کۆمپانیای ئێڵ جی داهاتە سەرەتاییەکانی لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٣ دا دەخاتە ڕوو

2023-10-22
دووهەم بەرزترین داهات و قازانجی بەگەڕخستن لە چارەکی سێهەم دا لە لقی ئێل جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و لقی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل
 
سیئۆل، 22 تشرینی یەکەم ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ داهاتە سەرەتاییەکانی لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٣ دا خستە ڕوو.
ئێڵ جی بڕی ٢٠.٧ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لەگەڵ بڕی ٩٩٦.٧  ملیار یەنی کۆری لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٣ دا، کە هەردووکیان دووهەم بەرزترین ژمارەن لە مێژووی کۆمپانیادا بۆ داهات و قازانجی بەگەڕخستن لە چارەکی سێهەمی ساڵدا.
بزوێنەری داهاتووی گەشەی کۆمپانیای ئێل جی کە لقەکانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و پارچەی ئۆتۆمبیلە، بۆتە هۆی خێراکردنی گەشەکردنی جۆرایەتی بازرگانی ئێل جی سەرباری ناهەمواری دۆخی ئابوری و کەمبونەوەی بەردەوامی داواکاری. قازانجی بەگەڕخستن بەڕێژەی سەدا ٣٠ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار و تەنانەت چارەکی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٣. 
ئێل جی هەوڵدەدات بۆ بەرزکردنەوەی توانای بازرگانی بۆ فراوانکردنی بڕی بازرگانی B2B بە پارچەی ئۆتۆمبیل و HVAC (هەواگۆڕ)یشەوە، بنەما لەسەر تێگەشتنی قوڵی ئێل جی و ئەزموونی بەکارهێنەران کە لەماوەی چەندان ساڵەی رابردوودا گەڵالەی کردووە لە بازرگانی ڕووبەڕوو لەگەڵ بەکارهێنەراندا، ئەم دوو هۆکارە بوونە هۆی گەشەی بەردەوام. 
سەرباری گەشەی خێرای بازرگانی B2B، ئێل جی بەردەوام بازرگانی جۆری B2C بەهێزتر کردووە ئەمەش لەڕێی لێکدانی بەرهەمەکان بە بابەت و خزمەتگوزاری و فراوانکردنی داواکاری زیادبوو بنەما لەسەر ڕکابەرێتی بەرهەمە ئاست بەرزەکانی وەکو تەلەڤیزۆنە روونما ئۆلێدەکانی ئێل جی و Objet Collection ی ئێل جی.
لە مانگی تەموزدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێل جی، ویلیام چۆ دیدی داهاتووی خۆی خستە ڕوو بۆ دروستکردنی بەهای بەکارهێنەر و زامنکردنی دەرفەتی گەشەکردن لە داهاتوودا و گۆڕین بەرەو کۆمپانیای ئامێرە زیرەکەکان بۆ ژیان، کە مەوداکان و ئەزموونەکان فراوان دەکات و پەیوەستیان دەکات بەدەر لە سنوری ئامێرە کارەباییەکان. ئەنجامە ئەرێنیەکانی چارەکی سێهەمی ئەمساڵ سەرباری دۆخی ناهەمواری ئابوری و هێشتنەوەی گوژمی گەشە بەڵگەن کە توانای گۆڕین بۆ بەدیهێنانی دیدی داهاتووی کۆمپانیای ئێل جی زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچێت. 
هەروەها ئێڵ جی هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ باشترکردنی پەیکەربەندی بازرگانی و جێبەجێ کردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە تەواوی کۆمپانیاکەدا بۆ داهێنانکردن لە ئەزموونی بەکارهێنەردا، ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی کارایەتی سەرتاسەری زنجیرەی بەها بە کڕین و دروستکردن و لۆجیستی و فرۆشیشەوە. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕین گەشەی بەرچاوی کردووە لە بواری B2B دا بە ئامێرەکانی هەواگۆڕکێیەوە (HVAC). ئێل جی ئامانجێتی بازرگانی هەواگۆڕکێکەی فراوانتر بکات لە داهاتوودا بە پەمپی گەرمی و ESS ەوە وەکو وەڵامێك بۆ گەشەکردنی داواکاری بۆ ئامێری ژینگە دۆست و کارا بەرز لە ئەمریکای باکور و ئەوروپادا. 
ئێل جی لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا بەرنامەی ThinQ UP 2.0 بڵاوکردەوە کە داهێنانێکە بۆ ماڵی زیرەک کە ئامێرە کارەباییەکان پەیوەست دەکات بە خزمەتگوزاریەکانی بەشداریکردنەوە. ئەمەش دەرەنجامی ئەرێنی هەبووە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە و بۆتە گۆڕانکاری لە پەیکەربەندی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەردەوام بووە لە گەشە خێراکەیدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا بنەما لەسەر تۆماری داواکاری بەکارهێنەران کە پێشبینی دەکرێت بگاتە بڕی ١٠٠ تریلیۆن یەنی کۆری و بەڕێوەبردنی سەقامگیری زنجیرەی دابینکاری لە کۆتایی ئەمساڵدا، بەرەوپێشچوونی گەشەکردنەکەشی لە خێرابووندایە. لە ڕووی قازانجەوە کاریگەری ئابووری گەورە هەبووە بەهۆی فراوانبوونی فرۆشەوە. ئێل جی پێشبینی دەکات بۆ یەکەمجار لەمساڵدا بڕی ١٠ تریلیۆن یەنی کۆری تێپەڕێنێت لە فرۆشی ساڵانەدا. ئێل جی دامەزراندنی بنکەی دروستکردنی هەرێمەکیش خێراتر دەکات وەکو وەلامێك بۆ گەشەی داواکاری بۆ گۆڕین بەرەو ئۆتۆمبیلی کارەبایی، لەلایەن بەکارهێنەرانی گەورەی جیهانیەوە. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ گۆڕانکاری بازرگانیەکەی خێراتر دەکات لە بازرگانی بنەما لەسەر بەرهەمەوە بۆ سەکۆی دەنگ و رەنگ و کاتبەسەربردن، چونکە بازرگانی بابەت و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە لە گەشەکردن. لەگەڵ فراوانکردنی هەماهەنگیەکاندا لەگەڵ چەندان دابینکاری بابەتدا، ئێل جی لەم دواییانەدا دەستی کرد بە بەرزکردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەری تەلەڤیزۆنەکانی بۆ یەکەمجار لەم پیشەسازیەدا بۆ فراوانکردنی ئەزموونی بابەت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە. ژمارەی ئەو تەلەڤیزۆنانەی بە webOS کار دەکەن و بناغەی بازرگانی بابەت و خزمەتگوزاری وا پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٦ دا بگاتە ٣٠٠ ملیۆن یەکە. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ بازرگانی بەردەوامە لە ئەزموونی داهێنەرانی بەکارهێنەردا لەگەڵ تەکنۆلۆژیای زانیاری ئاست بەرزدا، وەکو روونمای بازرگانی و لاپتۆپی نوشتاوە کە چەندان چارەسەر بەپێی خواست دابین دەکەن، لە هەمان کاتدا بە خێرایی بازرگانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلیش لەخۆ دەگرێت، کە یەکێکە لە بزوینەرە نوێیەکانی گەشەی ئێل جی.
ئەم ژمارانە قازانجی یەکخراوی سەرەتایین بنەما لەسەر K-IFRS کە دابینکراوە وەکو خزمەتگوزاریەک بۆ وەبەرهێنەران پێش ئەنجامی کۆتایی داهاتی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، بە قازانجی تەواوەتیشەوە. وردەکاریەکانی هەر لقێك بە شێوەیەکی فەرمی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڵاو دەکرێتەوە. 


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی:
https://www.lge360.com