مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێڵ جی مۆدێڵ ٢٠٢٣ پێویستیان بە پەیوەستبوون نیە بە کۆمپیوتەرەوە

2023-11-22
22.11.2023

مۆنیتەرە زیرەکە نوێیەکانی ئێڵ جی بە قەبارەی ٣١،٥ ئینچ و ٢٧ ئینچ رووکاری نایابی IPS و تایبەتمەندی کارکردن لە دوورەوە و خزمەتگوزاریە دەنگ و رەنگەکانی تێدایە
 
سیئۆل، ٨ تشرینی دووهەمی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی نوێترین مۆدێلەکانی مۆنیتەری زیرەکی خۆی نمایش کرد (32SR50F  و  27SR50F). ئەم مۆنیتەرە نوێیە بەهێزانە بە قەبارەی ٣١،٥ ئینچ و ٢٧ ئینچ پێویستیان بە پەیوەستبوون نیە بە کۆمپیوتەرەوە، زۆر نمونەیین بۆ کاری بەرهەمهێنانی بابەتی دەنگ و رەنگ. لەگەڵ رووکاری پێشکەوتووی IPS کە رەنگی نزیک لە راستەقینە و سێبەری زەقی هەیە، ئەم مۆنیتەرە زیرەکانەی ئێڵ جی تایبەتمەندی سەکۆی webOS 23 یان لەسەرە، کە ئاسودەیی زیاتر دابین دەکات لەکاتی کارکردن لە دوورەوە لەگەڵ پەخشکردنی بەرنامە و وەرزش و مۆسیقا دڵخوازەکان. 
مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێڵ جی زۆر گونجاون بۆ کاتبەسەربردن و کارکردن، چونکە روونمای ئەدا بەرزی IPS و پشتیوانی HDR 10 ی هەیە. وێنە نایابەکان لەسەر ئەم روونما نوێیانە وادەکات وێنەکان راستەقینە دەربکەون و ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکات لەکاتی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەرهێڵ و کارکردن لەسەر بەڵگەنامەکان و گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا. مۆدێلە ٢٧ ئینچیەکە بێ قەراغە و دیزاینێکی نایاب و سەرنجراکێش و بێ جەنجاڵی هەیە کە وادەکات شوێن بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنەر و هەستی نقومبوون دەبەخشێت. 
نوێترین مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێڵ جی webOS 23 لەسەرە بۆ ئاسودەیی تەواو بۆ کارکردن دابین دەکات. 32SR50F  و  27SR50Fدەستگەیشتنی خێرا دابین دەکات بۆ پەخشکردنی بەرنامەکان1 و پێشنیاری دلخواز دەکات بۆ فلیم و زنجیرەکان و مۆسیقا لەسەر روونمای Home Board و بابەتی2 وەرزشی دلخواز کە کارتی خزمەتگوزاری دلخوازی وەرزشی تێدایە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەران بە ئاسانی ئاگاداری وەرزشە دلخوازەکانی خۆیان ببن. مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێڵ جی هەلبژاردە و تیمە دلخوازەکانی بەکارهێنەر ئەزبەر دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە لەسەر یاریەکانی داهاتوو و خشتە و ئاماری سەرەکی نوێ دابین دەکات. هەروەها تایبەتمەنی مۆسیقای LG Mood Music ی تێدایە کە وەکو دی جەی تایبەتی وایە ئەو مۆسیقا و پلەی لیستانە دێنێتە پێش بنەما لەسەر دلخوازیە مۆسیقاییەکانی بەکارهێنەر3. 
ئەم مۆنیتەرانە چەندان تایبەتمەندیان تێدایە بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەوە کاردەکەن، وەکو بەرنامەی LG Home Office کە پشتیوانی دەکات لە چەندان بەرنامەی بەرهەمهێنان4 وەکو مایکرۆسۆفت ٣٦٠ و رۆژمێری گوگڵ. مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێل جی یارمەتی زیاتر دابین دەکەن بۆ ئاسانکردنی بڕی کار و لابردنی پێویستبوون بە پەیوەستکردنی راستەوخۆ بە کۆمپیوتەرەوە کە وادەکات بەکارهێنەران بە ئاسانی بابەتەکان بەشداری پێبکەن لە ئامێرە زیرەکەکانیانەوە لەڕێی AirPlay 2  و  Miracast. ئەم مۆنیتەرە نوێیانە دەشتوانن وەکو هابی زیرەکی ناوماڵ رۆل ببینن کە پشتیوانی دەکات لە ThinQ Home Hub ی ئێل جی و وادەکات بەکارهێنەران بە ئاسانی بتوانن چاودێری و بەڕێوەبردن بکەن بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناومالێان. لەڕێی بەرنامەی ThinQ مۆنیتەرەکانی 32SR50F  و  27SR50Fدەتوانن پەیوەست بکرێن بە چەندان ئامێری کارەبایی ناوماڵەوە کە تایبەمەندی IoT یان هەیە، وەکو ساردکار و ئامێری جلشۆر. 
سیۆ یەنگ-جای، جێگر سەرۆکی باڵا و سەرۆکی بەشی یەکەی کارسازی ئای تی لە ئێڵ جی بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و کارسازی، وتی "زنجیرەی مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێل جی وا دیزاین کراون کە جەخت بکەنەوە سەر پڕکردنەوەی پێویستی و دلخوازیە کەسییەکانی بەکارهێنەرە جیاوازەکان. لەگەڵ بەرەوپیشچووندا ئێل جی پلانی هەیە مۆنیتەری زیرەکی نوێتر نمایش بکات کە بتوانێت پێویستی فراوانتر پڕ بکاتەوە."
مۆنیتەرە زیرەکەکانی ئێل جی وا دانراون لە بازارە سەرەکیەکانی ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئاسیا و رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەمریکای باشور لە مانگی تشرینی دووهەمی 5 ئەمساڵدا بەردەست بکرێن و سەرەتا لە ئەمریکای باکور دەبێت. 
وردەکاریە سەرەکیەکان:





 # # #
1   webOS 23ی ئێل جی پشتیوانی دەکات لە خزمەتگوزاریەکانی پەخشی Netflix, Amazon Prime Video, Disney+ and YouTube. زۆربەی ئەو بەرنامانەی بەردەستن لەسەر webOS پێویستیان بە بەشداربوونی بەپارە هەیە. پشتیوانی بۆ بەرنامەی پەخشی دیاریکراو بەپێی وڵات دەگۆڕێت
 2 ئەم تایبەتمەندیە تەنها لە مۆدێلەکانی بازاری ئەمریکای باکوردا هەیە
3  بەردەستبوون هەیە پاش چونەژوور و پرکردنەوەی تۆماری تیمی خوازراو
4  چونەژوورەوەی جیا بۆ بەرنامەکە داواکراوە
5  بژاردەکانی مۆدێلی بەردەست بەپێی وڵات دەگۆڕێت


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com