کۆمپانیای ئێل جی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە رەزامەندی بەکارهێنەر بۆ ئامێری کارەبایی و تەلەڤیزۆندا

2023-10-31
ئێڵ جی پێشەنگبوونی خۆی لە پیشەسازیەکەدا سەلمانەوە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە راپرسی رەزامەندی بەکارهێنەری ئەمریکیدا بۆ سالی ٢٠٢٣ بۆ ئامێری کارەبایی و تەلەڤیزۆن
 
سیئۆل، 31 تشرینی یەکەم ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی سوپاسنامەی لە نایابێتیدا بەدەستهێنا لەلایەن راپرسی رەزامەندی بەکار‌هێنەری ئەمریکیەوە بۆ سالی ٢٠٢٣ (ACSI) بۆ ئامێری کارەبایی گەورە* و تەلەفیزۆن. ئەنجامەکانی ACSI پابەندبوونی بەردەوام و جێگیری ئێڵ جی نیشان دەدات بۆ دەوڵەمەندتر کردنی ژیانی رۆژانەی بەکارهێنەران ئەویش بە پێشکەشکردنی ئامێر بنەما لەسەر وەلامی بەکارهێنەران و بۆچوونەکانیان. ACSI ڕێکخراوێکی بەناوبانگی ئەمریکیە و تاکە پێوەری نیشتیمانی هەمە پیشەسازیە لە رەزامەندی بەکارهێنەردا، زیاتر لە بیست ساڵ ئەزموونی هەیە لە خەملاندنی بڕێکی زۆر لە پیشەسازی هەمەجۆردا. ئەنجامەکانی راپرسی ACSI ئاستێکی بەرز لە پشتپێبەستراوێتی پێشکەش دەکات کە دەرهێنراوە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نزیکەی نیو ملیۆن بەکارهێنەردا. 
ئێڵ جی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە پێگەی دروستکاری تەلەڤیزۆندا لە راپرسیەکەی ACSI ئەمساڵدا بۆ تەلەڤیزۆن، کە نمرەی ٨٣ ی هێنا، ئەمەش زیادبوونە بە بڕی سەدا ٤. تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی بەردەوام لە گەشەکردندان بەرەو نایابێتی لەگەڵ بەکارهێنەراندا لە چەند بوارێکدا وەکو بەهێزی بەرهەم و ڕێکخستنەکانی ئامێر و دیزاینی دەرەکی و روومالکردنی گرەنتی. 
لە پۆلێنی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا، ئێل جی پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد بۆ ساڵی دووهەم لەسەر یەک. کە تاکە دروستکارە نمرەی ٨٠کان بەدەستبێنێ لە ساڵی پاردا. ئێل جی بەرزترین رەزامەندی بەدەستهێنا ئەم ساڵ بە نمرەی ٨٢، کە یەک نمرە زیادی کردووە لە نمرەکەی پارەوە. 
ئێڵ جی چەندان هەولی گەورەی داوە بۆ هاوتاکردنی دیدەکەی لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ژینگە دۆستی بەردەوامیپێدراودا. وەزارەتی وزەی ئەمریکا زنجیرەیەک پرۆپۆزەلی نمایشکرد بە ئامانجی جێبەجێکردنی ڕێسا و ستانداردەکانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و وزە کە هاندەرە بۆ دروستکاران بۆ باشترکردنی کارایەتی وزە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا. لەنێو ئەم هەوڵانەدا، ئێل جی پابەندە بەوەی چالاکانە بەشداری بکات لە پاراستنی ژینگەدا. 
# # #
*راپرسی رەزامەندی بەکارهێنەری ئەمریکی ACSI® بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و لێکۆڵینەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com