DUOBO ی تاقیگەکانی ئێل جی ئامێرێکی ناوازەی دروستکردنی قاوە پێشکەش دەکات

2023-08-24
تایبەتمەندی ناوازەی ئامێرەکە وادەکات ئارەزوومەندانی قاوە بە ئاسانی شێوازی قاوەیەی دڵخوازیان دروست بکەن
سیئۆل، ٢٤ی ئاب ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی یەکەمین ئامێری قاوەی ناو کیس پێشکەش دەکات بە ناوی DUOBO کە لەلایەن تاقیگەکانی ئێڵ جی دروست کراوە. تاقیگەکانی ئێڵ جی سەکۆ نوێیەکەی بازارگەریی ئێڵ جیە کە دامەزراوە بۆ ئەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێ و داهێنەرانە پێشکەشی کڕیارانی بکات. DUOBO دەبێتە شۆرشێك لە پرۆسەی ئامادەکردنی قاوەدا کە چەندان تایبەتمەندی و تەکنۆلۆژیای تێدایە بۆ ئەوەی تامی دڵخوازی کڕیاران بە ئاسانی و ئاسودەیی و ناوازەیی دروست بکات. 
سیستەمی جووت دەرکێشانی قاوە لە قوتوکەوە لە ئامێری DUOBO دا شێوازی جووت تێکردن و تێکەڵکردن دروست دەکات ئەمەش واتە کڕیاران دەتوانن ئەو تامە دڵخوازەی خۆیان دەیانەوێت بە ئاسانی دروست بکەن. بەرنامەی مۆبایلی DUOBO وادەکات کارکردنی ئاسان بێت، لەم ڕێیەوە کڕیاران دەتوانن پلەی گەرما و پەستانی دڵخوازی خۆیان دابنێن بۆ قاوە دروست کردنەکەیان. ئەم بەرهەمە نوێیەی تاقیگەکانی ئێل جی هاوشانی چەندان قاوەی قوتوی براندە جیاوازەکانە و دەکرێت لەگەڵیدا بەکار بێن، ئەم ئامێرە وادەکات خەستی و ڕوونی و برژاندن و تامە جیاوازەکانی دڵخوازی کڕیار بۆ کڕیار بەردەست بخەن. 
تاقیگەکانی ئێل جی بە شانازیەوە ئامێری DUOBO پێشکەش دەکات، کە بەرهەمێکی ناوازەیە و داهێنان و دیزاینی سەرنجراکێشی تێدا تێکەڵ کراوە. دیزاین و شێوە ناوازە و سەردەمیانەکەی DUOBO لە گەردوونەوە وەرگیراوە کە لە شێوەی ئامێری گەردوونگەڕان دەچێت، ئەمەش دیدی ئێمەیە بۆ دۆزینەوەی تامی نوێ و چەمکی "تامی گەردوون". ئامێری DUOBO وەکو ئاماژەیەک بۆ مێژوو لە ٢٠ ی تەموزدا پێشکەش کرا، کە یادکردنەوەی ساتە مەزنەکەی کەشتی ئاسمانی موشەکی ئەپۆلۆ ١١ یە کە بۆ یەکەم جار لەسەر ڕووی مانگ لە ساڵی ١٩٦٩ دا نیشتەوە. 
یەکێك لە تایبەتمەندیە دیارەکانی DUOBO ڕوونماکەیەتی بە تایبەتمەندی HD IPS، لەو شوێنەدا دانراوە کە قوتوی قاوەکانی تێدا دادەنرێت لە پرۆسەی دەرکێشانی قاوەکەدا. ئەم ڕوونمایە بەشێکی کاتبەسەربردنی زیاد کردووە تا بەکارهێنەران بتوانن سەیری وێنە جوڵاوەکانی DUOBO بکەن لەگەڵ زانیاری پەیوەندیدار بە قاوەوە. ئەزموونێکی نایابی ئامادەکردنی قاوە بە شێوەی سەرنجراکێش و زانیاری بەخش پێشکەش دەکات. 
بۆ نمایشکردنی تایبەتمەندیە نایابەکانی DUOBO، تاقیگەکانی ئێل جی هەماهەنگی کرد لەگەڵ شەش لە باریستا بەناوبانگەکانی جیهان، کە یەکێکیان براوەی پێشبڕکێی پاڵەوانێتی باریستای نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. لە بۆنەیەکدا کە لە کافتریای لۆست درافت ساز کرا لە قەزای نایابی نمایش لە سۆهۆ ی نیویۆرک، سەرنجی بینەران ڕاکێشرا بۆ کارامەیی باریستاکان لە نمایشەکانیاندا بۆ ئاسانی بەکارهێنانی DUOBO، چەندان تامی جیاواز و ناوازەیان دروست کرد و باسی سودە بێوێنەکانی سیستەمی جووت دەرکێشانی ئامێرەکەی ئێڵ جی کرد. 
لی هیانگ ئیۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لقی ئەزموونی داهێنەرانە بۆ کڕیاران لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنیدا، وتی " DUOBO بەراستی ئامێرێکی داهێنەرانەیە، شۆرشێکە لە تەواوی ئەزموونی دروستکردنی قاوەوە هەر لە لایەنی هونەری دیزاینکردنی کوپێکی جوانەوە بۆ گەیاندنی پەیوەندی واتادار لەگەڵ کڕیارە بەهادارەکانماندا. پابەندبوونە ناوازەکەی ئێمە بۆ بێوێنەیی، وادەکات بەردەوام لە هەوڵدابین بۆ دروستکردنی ئامێری دەستکاریکراو بەپێی دڵخوازێتیی هەر کڕیارێک، بۆ دڵنیاییدان لەوەی دروستکردنی قاوە کارێکی خۆش و بەجۆش دەبێت کە تیایدا دەستکاریکردنەکانی کڕیارەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە."
ئامێری DUOBO کە ئامێری دروستکردنی قاوەی قوتوە لەلایەن تاقیگەکانی ئێڵ جیەوە دروست کراوە و دانراوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ ئامێرەکە لە سەکۆی Kickstarter دا کە لە ٢٠ی تەموزەوە دەستی پێکردووە. هەوادارانی قاوە و لەخۆگران دەتوانن بڕی سەدا ٥٠ کەمتر پارە بدەن لەڕێی ئۆفەری Super Early Bird کە تەنها لە سەکۆی Kickstarter دا بەردەستە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر DUOBO سەردانی ئەم لینکە بکە: http://www.official-duobo.com
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە:www.Lge360.com  

# # #

دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ ملیار یەنی کۆری داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media