بدات، کە ئەمەش گیانی خۆتەرخانکردنی بەهێزتردەکات چ بۆ گەشەپێدانی پیشەیی بەردەوامی هێزی کارەکەی و چ لە پێناو قوڵکردنەوەی رۆحیەتی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی کە ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی هەیە لەو شوێنانەدا کە کاریان تێدا دەکات. ئەم دیدگایە تەنها بەرجەستەکردنی باوەڕبوونی ئاسیاسێڵ نیە بە پرەنسیپی بەخشینەوە بە کۆمەڵگە، بەڵکو بەردەوامیدانە بە ستراتیژە فراوانەکەی بۆ برەودان بەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی کۆمەڵگەی دەکات، بە تایبەت لە ڕێی بەرنامەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی بەنرخی بەدەستهێناوە. ئەم ڕێبازە بەرنامە بۆ داڕیژراو و ڕێکخراوە بەشێکە لە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە بەتواناکردنی عێراقەوە لە ڕێی چارەسەرە دیجیتاڵییەکان و بەشداری پێكردنی کۆمەڵگە و دانانی بناغە بۆ ئایندەیەکی گەشتر. 

--تەواو---

دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ى كانونى دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووی 17 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. 

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، هاوپشکی تایبەت، بەڕێوەبەرێتی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com