کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
لە نوێترین هەڵمەتی کۆمپانیای ئێڵ جیدا بۆ برەودان بە "ژیان خۆشە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت" دڵت لەکوێ بوو ماڵ لەوێیە
2023-08-20
هەڵمەتێکی ڤیدۆیی نوێ وەکو بەشێك لە ستراتیژیەتی داهێنانەوەی براندی ئێل جی ئامانجی تیشك خستنە سەر چیرۆکە خۆشەویستیەکانی ڕۆژانە و یارمەتیدانی کڕیارانە لەوەی ساتە پڕ ئەوین و خۆشەویستیەکانی خێزانەکانیان لەیاد نەکەن
کۆمپانیای ئێل جی هەڵمەتێکی نوێی بەگەڕ خست لە شێوەی کورتە ڤیدۆدا بەناونیشانی "ژیان خۆشترە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت"، ئەمەش زیاتر تێهەڵکێشانی خێزانەکەی ئێل جیە لەگەڵ ژیانی رۆژانەی کڕیاراندا و پیشاندانی ئەو ساتە پڕ خۆشەویستی و هاوسۆزیانەی زۆرجار ڕۆژانە ڕوودەدەن بەڵام لەبیر دەکرێن یان هەستیان پێناکرێت لەناو ماڵدا.
هەروەک چۆن خێزان گرنگی دەدات بە ئەندامەکانی بەم شێوەیە ئێل جی گرنگی دەدات بە کڕیارەکانی و ئامانجی پشتیوانیکردن و ئاسانکاریە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان داپیرە و باپیرە و دایکوباوک و منداڵان و ئەندامانی خێزانی گەورەدا، چونکە ژیان خۆشترە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت.
ئیل هوان لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێل جی لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا وتی "ئێل جی براندنێکە لە نەوەیەکەوە بۆ نەیەوەک و لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی تر تێدەپەڕێت و دەگوازرێتەوە، بەرهەمە داهێنانراوەکانمان تەنها بۆ فەراهەمکردنی ئاسودەیی نین، یان بۆ رابەرایەتیکردنی تەکنۆلۆژیا بن تەنها، بەلکو تیشک دەخەنە سەر خۆشیەکانی ژیان و یارمەتی کڕیاران دەدەن گرنگی بە ئەندامانی خێزانەکانیان بدەن و پشتیوانیان بکەن. وەکو بەشێك لە ستراتیژیەتی براندەکەمان، ئەم هەڵمەتە نوێیە بەناوی ژیان خۆشترە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت وادەکات ئێڵ جی زیاتر هەست بە ناخی کریارەکانمان بکات لە هەموو هەرێمێکەدا کاتێك دەبینن چۆن بەرهەمەکانمان بەرکەوتن و کارلێکێکی بچوکی نێوان خێزانەکان دەکاتە ساتێکی پڕ ئەوین و خۆشەویستی."
زنجیرەی سەر ئینتەرنێتەکە کە لە ١٠ کورتە ڤیدۆ پێكهاتووە بە شێوازی ڤیدۆی رۆمانسی-کۆمیدیی سەردەمیانە لە مانگی تەموزەوە دەستی پێکردووە. هەر زنجیرەیەک یەکێك لە بەرهەمەکانی ئێڵ جی تێدایە، هەر لە کاتبەسەربردنەوە بۆ خواردن و خواردنەوەیەکی بەچێژ و ئاسودەیی بەکارهێنان و پاکوخاوێنی، بۆ جەختکردنەوە سەر خێزان و چۆن ئەو ساتانەی رۆژانە دووبارە دەبنەوە دەرفەتێکن بۆ ئەوەی ببنە ساتێکی پڕ هاوسۆزی و خۆشەویستی لە ماڵەکاندا.
ڤیدۆکان ماوەکانیان ١٥ بۆ ٢٠ چرکەیە و لەکرۆکی بابەتەکەوە دەست پێدەکات، هەر ڤیدۆیەک گرژێتیەکی ژیانی رۆژانە پیشان دەدات لەگەڵ چارەسەرێك، بۆ نمونە کەسێك دەبینی لەنیوە شەودا دەرگای ساردکارەکە دەکاتەوە و هەستی پێدەکرێت، پاشان پیشان دەدرێت چۆن خوشکوبراکان دەتوانن ببنە هاوبەشی کارەکان و هەندێك جاریش فێردەبن خۆشەویستی راستەقینە ئەوەیە جاروبار زەردەخەنەیکی ناراست بخەیتە سەر لێوەکاند. هەموو ڤیدۆکان نمونەیەکە لە ساتەکانی ژیانی رۆژانە، یان ساتێکی کێشاوی کەدەکرێت بە هۆی ئامێرەکانی ئێڵ جیەوە کێشەکە روونەدات.
هەڵمەتی "ژیان خۆشترە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت" تیشک دەخاتە سەر چەندان بەرهەمی ئێڵ جی کە بە ئاسانی و نایابی تێکەڵی ژیانی خێزانەکان دەبێت، هەروەها دەرفەتێکیشن بۆ کڕیاران تا بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بگەڕێن بەناو ئامێرەکانی ناوماڵدا لەڕێی ئەم زنجیرە ڤیدۆ ئینتەرنێتیانەوە، بۆ زیادکردنی تێکەڵبوون و پێدانی ڕۆڵێكی گەورەتر بە براندەکە. کڕیاران دەتوانن خۆیان بڕیار لە کۆتایی ڤیدۆکان بدەن کە هەر زنجیرەیەک دوو کۆتایی هەیە، ئەمەش ئاماژەیەکە بە ئەزموونە باوەکانمان.
هەڵمەتی زنجیرە ڤیدۆیی سەر ئینتەرنێت بە ناوی ژیان خۆشترە کاتێك خۆشەویستی زیاترت پێدەدرێت زۆر جوان هاوشانی ئاراستەی نوێی براندی ئێڵ جی و شوناسی بینراوی ئێل جی دەبێت، کە دیمەنێكی جوڵاوتر و گەنجانەترە و لەهەمان کاتدا بەهای کرۆکی براندەکەش دەپارێزێت کە سازشنەکردنە لەسەر ئەزموونی کڕیاران و داهێنان بۆ مرۆڤایەتی و گڕوتین بۆ دروستکردنی زەردەخەنەن. ئێڵ جی لەسەر ڕێچکەی بوونە بە ئایکۆنێکی دیار، ئەم ڤیدۆ کورتانەش تیشک دەخەنە سەر توانای ئێڵ جی لە دروستکردنی ساتە کورتە پڕ ئەوینەکان و دروستکردنی کەشێکی ئاهەنگئامێز بۆ خێزانەکان لە هەموو هەرێمەکەدا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەڵمەتەکەی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: https://www.lge360.com/iraq_en/get-more-love
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com
# # #
دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٥ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٥٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی داهات بووە لە سالی ٢٠٢٠ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media
زۆرترین سەردان
1
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
2
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
3
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
4
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
5
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی ستایش کرا بەهۆی نوێترین داهێنانە دیزاینەکانیەوە لە بۆنەی خەڵاتی 2025 RED DOT بۆ دیزاین
ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی چەندان بەرهەمی ڕوونمای گەورە دابین دەکات بۆ یانەی بۆستن (BOSTON RED SOX BALLPARK)
بەرهەمە کاراکانی HVAC ی ئێڵ جی هەڵبژێردراون بۆ کۆمەڵە ئامێری لۆجیستی گەورە لە سەنگاپورە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine