کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێڵ جی چەند خەڵاتێكی پێبەخشرا بۆ دیزاینی داهێنەرانەی بەرهەمەکانی لە بۆنەی IDEA 2023
2023-09-06
ئێڵ جی ١٣ خەڵاتی پێبەخشرا بۆ بەرهەمی داهێنەرانەی ناوازەی شێوازەکانی ژیان، وەکو LG PuriCare AeroFurniture و LG OLED Flex
سیئۆل، ٢٤ سپتامبەر ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی جارێکیتر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا بۆ دیزاینی ناوازەی بەرهەمەکانی، ١٣ خەڵاتی وەرگرت لە بۆنەی (IDEA) 2023 بۆ خەڵاتی دیزاینی ناوازەی نێودەوڵەتی، کە لە کۆنفرانسی دیزاینی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک ڕاگەیەنرا.
بەرهەمی LG PuriCare AeroFurniture کە ئامێرێکی پاکژکردنەوەی هەوایە دەشتوانرێت وەکو تەپلەکێك بەکاربێت یان وەکو گلۆپێکی رەنگاورەنگ بەپێی خواست، ئەم بەرهەمە خەڵاتی برۆنزی وەرگرت لە کۆنفرانسەکەی دوێنێدا. ئەم بەرهەمە ئەداکەی و دیزاینەکەی بەپێی خواستی بەکارهێنەر دەستکاری دەکرێت و دەگۆڕدرێت، هەروەها شێوەیەکی بچوکی هەیە. ئەم بەرهەمە دەکرێت لەگەڵ رەنگ و دیزاینی ماڵەکەتدا بگونجێنرێت و زۆر گونجاوە بۆ ئەو ماڵانەی ژوورەکانیان بچوکە. ئەم بەرهەمە لەلایەن هەر سێ بەرنامە جیهانیەکەی خەڵاتی دیزاینەوە خەڵات کرا کە ئەوانیش: IDEA و the Red Dot Award و iF Design Award
براوەیەکی تری بۆنەی IDEA 2023 تەلەڤیزۆنی داهێنەری LG OLED Flex (LX3) کە یەکەمین تەلەڤیزۆنی جیهانیە روونماکەی بە قەبارەی ٤٢ ئینچ بنوشتێنرێتەوە. مۆدێلی LX3 کە لە بۆنەی IFA نێودەوڵەتیدا نمایشکرا توانایەکی نوێی دەستکاریکردنی روونمای تەلەڤیزۆن پێشکەش دەکات، تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە دەکرێت روونماکە تەخت بکرێت یان قۆقز بکرێت ئەویش بە تەنها دەستنان بە یەک دوگمەدا.
هوانگ سەنگ-گیول سەرۆکی سەنتەری بەڕێوەبردنی دیزاین لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی" دەستکەوتنی خەڵاتیەکانی IDEA ی ئەمساڵ لە ئەنجامی یەکگرتنی تەکنۆلۆژیای خزمەتی بەکارهێنەر و لایەنی جوانکاری و هونەری بووە. ئێمە بەردەوام دەبین لە باشترکردنی بەرهەمەکانمان و هەوڵ دەدەین بگەینە ئەوپەری تەواوێتی ئەویش بە رەنگدانەوەی ئەزموونی داهێنەرانەی بەکارهێنەر زیاتر لە سنوری دیزاینی بەرهەم بە بەردەوام پەیوەندیگرتن و هاوسۆزبوون لەگەڵ بەکارهێنەراندا. "
دەستەی دیزاینەرانی پیشەسازی ئەمریکا (IDSA) ساڵانە بۆنەی IDEA ڕێکدەخات کە یەکێکە لە بۆنە جیهانیەکان بۆ خەلات بەخشین بە براوەی دیزاینی بەرهەمە جیهانیەکان بۆ دیزاینی نایابی بواری پیشەسازی و رەچاوکردنی چەندان هۆکاری پەیوەندیدار بە ستراتیژیەتی دیزاین و جوانیی دیجیتاڵی و ژینگە و کاریگەری کۆمەڵایەتی کاتێك براوەکانی هەلدەبژێرێت بۆ خەڵاتەکان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com
# # #
دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ تریلیۆن یەنی کۆری داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media
زۆرترین سەردان
1
لە قەزای حەمدانیە چی ڕوویدا؟ بۆچی ئاهەنگەكە بوو بە كارەسات؟
2
كهس ههیه به بافڵ تاڵهبانی بڵێت
3
کاریگەریی هونەری ڕوونمای OLED ی ئێڵ جی وزەیەکی گەشاوە و گەورە دەداتە سیئۆل
4
کۆمپانیای ئێل جی ڕوونمای یاریکردنی (UltraGear) ی نمایش کرد کە بڕێکی سنوردارە بۆ یاری League of Legends
5
زنجیرەی Mobility Labworks (کاری تاقیگەی جوڵە)ی ئێل جی خەلکی بانگهیشت دەکات بۆ ئەزموونکردنی داهاتووی جوڵە
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێل جی ڕوونمای یاریکردنی (UltraGear) ی نمایش کرد کە بڕێکی سنوردارە بۆ یاری League of Legends
زنجیرەی Mobility Labworks (کاری تاقیگەی جوڵە)ی ئێل جی خەلکی بانگهیشت دەکات بۆ ئەزموونکردنی داهاتووی جوڵە
کاریگەریی هونەری ڕوونمای OLED ی ئێڵ جی وزەیەکی گەشاوە و گەورە دەداتە سیئۆل
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی دیدی ئەزموونی بەکارهێنەری پێشکەش کرد لەسەر داهاتووی جوڵە لە بۆنەی IAA Mobility 2023 دا
کۆمپانیای ئێڵ جی هەڵمەتی 'ژیان خۆشە' دەخاتە گەڕ بۆ گەیاندنی پەیامی گەشبینی بۆ کڕیارانی لە هەموو جیهاندا
کۆمپانیای ئێل جی پێگەی خۆی لە عێراق فراوانتر دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine