زنجیرەی Mobility Labworks  (کاری تاقیگەی جوڵە)ی ئێل جی خەلکی بانگهیشت دەکات بۆ ئەزموونکردنی داهاتووی جوڵە

2023-09-27
٢٧ ئەیلول ٢٠٢٣
هەفتەی پێشوو، کۆمپانیای ئێڵ جی چووە شاری میونیخی ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە بۆنەی IAA Mobility 2023 کە یەکێکە لە گەورەترین بۆنەکانی جیهان لەسەر جوڵە. ئێڵ جی کە یەکەمجار بوو بەشداری بکات لە بۆنەی IAA Mobility دا، باسی لە دیدی خۆی کرد بۆ ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیل لە داهاتوودا و ژینگەیەکی هەرە پێشکەوتووی ناو ئۆتۆمبیلی پێشنیار کرد کە بەهای زیاتر دەداتە پیشەسازیی جوڵە و بەکاربەرانیش. 
 
لە پەیوەندی داهێنانەکانی ئێڵ جی بە جوڵەدا، کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل ناوبانگێکی گەورەی بۆخۆی پەیدا کردووە لەماوەی دەساڵی رابردوویەوە، ناوبانگەکەی لە پێنج بواری سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە کە پەیوەندیان هەیە بە تەکنۆلۆژیاکانی ئۆتۆمبیلەوە، ئەوانیش: یەکەی رووناککردنەوە و پیشاندان و پەیوەندیگرتن و ADAS و سۆفتوێر. 
کۆمپانیای ئێڵ جی پابەندە بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرەوە لە بواری ئۆتۆمبیلدا، دەستی باڵاشی هەیە لەوەی توانیویەتی چەندان ساڵ بۆچوونی بەکارهێنەران وەربگرێت دەربارەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی. ئێل جی لە باشترکردنی ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیلدایە بە تەکنۆلۆژیای نوێ و دیجیتاڵی شوێنی شۆفێریکردنەوە کە ئاسودەیی و سەلامەتی و کارلێککردن لەگەڵ روونماکان و کۆنترۆلەکاندا باڵاتر دەکات. ئێل جی برەویش دەدات بە سەلامەتی لەڕێی تایبەتمەندیە یەکخراوەکانی رووکاری نیشاندانی ناو ئۆتۆمبیلەوە وەکو پەیوەندیگرتنی راستەوخۆ بە مۆبایلەوە و ناسینەوەی دەنگ و ئەوەی شۆفێر بتوانێت ئامێرەکانی بەکاربێنێت بەبێ ئەوەی چاو و تەرکیزی لەسەر ڕێگە و شۆفێریکردن لابدات. 


 
بۆ بینینی دیدی داهاتووی ئێڵ جی بۆ ئەزموونی جوڵە و گەران بەناو ئاستە زۆرەکانی دەستکاریکردن، بڕوانە زنجیرەی Mobility Labworks لە ماڵپەری سەرەکی ئێل جی و کەنالەکانی تۆری کۆمەلایەتی ئێل جی. 

زنجیرەکانی Mobility Labworks ی ئێل جی بە ناوی (ئەزموونی داهاتووی جوڵە بکە بەو شێوەی خۆت دەتەوێت) ژمارەیەك چەمکی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو پێشکەش دەکات کە ئەگەری هەیە ئەزموونی شۆفێریکردنی خەلک بگۆرێت. ئەم زنجیرانە دوو چەمکی دیجیتاڵی جیاواز لە خۆ دەگرێت، ئەلفا و بێتا، لەگەڵ سێ چەمکی نیشاندانیشدا:
 Min & Max Display (نیشاندەری گەورە و بچوککراوە)،  Pop & Fold Display  (نیشاندەری دەرکەوتن و نوشتانەوە) و  Flex & Slide Display(نیشاندەری چەمانەوە و تەنیشت خستن)
 


لەسەر نیشاندەری گەورە و بچوککراوە بەکارهێنەران دەتوانن قەبارەی نیشاندەری ناو ئۆتۆمبیل دەستکاری بکەن بۆ گونجان بەپێی خواستی خۆیان. لە هەرکاتێکدا بێت دەتوانن هەلیبژێرن ئایا نیشاندەری بچوکیان دەوێت کە تەنها زانیاریە گرنگەکانی شۆفێری پیشان بدات یان نیشاندەری گەورە کە تەواوی زانیاریەکان و کاتبەسەربردن پیشان بدات لەسەر پایە بۆ پایەی روونمای P-OLED. لە نیشاندەری دەرکەوتن و نوشتاندنەوەدا نیشاندەر تەنها لەکاتی پێویستبوونت پێی دەردەکەوێت، دوای ئەوە بە تەواوەتی دەچیتەوە شوێنی خۆی بۆ ئەوەی مەودایەکی گەورەترت هەبێت لەکاتی بەکارنەهێناندا. لە نیشاندەری چەمانەوە و تەنیشتخستندا نەرمێتیەکی گەورە هەیە لە گۆرینی شێوە و چەماندنەوە و تەنیشتخستندا بۆ گۆرینی لە روونمایەکی ئاساییەوە بۆ روونمای بەرکەوتن. 
زنجیرەی Mobility Labworks ئامانجی ئێڵ جی دەخاتە بەرچاو بۆ دابینکردنی تەکنۆلۆژیای داهێنەرانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دروستکارانی ئۆتۆمبیلدا کە یارمەتیدەرە لە دروستکردنی ئەزموونێکی باشتر بۆ بەکارهێنەر. ئێڵ جی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە بۆ براندە جیهانیەکانی ئۆتۆمبیل و بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی توانستە تەکنۆلۆژیە پێشکەوتووەکانی بۆ دابینکردنی کاڵای ئاست بەرز و ئەدا بەرز بۆ بەکارهێنەرانی کە لەکاتی خۆیدا دەگاتە دەستیان و بە بەرزترین ستاندارد دروست کراوە. 


 
ئەلێکسیۆ ڕی، سەرۆکی بەشی فرۆش و بازارگەری لە کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل وتی "لە پیشەسازی خێرا گەشەکردووی ئۆتۆمبیلدا کە تایبەتمەندیەکان کار لەسەر پەیوەندیگرتن و خودشۆفێری و بەشداریکردن و کارەبایی دەکەن، ئێل جی پێشەنگی بەشی پارچەی ئۆتۆمبیلی کردووە، بە ئەزموونی دە ساڵەوە و سامانێکی گەورە لە زانیاری و بۆچوونی بەکارهێنەرانمان لەسەر کاڵا ئەلیکترۆنیەکانمانەوە ئێمە دەتوانین پێشەنگی داهێنانی داهاتووی جوڵە بکەین بەرەو ئاستێکی ناوازە تر، وەکو لە زنجیرەی Mobility Labworks پیشانمان داوە."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تەکنۆلۆژیاکانی ناو زنجیرەی Mobility Labworks  سەردانی مالپەری ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل و پەڕەی لینکدئینی ئێل جی بکە .

https://www.lge360.com/iraq_ar/