کۆمپانیای ئێل جی ڕایگەیاند خەریکی پەیکەربەندسازیی ڕێکخراوەیین بە مەبەستی گەشەی داهاتوو

2023-12-07
ئێڵ جی ئامانجی گەشە و گۆڕانکاری زیاترە بە مەبەستی باشترکردنی بەهای کڕیار لە بازاڕی جیهانیدا کە بەخێرایی لەگۆڕانکاریدایە


سیئۆل، 7.12.2023 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند خەریکی گۆڕانکاری ڕێکخرفاوەیین بۆ ئەوەی هەنگاوێکی تر بنێن بەرەو بەدەستهێنانی دیدی داهاتوو ٢٠٣٠ کە لە مانگی تەموزدا ڕاگەیەندرابوو. گۆڕانکاریەکان جێبەجێ دەکرێن بۆ بەهێزکردنی توانستە ڕێکخراوەییەکان و ڕکابەرێتی کارسازی بۆ گەشتن بە دیدی گۆڕین بۆ کۆمپانیایەکی ئامێرە زیرەکەکانی ژیان کە مەودا و ئەزموونە جیاوازەکانی بەکارهێنەران پێکەوە دەبەستێتەوە لەودیو سنوری ئامێرە کارەباییەکانەوە. 

لایەنێکی سەرەکی ستراتیژیەتی بیرکردنەوەی بەرەوپێشچوون کۆمپانیای فرۆش و بازاڕگەریە کە تازە دامەزراوە لە دەرەوەی وڵات [لەدەرەوەی کۆریای باشور]، راستەوخۆ پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکار ویلیام چۆ. ئەم کۆمپانیایە لەلایەن تۆماس یون بەڕێوە دەبرێت کە پێشتر وەکو سەرۆک و بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە ئەمریکای باشوور ڕۆڵی گێراوە. 

کۆمپانیای فرۆش و بازاڕگەڕی لە دەرەوەی وڵات ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە خێراکردنی گۆڕانکاری و گەشە و باشترکردنی هێزی براندی ئێل جی لە جیهاندا لەڕێی دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرفەتەکان بۆ دروستکردنی بەهای بەکارهێنەر. ڕێکخراوە نوێیەکە کارەکانی فرۆش لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئەمریکای لاتینی و رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا و کۆمەڵەی بازاڕگەری جیهانی و کۆمەڵەی کارسازیی فرۆشی (راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر- D2C) بەڕێوە دەبات.

ئەم کۆمپانیایە عەوداڵی بەهێزکردنی توانستە جێبەجێکاریەکانی کارەکانی دەرەوەی وڵاتە بە شێوەیەکی ستراتیژی گرنگی کارسازی بە کارەکانی (نێوان کارگەکان) و دابینکردنی پشتیوانی پێویست بۆ بەهێزکردنی گەشەی جۆرایەتی هەموو یەکە کارسازیەکانی تر لەڕێی هاریکاریکردنی پەرەپێدانی شارەزایی فرۆشی دەرەوەی وڵات و خێراکردنی بەرەوپێشچوونی کارسازی لەسەر سەکۆ و مۆدێلی کارسازی داهێنەری شێوازی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر. کۆمەڵەی کارسازی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر رۆڵی فراوانکردنی خاڵەکانی فرۆشی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر دەگێڕێت بە بەهێزکردنی چالاکیەکانی دوکانی براندی ئۆنلاین و توانستە بازاڕگەریە دیجیتاڵیەکانی بنەما لەسەر داتای بەکارهێنەر. 

ئێڵ جی لەگەڵ ئەوەی خەریکی کارکردنە لەسەر هێشتنەوەی سیستەمی بڕیاردانی خێرا لە هەر چوار یەکەی کارسازیەکەیدا، بەهەمان شێوە ئامانجیشی پەرەپێدانی زیاترە بە تەکنۆلۆژیە ڕەسەنەکان لە هەریەکێك لە یەکەکانی کارسازیدا و پشتیوانیکردنی گۆڕانکاری شێوازی کارسازیی کۆمپانیاکەش. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی و هەواگۆڕ لقێکی فرۆشی ئەندازیاری دادەمەزرێنێت لەناو کارسازی ئامێری هەواگۆڕدا بۆ باشترکردنی توانستە ئەندازیاریەکان بۆ گەورەکردنی کارسازی لە گەرمکردن و هەواگۆڕین و هەواخۆش کردندا لە ناو کرۆکی بواری کارسازی (نێوان کارگەکان)دا. هەروەها کارسازی جوانکاری ناوماڵان لە کۆمپانیایەکی کاتبەسەربردنی ناوماڵەوە دەگۆڕێت بۆ کۆمپانیای H&A بۆ دروستکردنی پێکەوەکارکردن لەگەڵ بەرهەمە بەناوبانگەکانی بواری کەلوپەلی ناوماڵ. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ دانراوە کە گۆڕانکاریەکەی خێراتر بکات بۆ بوون بە کۆمپانیایەکی دەنگورەنگ و کاتبەسەربردن. بۆ بەهێزکردنی سیستەمی کارپێکردنی تەلەڤیزۆنی زیرەک (webOS) کۆمەڵەی پەرەپێدانی webOS ی SW دادەمەزرێت بۆ پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ پارک هیۆنگ-سی، سەرۆکی کۆمپانیای کاتبەسەربردنی ناوماڵ. هەروەها لقی کارسازی eXtended Reality (XR) دادەمەزرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەژێر فەرمانەکانی لقی سەرەکی ئێڵ جیدا کاربکات. 

سەرۆک پارک کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە سەرۆکایەتی ئێڵ جی دەکات ڕێزی لێنرا ، بەهۆی بەشداربوون و هەبوونی دەستیەوە لە گەورەکردن و بەرزکردنەوەی پاشخانی کارسازی ئێل جیەوە، کە بۆتە باشترکردنی قازانجی بەرهەمە نایابە بەناوبانگەکان و گەشەی سەکۆی webOS و پتەوکردنی پێگەی ئێڵ جی لە بازاڕی جیهانی تەلەڤیزۆنی ئۆلید دا. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل لقێکی جیهانی ستراتیژیەتی بەکارهێنەر دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەژێر فەرمانەکانی لقی سەرەکیدا کاربکات بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتی یەکخراو بۆ بەڕێوەبردنی داواکاری و فرۆش و بەهێزکردنی کارە بازاڕگەریەکان بۆ خێراکردنی گەشەی کارسازیەکە. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ کارسازی کارەکانی فرۆش و کارسازی فراوان دەکات لە هەرێمە گەورەکانی وەکو ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئاسیای ناوەراست و ئاسیا و ئەمریکای لاتیندا. بەشی کارسازی نێوان کارگەکان لە هیندستان دەکرێتە لقی کارسازی نێوان کارگەکان لە هیندستان بۆ هێشتنەوەی گەشەی بەردەوام لە هیندستاندا. 

هەموو بەروارەکان لە ١ ی کانونی یەکەمدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەموو ڕێزلێنان و پلە بەرزکردنەوەکانیش لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. 

# # #



دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com

وردەکاریەکانی بەشی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com