داهێنانە بوێرانەکەی کۆمپانیای ئێڵ جی لە جیهانی داهێنانی دیجیتاڵیدا

2023-10-31
31تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

کۆمپانیای ئێڵ جی بەخێرهاتنت دەکات بۆ ناو جیهانێکەوە کە تەحەدای ئاستەنگی و سنوردارێتیەکانی داهێنانی دیجیتاڵی دەکات بۆ گەڕان بەناوی توانا ناوازەکانی یەکگرتنی هونەر و تەکنۆلۆژیا. ئێڵ جی پابەندبوونی خۆی نیشان دەدات بۆ هاندانی بینەران لە دووبارە تێڕوانینەوە لە دەربڕینە هونەریەکان و بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی دەکات لە هونەرمەندان لە کردنەوەی قفڵی سەر توانا داهێنەرەکانیان لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هونەری دیجیتالیدا. 
 
کۆمپانیای ئێڵ جی وەکو هاوبەشێکی روونمای تایبەت بۆ دووهەم ساڵ لەسەر یەک بە شێوەیەکی نایاب گەڕایەوە بۆنەی هونەری دیجیتاڵی (DAF). بۆنەکە کە لە هۆنگ کۆنگ سازکرا لە ٢٠ تشرینی یەکەم تا ٢٣ تشرینی یەکەم، تیایدا ئێڵ جی بە روونمای ئۆلێد ناوچەکەی ڕووناککردەوە بە داهێنانی دیجیتاڵی، سەرنجی جیهانە هونەریەکەی بۆخۆی راکێشا لەڕێی تەکنۆلۆژیای داهێنەرانەوە. شوێنەکەی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا بە شێوەیەکی نایاب هونەری هەمەچەشنێتی نمایش کرد لەڕێی ژمارەیەک کاری هونەری دیجیتاڵی بۆ هاندانی ئامادەبوان تا سنورەکانی نێوان هونەری دیجیتاڵی و جیهانی راستەقینە بپشکنن ئەمەش بە یەکخستنی هونەر بۆ ناو ژیانی رۆژانە. 


 
لە بۆنەکەدا ئێڵ جی 1OLED SIGNATURE M3 ی نمایش کرد بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی ناوازە لە هۆنگ کۆنگ، کە یەکەمین تەلەڤیزۆنی ئۆلێدی بێ وایەرە لە جیهاندا. ئێل جی بۆچوونێکی ناوازەی بەجێهێشت لەڕێی ئەم تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە بێ وایەرەوە بە نمایشکردنی کاری هونەری “14-III-72 #223,” کە لەلایەن هونەرمەندی باڵای ئەبستراکتی کۆریەوە کیم وانکی، دروست کرابوو کە تیایدا بە شێوەیەکی نایابی دیجیتاڵی پیشاندرابوو. دوابەدوای یەکەم نمایشی M3 لە بۆنەی Freize Seoul دا نمایشە ناوازەکەی ئێڵ جی بۆ ئەم شاکارە هونەریە دیجیتاڵیە لە بۆنەی DAF دا لە هۆنگ کۆنگ وەکو سەرچاوەیەکی هاندان بوو بۆ هونەرمەندان و شەیدایانی هونەریش. تەلەڤیزۆنە ئۆلێدە بێ وایەرەکە قەبارەی ٩٧ ئینچە و وردەکاریە ناوازەکانی هەزاران خاڵی سوری پیشاندا کە وایانکردووە ئەم کارە ناوازە و تایبەت بن و ببنە قوڵکردنەوەی ئەزموونی شەیدایانی هونەر لەڕێی پەخشکردنی بێ وایەری پێشکەوتووی ڤیدۆیی لەسەر ڕوونمایەکی گەورە. 
 


تەلەڤیزۆنی ئۆلێدی M3 ٩٧ ئینچ تەکنۆلۆژیای خودرووناککردنەوەی ئۆلیدی لەسەرە کە جۆرایەتیەکی باڵای وێنەیی لەسەر روونمایەکی گەورە و تەکنۆلۆژیای بێ وایەر پیشان دەدات کە وادەکات دەنگ و رەنگ پەخش بکرێن بە تایبەتمەندی 4K 120Hz تا دووری ١٠ مەتر2 لە نێوان خۆی و روونماکەدا. ئەم داهێنانە نایابە سنوردارێتی جوڵە کەمتر دەکاتەوە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی نایابی دەنگ و رەنگ و بینینێکی شێوە راستەقینە. 


 
هەروەها وەکو هاوبەشی روونمای تایبەت، ئێل جی نزیکەی سەد تەلەڤیزۆنی ئۆلێدی دابینکرد بۆ نیشاندانی کۆمەڵەیەکی هەمەچەشنی کاری هونەری دیجیتاڵی لە بۆنەکەدا. میوانەکان چوونە ناو جیهانی شێوە راستەقینەی هونەری دیجیتاڵیەوە کە لەلایەن هونەرمەندانەوە دروست کرابوو، وەکو رەفیق ئەنادۆڵ و یانگ یۆنگلیانگ. 
نمایشێکی ناوازەی تری ئێڵ جی  لە DAF دا نمایشی کاری هونەری نایاب بوو لەگەڵ روونمای  LG MAGNIT ی قەبارە ١٣٦ ئینچ ی  Micro LEDبە هەماهەنگی لەگەڵ LED.ART کە سەکۆیەکی هونەری بەناوبەنگە، ئەمەش سەرنجی میوانانی راکێشا بە رەنگی نایاب و جۆرایەتی تایبەتی وێنەیی. کاریگەریە بینراوە تایبەتەکان و وردەکاریە هەرە وردەکان لە تەکنۆلۆژیای روونمای مایکرۆ لید وایکرد MAGNIT ی ئێل جی بە وردی و بێخەوشی رەنگەکان پیشان بدات لەگەڵ گۆشە نیگایەکی فراوان بۆ ئەوەی کارە هونەریەکە بکاتە راستی. ئەم هاوبەشێتیە پابەندبوونی ئێل جی پیشان دەدات کە بە چالاکانە بەشدارە لە بۆنە هونەریەکاندا و بەشێکی گرنگی بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژی ئێڵ جیە لە جیهانی هونەریدا. 


 
هەروەها ئێڵ جی ئامێری PuriCare™️ AeroFurniture Bored Ape Edition ی نمایش کرد کە تایبەتمەندی چوار مەیمونە بێتاقەتەکەی لەسەرە لە کۆکراوەی بەناوبانگی NFT کە فرانسیسکۆ لیی (ناسراو بە DAC4Academy) خاوەنداریتیان دەکات. تێکەڵکردنی هونەری دیجیتالی لەگەڵ توانای ئامێرە کارەباییەکاندا هەماهەنگیەکی نایاب پێشکەش دەکات لە شێوەی ئامێری هەمەکاری هونەری و پەیوەندی بەهێزی نێوان هونەری دیجیتاڵی و ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ نیشان دەدات. 


 
PuriCare™ AeroFurniture Bored Ape Edition بە بڕێکی سنوردار دەخرێتە بازارەوە کە تەنها ١٠٠ دانە دەبێت. ئەم چوار دیزاینە هانی بەکارهێنەران دەدات کە شەیدای دیزاینی ناوماڵن ڕێگەی نوێ بەکاربێنن بۆ دەربڕینی ئارەزووە کەسیەکانیان و ئەگەرەکانی نێوان هونەری دیجیتالی و جیهانی راستەقینە زیاتر بکەن. 
ئێڵ جی بەردەوامە لە نمایشکردنی کاری هونەری ناوازە بۆ گەران بە نێو پەیوەندیە نزیکەکەی نێوان هونەر و تەکنۆلۆژیادا لەڕێی نمایشی هونەری و هەماهەنگی ناوازەوە. ئاگاداری هەوالەکانی ئێل جی و چیرۆک و نوێکاریەکان بە لەم لینکەوە LG Newsroom
# # #
1 یەکەم ئۆلیدی بێ وایەری جیهانی مەبەست لێی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی بێ وایەرە بە تایبەتمەندی 4K 120Hz  و پەیوەستبوونی بێ وایەری نێوان تەلەڤیزۆن و روونما
2 تەنها کاتێك بەردەستە کە Zero Connect Box ی بێ وایەر راستەوخۆ روو لە روونماکە دابنرێت.


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com