کاریگەریی هونەری ڕوونمای OLED ی ئێڵ جی وزەیەکی گەشاوە و گەورە دەداتە سیئۆل

2023-09-25
٢٥ ئەیلول ٢٠٢٣
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایزدا، شاری سیئۆل لەمانگی ئەیلولدا جۆش دەیگرێت و چەندان رەنگی ناوازە و کاری هونەری نایاب و کۆبونەوەی جەماوەری بە وزە و جۆشێکی گەورەوە ڕوو دەدات. روونمای OLED ی ئێل جی لە بۆنەی Frieze Seoul 2023 سەرەنجی هەمووانی بۆخۆی راکێشا و هەماهەنگیەکی هونەری پێشکەشکرد بە دەرکەوتنی ناوازەی هونەرمەندانەوە هەروەها بانگهێشتکردنی خەلکی بۆ ئەزموونی بینینی لایەنی هونەریانەی روونمای OLED لە نزیکەوە لە شوێنەکانی وەکو Dongdaemun Design Plaza (DDP)   و بینای  Artist Company لە  Cheongdam. هونەری OLED ی ئێل جی پابەندبوونێکی گەورەی بۆخۆی تۆمار کرد بۆ دابینکردنی دەرفەتی ئەزموونکردنی توانا ناوازەکانی هونەر لە تەواوی شارەکەدا. 


 
روونمای OLED ی ئێل جی بۆنەیەکی رێکخست بە ناوی LG OLED x Frieze Night  لە  DDPکە ئاهەنگیکی فەرمی بوو بۆ کردنەوەی بۆنەی Frieze Seoul 2023. ٨٦٠ میوان ئامادەی بۆنەکە بوون و چەندان کەسایەتی بەناوبانگیش لە ئاهەنگەکەدابون، وەکو سەرۆکی شارەوانی سیئۆل (سی هوون) و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Frieze (سیمۆن فۆکس). 


 
ئەم بۆنە سەرنجراکێشە رەنگاڵەتر کرا بە توانا ناوازە و داهێنەرەکانی روونمای OLED ی ئێل جی بە تێکەڵکردنی رەنگ و رووناکی و مۆسیقا بۆ دروستکردنی کەشێکی زیندوو و چالاک. میوانەکان ئەزموونی BOREALIS کرد کە رووناکی و رەنگ بە چەندان جوڵەوە نمایش کران لەلایەن هونەرمەندی راگەیاندن دان ئەشیر، هەروەها مۆسیقا و دیمەنی بینراو نمایشکرا لەلایەن دی جەی ڤاکی و نمایشێکی راستەوخۆی بینزینۆ. 

شەوی بۆنەکە پڕ بوو لە سەپرایز بۆ میوانەکان و چێژیان لە نمایشە دەنگ و رەنگەکان دەبینی و خواردنەوەی تێدابوو لەگەڵ بۆنەی تیروپشك بۆ بردنەوەی نوێترین ڕوونمای هونەری ئێل جی StanbyME  و  StanbyME Go
 


لە دەرەوەی بۆنەکە BOREALIS  سەرنجی میوانانی راکێشا بە کارێکی هونەری دیجیتاڵی کە لاساییکردنەوەی هونەری و نایابی رووناکیەکانی جەمسەری باکوری زەوی بوو بە تیشك خرایە سەر ئاسمانی سیئۆل، ئەمەش فراوانکردنی کاری هونەری دیجیتاڵی و چێژبینین لە کاری هونەری دیجیتاڵی پێشکەش کرد. 


 
بۆ بەشداریپێکردنی هونەر لەپاڵ بۆنەی Freize لە سیئۆلدا، ئێڵ جی پێشانگەیەکی هونەری دیجیتاڵی کرد بە هاوبەشی لەگەل  Artist Company کە کۆمپانیایەکی کاتبەسەربردنە بە سەرۆکایەتی هونەرمەندی کۆری بەناوبانگ لی جەن-جای. ئەم هەماهەنگیە لە پابەندبوونی (لی) یەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ برەودان بە هونەر و هەوڵی ئەوەی وا لە هونەر بکرێت بینەرێکی فراوانتر بیبینێت. 


 
بینای Artist Company  لە Cheongdam گۆڕدرا بە پێشانگەیەکی کراوە لە  ٧ تا ٢٤ ی ئەیلول. هەردوو قاتی سەرەکی و قاتی ژێر زەمینی تەرخانکرا بۆ پیشاندانی چەندان کاری هونەری، وەکو پێنج کارە هونەریە دیجیتاڵیەکەی کیم وانکی کە روونمای OLED ی ئێل جی بەکارهێنابوو وەکو تەختەی هونەری و چەندان کاری هونەری تر لە هەماهەنگیەکانی پێشووی روونمای OLED ی ئێل جی، وەکو کارەکانی Six N. Five


 
بینای Artist Company جەماوەرێکی بەجۆشی تێدا کۆبوە کە هاتبوون بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگە تایبەتیەکە بۆ ئاهەنگێرانی هەماهەنگی ناوازەی پێشانگەکە. میوانەکان چێژیان بینی لە کارلێککردن لەگەڵ روونما شەفافەکانی OLED کە چەندان تایبەتمەندی ناوازەی داهاتووئاسای تێدابوو لە ژووری وێنەگرتندا. 


 
 (لی) وتی "هونەر بۆتە شتێك هەمووان بتوانن لە ژیانی رۆژانەیاندا چێژی لێ ببینن. باوەرم وایە بۆنەی Frieze لە سیئۆل رۆڵێکی گرنگی بینیوە لەوەی ئەم گۆرانکاریە بکات و شکۆیەکی گەورەیە کە دەرفەتی پشتیوانیکردن لە هەماهەنگی نێوان ئێل جی و دامەزراوەی واناکی هەبێت، هەروەها کارە هونەریە دیجیتاڵیەکانیان لە پێشانگەکەی ئێمەدا بخرێتە روو. هیوادارم Artist Company بتوانێت دەرفەت بۆ هەوادارانی هونەر برەخسێنێت بۆ ئەزموونکردنی ئەم کارە هونەریە نایابانە تەنانەت پاش تەواوبوونی بۆنەکەی Frieze.
 


ئێڵ جی پابەندە بە پێکبەستنی هونەر و تەکنۆلۆژیا لە پێشانگەکاندا کە دەبنە هاندەر و هاوبەشیکردن لەگەڵ هونەرمەنداندا لە هەماهەنگی نایابدا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارە هونەریەکانی روونمای OLED ی ئێڵ جی سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/