بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی دیدی ئەزموونی بەکارهێنەری پێشکەش کرد لەسەر داهاتووی جوڵە لە بۆنەی IAA Mobility 2023 دا

2023-09-15
کۆمپانیای ئێڵ جی وەکو کۆمپانیای ئامێرە زیرەکەکانی ژیان، لە بۆنەی گەورەی جوڵەدا ئەزموونێکی جیاوازی جوڵەی نمایشکرد کە لە تێگەشتنێکی قوڵەوە لە بەکارهێنەرانەوە سەرچاوەی گرتووە

میونیخ، ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمرۆ یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەوانی خۆی بەست لە بۆنەی IAA MOBILITY دا کە یەکێکە لە بۆنە ساڵانەییە گەورەکانی کەرتی جوڵە لە جیهاندا. لە هۆڵی (ئەی ١) لە شانۆی سەرەکی لە سەنتەری پێشانگەی Messe München، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی بەڕێز ویلیام چۆ قسەی کرد لەسەر بۆچوون و دیدی ئێڵ جی لەسەر داهاتووی پیشەسازیی جولە و دیدی ئێل جی خستەڕوو لەسەر شۆفێریکردن و گۆڕانکاری گرنگ لە تەواوی کۆسیستەمی جوڵەدا، ئەمەش ئامانجێك بوو لەلایەن کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئێل جیەوە خرایە روو بە ناونیشانی "هاژووتنی ئێڵ جی لەسەر شەقام"
لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی خۆی بۆ بوون بە "کۆمپانیای ئامێرە زیرەکەکانی ژیان" خستە ڕوو بە ئامانجی پێکبەستنەوە و فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی بەکارهێنەران. پاش ئەم خستنەڕووە، ئێڵ جی بەرنامەی ThinQ UP 2.0 ی نمایشکرد کە داهێنانێکی بێوێنەیە لە گۆڕینی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا بۆ بوون بە ئامێری پێكبەستراوی شێوازی ژیانکردن. ئەمڕۆ ئێل جی دیدی تایبەتی و هاندەرانەی خۆی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەران بۆ داهاتووی جوڵە خستە ڕوو. 
لەگەڵ ئەو گۆڕانە خێرایەی پیشەسازی ئۆتۆمبیل بەرەو بەکارەباییبوون و شۆفێریکردنی خودکار دەیکات، ئێل جیش دەرفەتێکی نایابی لەبەردەمە بۆ دروستکردنی بەهای بەکارهێنەری نوێ لە بواری جوڵەدا. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆتۆمبیلەکان تەنها هۆکارێك نابن بۆ گواستنەوە، بەڵکو دەبنە مەودایەک بۆ فراوانکردنی ئەزموونی جیاوازی بەکارهێنەر.
بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ویلیام چۆ، وتی "کۆمپانیای ئێڵ جی نزیکەی ٧٠ ساڵە لەو کار و بازرگانیانەدایە کە راستەوخۆ لەگەڵ بەکارهێنەراندا کارلێك دەکەن. لەم ماوەیەدا ئێمە تێگەشتنیکی قوڵمان بەدەستهێناوە لەسەر بەکارهێنەرە جیهانیەکان و شوێنەکانی ژیانکردنیان لەڕێی بەردەوام لێکۆڵینەوە و بابەتی نوێوە. ئەمەش وردە وردە لە چەندان داهێناندا خۆی بینیوەتەوە لە پیشەسازی ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا. لەڕێی زانیاری و ئەزموونە چڕوپڕەکەمانەوە لەم بوارەدا، ئێمە بە خۆشحاڵیەوە دەچینە بواری پیشەسازیی جوڵەوە". 
تێڕوانین و شارەزایی لە پشت ئەو بەرهەم و خزمەتگوزاریانەی ئێڵ جیەوە کە بە ئەزموونی بەکارهێنەران دروست کراون بۆتە هۆی گەشەکردنی خێرای کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل (VS). لەڕێی وەبەرهێنانی بەردەوامەوە لە کۆمپانیای VS دا لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، ئێل جی سەرکەوتووانە ئەم کارەی فراوانتر کردووە بۆناو بازاڕی پارچەکانی ئۆتۆمبیل. 
بەپێی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی شیکاری ستراتیژی (Strategy Analytics) وا خەمڵێنراوە کە کۆمپانیای ئێڵ جی گەورەترین پشکی هەبووە لە بازاڕی ئۆتۆمبیلی خودکار لە جیهاندا لە ساڵی پاردا بە بڕی سەدا ٢٣.٣. لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە ئێڵ جی پشکی بە هەمان بڕ هەبووە لە پارچەکانی دەنگ و رەنگ و ڕێدۆزیدا (AVN). ئەم ئەنجامانە دەکرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو متمانە و پێگەیەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل هەیەتی لەدیدی ئۆتۆمبیلسازە گەورەکانەوە بۆ بەرهەم و خزمەتگوزاریە جیاوازەکانی. 
Alpha-able: ئەزموونی داهاتووی جوڵە بنیادنراو لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر
ئێڵ جی لەم دواییانەدا تاقیکردنەوەیەکی کرد و ژینگەیەکی دروستکرد کە دیزاین کرابوو بە هاوشێوەی ناوەوەی ئۆتۆمبیلێکی خودکار. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دەریانخست زۆرینەی ئەوانەی چوونەتە ناو تاقیکردنەوەکەوە وا هەستیانکردووە لە شوێنێکی تایبەتی خۆیانن و ئازادی تەواوەتیان هەیە لەوەی دەیکەن وەکو یاریکردن و کاتبەسەربردن و کارکردن و بەسەربردنی کات بە تەنها. لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ دەریخستوە کە شۆفێرانی ئەم سەردەمە دیدی هاوشێوەیان هەیە بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان و ئەو کاتەی تیایدا بەسەری دەبەن، سەدا ٧٢ ی لێکۆڵینەوەکە دەڵێن گەشتکردن بە ئۆتۆمبیل کاتی حەوانەوە و تەنها بوونە و سەدا ٤٣ بە ناوەوەی ئۆتۆمبیل دەڵێن مەودای کەسی. 
بنەما لەسەر بۆچوونەکانی بەکارهێنەران، ئێڵ جی کاردەکات لەسەر ئەوەی ئۆتۆمبیلەکان ببنە پەناگەی دیجیتاڵیی کەسیی و سێ شیوازی ئەزموونی بەکارهێنەرانی داڕشتووە: گۆڕاو، پشکنراو، هێورکارەوە، ئەمانە بۆ ئەوەی ئێڵ جی دیدی لەسەر داهاتووی جوڵە بکاتە ڕاستی. ئەم شێوازانە پێکەوە پێیان دەوترێت Alpha-able، لێکدانەوەی ئێڵ جیە بۆ بەدیهێنانی هەموو شتێك. 
ئەزموونی گۆڕاو: ژینگەیەک بەپێی پێویستیەکانی بەکارهێنەر بگۆڕێت
ئێڵ جی باوەری وایە ناوەوەی ئۆتۆمبیل دەبێت بگۆڕێت تا پێویستیە جیاوازەکانی بەکارهێنەر پڕ بکاتەوە، گۆڕین بۆ چێشتخانە بۆ نانخواردن، بوون بە شوێنی کار و تەنانەت بوون بە سینەمای جوڵاو. بۆ دابینکردنی ئەزموونی گۆڕاو، ناوەوەی ئۆتۆمبیل نەرمێتی زیاتری دەبێت و ئەزموونی نایاب دابین دەکات بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە جیاوازەکان و بەدیهێنانی پێشبینیەکانی سەرنشینەکان. ئەم چەمکە دەکرێتە راستی لەڕێی ئامێرە دەنگ و ڕەنگە داهێنەرەکانی ئێڵ جیەوە، بە رووکاری شەفاف و نەرم و نوشتاوەشەوە بە چەندان شێوە و شێوازەوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە بەکارهێنراوەکانی ئێڵ جی لە کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵدا. 
ئەزموونی پشکنراو: داهێنانەوە و دەستکاریکردنەوەی ناوەوەی ئۆتۆمبیل
ئێڵ جی باوەری وایە ئۆتۆمبیلەکانی داهاتوو دەبێت لە دۆخە تایبەتیەکانی گەشت و بەکارهێنانە جیاوازەکان تێبگەن و لێکدانەوە بکەن بۆ مەبەستی گەشت و ماوەی گەشت و لایەنە جیاوازەکانی تر تا گەشتەکە زیرەکانەتر ببێت ئەمەش بە چەندان ئامێر و بابەتی تایبەتی و زیاتر. ئێل جی متمانەی هەیە کە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد و تەکنۆلۆژیای eXtended Reality (جیهانی کۆمپیوتەری) یارمەتیدەر دەبن لەوەی زووتر بەردەستخستنی ئەزموونی پشکنراو. 
زیرەکیە دەستکردە پێشکەوتووەکەی ئێڵ جی ئەزموونی جوڵان دەباتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، وادەکات کارلێكکردن لەگەڵ ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا بکرێت لەڕێی فەرمانە دەنگیەکانەوە کە لێکدانەوە بۆ مەبەست و ماوە و ڕووگەی گەشتەکە دەکات کاتێك زیرەکی دەستکرد پێشنیاری دەنگ و رەنگ دەکات بۆ سەرنشینەکان، ئەمەش بۆ چێژبینین لە کاتی گەشتەکە. تەکنۆلۆژیای (واقیعی دیجیتاڵی) و جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیل پێکەوە لەگەڵ رووکارە OLED ە شەفافەکانی ئێل جی وادەکەن سەرنشینەکان لەناوەوەی ئۆتۆمبیلەکانیانەوە بگەڕێن بەناو شارەکانی جیهاندا، یان بەتەواوەتی رووی ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکانیان بگۆڕن. 
ئەزموونی هێورکارەوە: پێشکەشکردنی ئاسودەیی زیاتر
کۆتا شت، ئەزموونی هێورکارەوە دابین دەکرێت لەڕیی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئێڵ جی و خزمەتگوزاریە پێکبەستراوەکانیەوە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر لە هێوربوونەوە و بەسەربردنی کاتێکی تایبەت بە خۆیان. دەتوانن چێژ لە دیمەنی کۆمپیوتەری باخچەکان وەربگرن و هەوایەکی پاکژ هەلمژن لە شارە جەنجاڵەکانیاندا، یان بەهۆی کوشنەکانیانەوە مەساجێکی گەرمیان بۆ بکرێت و گوێ لەو دەنگانە بگرن کە دلخوازی خۆیانە، یان لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە گوێ لە کێشەکانیان بگیردرێت و ئامۆژگاری بکرێن. ئەم ئەزموونە هێورکارە جوڵاوانە بە ئەزموونە چڕەکەی ئێڵ جی بەردەست دەبێت کە هەیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و ڕوونما و تەندروستی دیجیتاڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بە کاری بەکارهێنەرەوە. 
ئەم سێ ئەزموونە کە پێکهێنەری Alpha-able، پایەکانی ئەزموونی بەکارهێنەرن بۆ داهاتووی جوڵاو لەلایەن ئێڵ جیەوە. ئەوەی ئێڵ جی جیادەکاتەوە لە ڕکابەرەکانی ئەوەیە هەر ئەزموونێک دەکرێت بێتە دی لەڕیی تەکنۆلۆژیا و خزمەتگوزاری و بابەتە داهێنەرەکانی ئێل جیەوە کە بەکارهێنەر چەقی جەختکردنەوەیانە. 
سێ پایە سەرەکەیەکەی بازرگانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی لە سەردەمی SDV دا
پیشەسازیی جولاو لە ئێستادا بەخێرایی بەرەو سەردەمی ئۆتۆمبیلی بەرنامەڕێژکراو دەڕوات. بە ئامێری ئەلیکترۆنی ئاست بەرزەوە، SDV ئەزموونێکی نوێ بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات لە مەودا جوڵاوە دەستکاریکراوەکاندا کە لە ئێستادا بوونی نیە لەلایەن هیچ کەسێکی ترەوە. لە ئامادەکاریدا بۆ ئەم سەردەمە خێرا گەشەکردووە، ئێل جی دیزاینی تایبەت بە بەکارهێنەر پەرەپێدەدات بۆ ئاسانکاری لە دابینکردنی ئەزموونی جیاوازی بەکارهێنەر لە ژینگەی داهاتووی جوڵەدا. 
بازرگانی جوڵەی ئێل جی لەسەر سێ پایە بنیادنراوە، سیستەمی کاتبەسەربردن و زانیاری ناو ئۆتۆمبیل کە کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل دروستی دەکات، سیستەمی درایڤ شەفتی کارەبایی کە کۆمپانیای ئێڵ جی Magna e-Powertrain دروستی دەکات، کە کارێکی پێکەوەییە لەنێوان ئێل جی و Magna International دا، هەروەها سیستەمی رووناککردنەوە لە ئۆتۆمبیلدا کە لەلایەن گروپی ZKW ی سەر بە ئێل جی دروست دەکرێت. لەم چەندان بازرگانیە جیاوازانەی سەر بە ئێل جیەوە، ئێل جی توانایەکی گەورەی هەیە لە تەکنۆلۆژیا کرۆکیەکاندا کە داهاتووی جوڵە دادەتاشن. 
سیستەمی کاتبەسەربردن و زانیاری زانیاری پەیوەندیدار بە گەشتی سەرنشینەوە دابین دەکات لەگەڵ بژاردەکانی کاتبەسەربردن. سیستەمەکانی کارکردن لە دوورەوە چەندان تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی خۆی بەکاردێنێت وەکو گواستنەوەی داتای گەورە و خێرا و رووکارە دیجیتالیەکان وەکو شوێنی کۆنترۆلی دیجیتاڵی و داتای گەورەی ناو ئینتەرنێت کە دەتوانن شیکاری بکەن بۆ خاڵەکانی داتای دروستبوو لەلایەن ئۆتۆمبیلەکەوە. ئێل جی چەندان بەرهەمی تایبەت بە ئۆتۆمبیل دابین دەکات بۆ پرکردنەوەی پێویستیەکانی سەردەمی SDV و وابکات بەکارهێنەران ئەوپەری چێژببینن لە ئەزموونی جوڵە. 
بۆ باشترکردنی کاری درایڤ شەفتی کارەبایی بۆ ئۆتۆمبیلە کارەباییەکان و فراوانکردنی بەردەستێتی بەرهەم، کۆمپانیای LG Magna پلانی هەیە دامەزراوەیەکی دروستکردنی نوێ بنیاد بنیت لە میسکۆلاک لە هەنگاریا لەسەر ڕووبەری ٢٦،٤٠٠ مەتر دووجا و یەکەمین کارگەی LG Magna دەبێت لە ئەوروپادا، وا پێشبینی دەکرێت یارمەتیدەری زیادکردنی پێگەی ئێل جی بێت لە بازاری ئۆتۆمبیلسازیی لە ئەوروپادا. 

فراوانکردنی دید لەسەر جوڵە لەڕێی ئامێری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییەوە
بازرگانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی پێشبینی دەکرێت کۆژینگەی داهاتووی جوڵاوی ئێل جی بەهێز بکات. وەکو بەشێک لە ستراتیژیەتی ئێل جی بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی جوڵاو لە بواری ئۆتۆمبیل و نائۆتۆمبیلدا، ساڵی پار بارگاویکاری HiEV کڕیەوە کە تەکنۆلۆژیای کرۆکیی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی تێدایە. پێشبینی هاریکاریش دەکرێت لە بازرگانی پاتریدا لەناو گروپی ئێل جیدا، کە وادانراوە لە ساڵانی داهاتوودا بە خێرایی گەشە بکات. 
بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە زیادبووەکانی کەرتی داهاتووی جوڵە، بارگاویکاری HiEV چوار جۆری بارگاویکاری ئۆتۆمبیلی کارەبایی نمایش کرد بۆ خستنەڕووی لاوازیەکانی بەرهەمە بەردەستەکانی ئێستا، کە رەنگدانەوەی بۆچوونی بەکارهێنەر و پێویستیە نوێیەکانە. ئەم بەرهەمە نوێیە کاری باش دەکات لەڕێی دانانی روونمای LED لەسەری کە ئاگادارکردنەوەکان و کۆنترۆلکردنی بە دەستبەرکەوتن تێدایە. ئەم بارگاویکارە نوێیە چەندان تایبەتمەندی نوێی تێدایە وەکو دژە ئاو و تەپوتۆز و پاراستن لە کارەباویبوون و گەرمبوون لەکاتی پرۆسەی بارگاویکردنەوەکەدا، هەروەها بەهۆی هەستەوەری قفڵبوونی بارگاویکارەکە بە ئۆتۆمبیلەکەوە و نوێکردنەوەی بەرنامەکانی بە ئینتەرنێت، وادەکات بەڕێوەبردنی ئاسان بێت.
ئێل جی ئامانجی ئەوەیە بازرگانی بارگاویکاری ئۆتۆمبیلی کارەبایی فراوان بکات و توانستەکانی خۆی بەکاربێنێت لە دروستکردن و کۆنترۆلی جۆری و خزمەتگوزاری پاش فرۆش و بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لەسەر بارگاویکارەکانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی. بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ویلیام چۆ وتی "ئێمە زۆر باوەڕمان بەوەیە کە دەبێت داهاتووی جوڵە جەخت بکاتەوە سەر ئەرکی دابینکردنی ئاستێکی بەرزتری ئەزموونی بەکارهێنەر. ئێل جی لەڕیی بەرهەمە داهێنەرەکانیەوە لە بواری جوڵەدا زۆر پابەندە بەم ئەرکە گرنگەوە. لەگەڵ ئەوەی ئێمە لە هەوڵداین بۆ کردنەوەی قفڵەکانی داهاتووی جوڵە، بانگهێشتی هەموو پێشەنگەکانی ئەم پیشەسازیە دەکەین بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم گەشتە گرنگە ناوازەیە بکەین."
ڤیدۆی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکە دەکرێت لە چەنالی جیهانی یوتیوبی ئێڵ جی ببینرێت لە:  (www.youtube.com/GlobalLG).




کۆمپانیای ئێل جی پارچەی ئۆتۆمبیل VS 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل VS جەخت دەکاتەوە سەر بەبازرگانیکردنی ئامێری خودلێخور و ژینگەدۆست لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیلدا کە بنەمایە لەسەر تەکنۆلۆژیا ئاست بەرزەکانی ئێل جی. ئەم کۆمپانیایە ئامێری ناو ئۆتۆمبیل و بەکارەباییکردن و خۆگونجێنەر دابین دەکات وەکو ئامێری دەنگ و پەیوەندیکردن و لێخوڕینی ژیرانە و سەکۆی نەرمەکاڵا لەنێو چەجندان تەکنۆلۆژیای داهێنەرانەی تردا. ئێل جی کە 'هاوبەشی داهێنەر بۆ جوڵە لە داهاتوودا' پابەندە بە هەمەچەشن کردنی ئامێرەکانیەوە بۆ بەهێزکردنی توانستەکانی تری لەڕێی لەخۆگرتنی گروپی کۆمپانیاکانی ZKW بۆ ڕووناکی و سیستەمی گلۆپی پێشەوەی ئۆتۆمبیل و کۆمپانیای ئاسایشیی ئەلیکترۆنی Cybellum و بازرگانیی پێکەوەیی LG Magna e-Powertrain. بۆ زانیاریی و هەواڵی زیاتر سەردانی https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media بکە

بۆ زانیاریی و هەواڵی زیاتر سەردانی ئەم لینکە
https://www.lge360.com/iraq_ar/