وتەکەی ترامپ لەبارەی ئەوەی که کۆمپانیای (هواوی)مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست کردووه، هیچ نەبوو جگە لە ڕاگه‌یاندنی قۆناغێکی نوێی ململانێی جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریکا و چین، که کۆمپانیای هواوی گه‌وره‌ترین زیانی له‌م جه‌نگه به‌رده‌که‌وێت.
لێکه‌وته‌کان ته‌نها به بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکاوه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان ده‌ستیان کرد به پچڕانی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا چینیه‌که، له‌و میانه‌یه‌شدا کۆمپانیای گۆگڵ که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات، به‌شێک له خزمه‌تگوزارییه‌کانی لەگەڵ هواو یپچڕاند.
،،
پێده‌چێت دواى بریاره‌كه‌ى تره‌مپ، هواوى بكه‌وێته نێو قه‌یرانێكى قوڵه‌وه.
هواوی به‌بێ ئه‌ندرۆید:
سیسته‌می کارپێکه‌ری ئه‌ندرۆید که له‌لایه‌ن کۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مریکیه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه، ئێستا زیاتر له %85 مۆبایله زیره‌که‌کان ئه‌و سیسته‌مه به‌کارده‌هێنن، واته نزیکه‌ی 2.5 ملیار مۆبایل،
زۆرێک له مۆبایله زیره‌گه‌کانی وه‌ک گالاکسی و شاومی به سیسته‌می کارپێکه‌ری ئه‌ندرۆید کار ده‌که‌ن له‌ناویانیشدا مۆبایله‌کانی هواوی،به‌ڵام دوا به‌دوای بڕیاره‌که‌ی کۆمپانیا گۆگڵ، هواوی دەکەوێتە قەیرانێکی قوڵەوە.
هەرچەندە مۆبایله‌کانی ئێستای هواوی لەوانەیە تا ماوەیەکی دیکە بتوانن به‌بێ کێشه کار بکه‌ن، به‌ڵام ئەو مۆبایله هواویانەی لە داهاتوودا دروست دەکرێن، ناتوانن کار به سیسته‌می (Google play) بکه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له خزمه‌تگوزارییه‌کانی نه‌خشه و ئیمێڵ بێ به‌ش ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ به‌کارهێنه‌رانی هواوی جێگه‌ی دڵخۆشیه ئه‌وه‌یه که سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ مۆبایله‌کان کراوه‌یه،به‌ڵام به‌بێ بوونی پارێزراوی(ئه‌منی) و به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی ڤێرژنه‌کان.
بۆیه پێویسته کۆمپانیا چینیه‌که گه‌شه به سیسته‌مه‌که بدات، به واتایه‌کی تر سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ مۆبایله‌کانی هواوی به‌رده‌سته، به‌ڵام به کۆمه‌ڵێک که‌موکورتیه‌وه که گرنگترینیان لایه‌نی پارێزراوی مۆبایله‌که‌یه،به‌ڵام ئه‌م بڕیاره کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر به‌کارهێنه‌رانی هواوی له وڵاتی چین، چونکه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌کارهێنه‌ران له‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بێ به‌شن له خزمه‌تگوزارییه‌کانی گۆگڵ، چونکه وڵاتی چین زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی گۆگڵی قه‌ده‌غه کردووه.
،،
هه‌روه‌ها کۆمپانیای (کوالکۆمیش)ش که هه‌ندێک له پارچه‌کانی مۆبایله زیره‌که‌کانی بۆ کۆمپانیاکه دابین ده‌کرد، چیدیکه هیچ پارچه‌یه‌ک دابین ناکات، به‌مه‌ش کۆمپانیا چینیه‌که له چه‌ندین لایه‌نه‌وه زه‌بری کوشنده‌ی به‌رده‌که‌وێت.
ژماره‌کانی هواوی:
گۆگڵ به ته‌نها زه‌بری له هواوی نه‌دا، به‌ڵکو کۆمپانیاکانی وه‌ک ئینتیڵ (intel) و کوالکۆم(qualcomm) دوا به‌دواشیان مایکرۆسۆفت زیانی گه‌وره له هواوی ده‌ده‌ن و هێز و توانای لێده‌بڕن، چونکه ئه‌وانیش هه‌مان ڕێکاری گۆگڵ ده‌گرنه به‌ر، ئینتڵ که به‌رپرسه له دانانی پرۆسێسه‌ری لاپتۆپه‌کانی کۆمپانیاکه که به سیسته‌می ویندۆز کار ده‌که‌ن، خزمه‌تگوزارییه‌کە ده‌پچڕێنێت، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه که کۆمپیوته‌ره‌کانی هواوی له داهاتویه‌کی نزیکدا بێ پرۆسێسه‌ر و سیسته‌می کارپێکردن ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها کۆمپانیای (کوالکۆمیش)ش که هه‌ندێک له پارچه‌کانی مۆبایله زیره‌که‌کانی بۆ کۆمپانیاکه دابین ده‌کرد، چیدیکه هیچ پارچه‌یه‌ک دابین ناکات، به‌مه‌ش کۆمپانیا چینیه‌که له چه‌ندین لایه‌نه‌وه زه‌بری کوشنده‌ی به‌رده‌که‌وێت که له مێژووی نوێی ته‌کنه‌لۆژیادا به توندترین زه‌بر داده‌نرێت.
،،
هواوی ناچار ده‌بێت سیسته‌مێک به‌کاربهێنێت که له گۆگڵ پله‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌پڵیکه‌یشنه‌کانی دیکه‌دا نوێ نابێته‌وه.
له ڕووی ژماره و فرۆشتنیشه‌وه، ئه‌وا کۆمپانیای هواوی له چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی 2019 زیاتر له 59 ملیۆن مۆبایلی زیره‌کی فرۆشتووه، واته پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه و ڕێژه‌ی له %19ی مۆبایله فرۆشراوه‌کانی جیهان له هواوی بووه، به‌مه‌ش به رێژه‌ی له %50 به به‌راورد به ساڵی 2018 گه‌شه‌ی کردووه، ته‌نها مۆبایله‌کانی گالاکسی توانیویه‌تی پێش هواوی بکه‌وێت که له‌و ساڵه‌دا 71 ملیۆن ئامێری لێفرۆشراوه.
له‌لایه‌کی تره‌وه کۆمپانیای گۆگڵ هه‌واڵه‌که‌ی رۆیته‌رزی پشت ڕاست کرده‌وه و به ماڵپه‌ڕی ( The Verge) ڕاگه‌یاند که مۆڵه‌تی کارکردنی ئه‌ندرۆیدی له مۆبایله‌کانی هواوی کشاندۆته‌وه!
به‌مه‌ش کۆمپانیای هواوی ناچار ده‌بێت سیسته‌مێک به‌کاربهێنێت که له گۆگڵ پله‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌پڵیکه‌یشنه‌کانی دیکه‌دا نوێ نابێته‌وه.
له ساڵی 2018دا کۆمپانیاکه ڕایگه‌یاند که زیاتر له 200 ملیۆن ئامێری فرۆشتووه، به‌مه‌ش بووه دووه‌مین پڕ فرۆشترین کۆمپانیا دوای سامسۆنگی کۆری، هه‌وره‌ها کۆمپانیا ئه‌پڵی ئه‌مریکیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ل زیادبوونی فرۆشتنی مۆبایله‌کانی هواوی، مۆبایلی (p30 pro) بووه پڕ فرۆشترین مۆبایل له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا.
جێگره‌وه چیه؟
یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به پێویستی ده‌زانێت که کیانی تۆِره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان تێکبشکێنرێت، هه‌روه‌ها ڕێگری بکرێت له‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ئێستا په‌یڕه‌و ده‌کرێت و دادپه‌روه‌ری له کێبڕکێدا بێته دی، چونکه هه‌ر کۆمپانیایه‌ک که گه‌شه بکات توشی له‌مپه‌ری زۆر قورس ده‌بێته‌وه له کێبڕکێ کردنی له‌گه‌ل َفه‌یسبووک و به‌رهه‌مه جیاوازه‌کانی تردا، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ئه‌م لۆژیکه بڕیار به‌ده‌ستیش یه‌ک لایه‌ن بێت کارێکی نالۆژیکیه.
بۆ خۆ ڕزگاربوون له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئێستا، کۆمپانیا چینیه‌که، هه‌مان بژارده‌ی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری له‌به‌رده‌سته، که په‌نابردنه به‌ر سیسته‌مه‌که‌ی پێشووتر که (تایزن) بوو،ئه‌م سیسته‌مه له ڕاستیدا بۆ کارپێکردنی مۆبایله زیره‌که‌کان به‌کارده‌هێنرا، به‌ڵام دواتر کرا به سیسته‌می کاتژمێری زیره‌ک، بۆیه ده‌توانرێت دووباره بکرێته‌وه به سیسته‌می مۆبایلی زیره‌ک، چونکه هاوتاشه له‌گه‌ڵ ئه‌پی (applicaition compatibility layer)، که له تایزندا بوونی هه‌یه.
،،
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات زیاتر جه‌نگێکی ساردی ئابووریه بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی کۆمپانیا چینیه‌که، هه‌روه‌ها شکاندنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ.
له‌لایه‌کی تره‌وه کۆمپانیای هواوی زۆر پێویستی به گه‌ڕان نیه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه سیسته‌مێکی نوێ وه‌ده‌ست بخات، چونکه کۆمپانیاکه له ساڵی 2012ه‌وه ده‌ستی کردووه به گه‌شه‌پێدانی سیسته‌مێکی تایبه‌ت به مۆبایل و کاتژمێره زیره‌که‌کانی، به‌ڵام تاکو ئێستا ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌که ئاشکرا نه‌کردووه.
تاکو ئێستابه هیچ شێوه‌یه باس له هۆکاری بڕیاره‌که‌ی ترامپ ناکرێت،به‌ڵام له‌وانەیە چه‌ند هۆکارێک له پشت بریاره‌که‌ی ترامپه‌وه بن له‌وانه کۆمپانیاکه له ماوه‌کانی ڕابردوودا چه‌ند کۆدێکی داوه به به‌رپرسانی په‌کین که چاودێری به‌کارهێنه‌ران بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ران ئاگادار بن، به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌مریکا پێش هه‌ر شتێکی تر گرنگی زۆر به لایه‌نی ئابووری ده‌دات،بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات زیاتر جه‌نگێکی ساردی ئابووریه بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی کۆمپانیا چینیه‌که، هه‌روه‌ها شکاندنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ.
به‌ڵام ئه‌م بریاره پێش هه‌موو لایه‌ک سه‌ری گۆگڵ و ئه‌پڵ ده‌سوتێنێت، چونکه ئه‌وان پشت به دروستکراوه چینیه‌کان ده‌به‌ستن و هه‌رگیز ناتوانن ئه‌وه پشت گوێ بخه‌ن، بۆیه له‌وه‌یه هۆکارێکی تری بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی واز له دروستکراوه چینیه‌کان و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بهێنن و به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌کاربهێنن.