کۆمپانیای ئێڵ جی هەڵمەتی 'ژیان خۆشە' دەخاتە گەڕ بۆ گەیاندنی پەیامی گەشبینی بۆ کڕیارانی لە هەموو جیهاندا

2023-09-02
ئێل جی دەست دەگرێت بەسەر دیمەنە بەناوبانگەکاندا بۆ بەگەڕخستنی هەڵمەتی 'ژیان خۆشە' بە شوناسێکی چالاکتر و جوڵاوتر و گەنجانەترەوە

سیئۆل، ١ی سێپتەمبەر٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی هەڵمەتی نوێی 'ژیان خۆشە' ی بەگەڕخست بە چەندان چالاکی بۆ دووبارە دەستکاریکردنەوەی شێوەی براندەکەی بۆ پێشکەشکردنی شوناسێکی نوێتر و چالاکتر و گەنجانەتر.
لە ٢٢ ی ئابەوە ئێل جی هەلمەتی 'ژیان خۆشە'ی بەگەڕخستووە و چەندان ریکلامی داناوە لە دیمەن و شوێنە ناسراوە جیهانیەکاندا وەکو دوبەی و لەندەن و نیو یۆرک و ڤێتنام و سیئۆل. هەر وێنەیەکی نایاب و ڤیدۆیەکی سەرنجراکێش بە شێوەیەک داڕێژراوە کە بتوانێت ڕووخسار و شێوەی ئێل جی بە شێوە نوێیەکەی وێنا بکات. 


لەم هەڵمەتە جیهانیەیدا، ئێل جی ئامانجێتی پەیامی 'ژیان خۆشە' بگەیەنێتە کڕیارەکانی و ببێتە هاندەر بۆیان تا بە هەلوێست و دیدێکی گەشبینانەوە ژیان بکەن. بەهۆی زۆربوونی نادڵنیای و ناجێگیریەوە لە جیهاندا بەهۆی گۆڕانکاریەکانی پاش پەتای کۆرۆناوە، ئێڵ جی دەیەوێت ورەی کڕیارەکانی بەرز بکاتەوە و کاریگەریەکی ئەرێنی بکاتە سەریان و وایان لێبکات پشتیوانی یەکتر بکەن. 
لەگەڵ پێشکەشکردنی ئەم شێوە نوێیەی شوناسی براندی ئێل جیدا، هەڵمەتەکە ئامانجێتی کە فەلسەفە و بەهاکانی ئێل جی لەگەل جیهاندا بەشداری پێبکات. ئێل جی بەردەوام و ماندونەناسانە پابەندبووە بە واتای راستەقینەی 'ژیان خۆشە'ەوە. بۆ گەیاندنی ئەم پەیامەی بە شێوەیەکی چالاکانەتر و گەنجانەتر، ئێل جی لە نیساندا شوناسە نوێیە بینراوەکەی بلاوکردەوە، وەکو بەشێك لە چالاکیەکانی دووبارە داڕشتنەوەی براندی ئێل جی. 

نوێترین ریکلامی ئێل جی لەسەر بورج خەلیفە لە دوبەی دەبینرێت، کە درێژترین باڵەخانەیە لەجیهاندا، هەروەها لەسەر باڵەخانەی لاندمارک ٨١ لە ڤێتنام و بۆردە گەورەکانی ئێل جی لە گۆڕەپانی تایمز لە نیو یۆرک و لە پیکادیلی سێرکەس لە لەندەن. روونما لیدەکەی ئێل جی لە ئۆڤالۆ گوتەریز لە پێرو هەروەها کەی پی تاوەر لە هیندستان و لە چەند ناوچەیەکی تر لە سیئۆل دەبینرێن. هەموویان بۆ راکێشانی سەرنجی کریاران لە جیهاندا. ئەم هەڵمەتە لەسەر پاسە دوو نهۆمیە جوانکیلەکانی لەندەنیش دەبینرێن کە لە ئێستادا دروشمی 'ژیان خۆشە'ی ئێل جییان لەسەرە، ئەم دروشمانە دووبارە داڕێژراونەتەوە وەکو بەشێك لە ستراتیژیەتی دەستکاریکردنەوەی براند بە شێوەی داهێنەرانە. 

ڤیدۆکانی ریکلامەکان "دەموچاوی داهاتوو" پیشان دەدەن کە دەموچاوێکە پێدەکەنێت و لە پیتی ئینگلیزی “L”  و   “G” پێک هاتووە و سەر دەلەقێنێت و ئەملاولا دەکات و چەند عاتیفەیەک پیشان دەدات. ڤیدۆکە بە رەنگی گەنجانەی LG Active Red دروستکراوە کە نوێترین رەنگە زیاد کرابێت بۆ رەنگەکانی کۆمپانیای ئێل جی. 

هەروەها ئێل جی بەشداربوونە دیجیتالیەکانی فراوانتر دەکات لەگەڵ کریارانی گەنج و جیهانیدا بە برەودان بە هوشیاری براندی ئێل جی لەرێی کەنالە فەرمیەکانی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە. لە ٢٥ ی ئابەوە ئێل جی تایبەتمەندی تایبەت بە ئێل جی پێشکەش دەکات وەکو “LG Finger Heart Filter”  (فلتەری دڵ بە پەنجە) و 
 “Life’s Good Sticker Package,”(ستیکەری دروشمی ژیان خۆشە) کە بەتایبەتی دروستکراون بۆ سەکۆکانی تۆری کۆمەلایەتی وەکو ئینستاگرام و تیکتۆک. ئەم لایەنە داهێنەرانەیە بە بێ بەرامبەر بەردەستە بۆ هەموو بەکارهێنەران، وەکو بەشێك لە پلانە فراوانەکەی ئێل جی بۆ بەگەڕخستنی هەلمەتی بەشداریکردنی جیهانی بۆ پێکبەستنەوەی کریاران بە براندی ئێل جیەوە بە ڕێگەی نایاب و سەرنجراکێش. 

ئێل جی پلانیشی هەیە ناوەرۆکی هەماهەنگکراو بەگەر بخات لەگەڵ چەندان کەسایەتی تۆری کۆمەڵایەتی و فلیمەکاندا لەڕیی کەنالە فەرمیەکانی تۆری کۆمەلایەتی ئێل جی بۆ گەیاندنی پەیامی ژیان خۆشە و بەهاکانی کرۆکی براند بە کریاران بە شێوەیەکی سەرنجراکێشانەتر و هونەریانەتر. 


ئێل جی هاوبەشێتی کردووە لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی تۆری کۆمەڵایەتیدا کە هەموویان پەیامی "گەشبینیی بوێر" دەنوێنن و بە ئاسودەیی و متمانەبەخۆبوونەوە ڕێگەی خۆیان دەدۆزنەوە، وەکو گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی Willow Smith و مەلەوانی نیشتیمانی ئوستورالی و گۆرانیبێژ و هۆنەر Cody Simpson و مۆدێلی فاشیۆنی بەرەچەڵەک نەیجیری-کۆری Jenny Park .لەڕێی ئەم هاوبەشێتیە واتادارانەوە، ئێل جی ئامانجێتی کە پەیامی ژیان خۆشە بگەیەنێتە هەموو لایەک و ببێتە هاندەر و هیوابەخش بۆ هەموو کریارانی لە جیهاندا. 
لە مانگی تەموزدا، ئێل جی دیدی خۆی بڵاوکردەوە کە دەیەوێت ببێتە کۆمپانیایەک بۆ ژیانی زیرەک، کە ئەزموونی هەمەچەشنەی کریاران فراوانتر بکات و پێکیانەوە ببەستێتەوە و بە شێوەیەکی رێکوپێك بەردەوامە لە چالاکیەکانی داڕشتنەوەی شوناسی براندەکەی لە چەندان خاڵی پەیوەندی لەگەڵ کریاراندا، ئەمەش وەکو یەکێك لە ستراتیژیەتە گەورەکانی ئێل جی. 

لی یۆنگ سیۆک، سەرۆکی سەنتەری بازارگەریی جیهانی ئێل جی، وتی  "ئێڵ جی پابەندە بەوەی چالاکانە پەیوەندی بگرێت و ئەزموونی داهێنەرانە دابین بکات بۆ کڕیارانی کە لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا گەشە بکات و درک بە پێویستیە گۆراوەکانی کریارانی بکات. ئێمە ئامانجمانە شێوازی پەیوەندیگرتن لەگەڵ کریارانمان باشتر بکەین ئەویش لەڕێی بەشداریپێکردنی راستەقینەی بەهاکانمان و پەیامی ژیان خۆشە کە پڕاوپڕە لە گەشبینی و ئەم پەیامە دەگەیەنرێتە هەموو کڕیاران لە سەرتاسەری جیهاندا. 

بۆ خوێندنەوەی زیاتر دەربارەی هەلمەتی ژیان خۆشەی ئێل جی، سەردانی ئەم لینکە بکە: www.lg.com/lifesgood/.

# # #


دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ تریلیۆن یەنی کۆری داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە www.LGnewsroom.com