بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا ی ئێل جی کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٣ دێنێت بە وتاری F.U.N.

2023-12-30
2023.12.30

لە کۆتایی ٢٠٢١ دا کە ویلیام چۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا پۆستەکەی وەرگرتووە، بە شێوەیەکی چالاکانە پەیوەندی گرتووە لەگەڵ فەرمانبەرانی ئێڵ جی دا لەڕێی بەرنامەی (وتاری F.U.N.) ەوە. نۆهەمین وتاری ئەم بەرنامەیە لە ٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دا کرا لە توین تاوەری ئێل جی لە یوویدۆ لە سیئۆل، تیایدا باس لە پوختەی کارەکانی ساڵەکە کرا و باس لە پابەندبوون و جەختکردنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی دیدی ٢٠٣٠ بە شێوەیەکی خێراتر کرا لەم وتارە چێژبەخش و واتادارەدا. 


 
بەڕێز ویلیام چۆ بە دەستخۆشیکردن لە پابەندبوونی هەمووان و هەوڵەکانیان لە ژینگەی سەختی ساڵی ٢٠٢٣ دا دەستی کرد بە وتارەکەی. هەروەها باسی لە ڕاگەیاندنی بە دیدی ٢٠٣٠ کرد وەکو یەكێك لە بۆنە تایبەت و لەیادنەکراوەکان. وتی "راگەیاندنی ئەم بابەتە لەئەنجامی هەوڵ و بیرکردنەوە و ڕەچاوکردنە زۆرەکانەوە بوو. پێکەوە لەگەڵ ئێوە هەمووتاندا من هەوڵ و تەقەلا دەدەم بۆ بەجێگەیاندنی پابەندبوونی گەشتن بە دیدی ٢٠٣٠، ڕووبەڕووی ئاستەنگیە نوێیەکان و گەشتە نوێ و سەرنجراكێشەکان دەبینەوە."


 
دیدی ٢٠٣٠ کۆکراوەی گۆڕانکاری ئێڵ جیە بەرەو کۆمپانیای ئامێری ژیانی زیرەک وەک لەوەی تەنها کۆمپانیایەکی ئامێرە کارەباییەکان بێت، هەروەها کاردەکات بۆ پەیوەستکردن و فراوانکردنی ئەزموونە جیاوازەکان لە هەموو مەوداکانی ژیانی بەکارهێنەراندا. 
لەگەڵ وتارە بەردەوامەکانی F.U.N. لە تەواوی ساڵدا، ویلیام چۆ باسی لە بەشداربوونی بەڕێوەبەرە باڵاکانی پۆستی CFO و CSO  و  CTOکرد بۆ لەخۆگرتنی کەلتوری پەیوەندی نزیکی نێوان تیمی بەڕێوەبردن و فەرمانبەراندا. 
لەماوەی وتارەکەدا، ویلیام چۆ باسی لە ئاڕاستە ستراتیژیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دا کرد، وەکو باشترکردنی هەگبەی کۆمپانیا و دروستکردنی ئەدای کار لەڕێی یەکخستنی ئەزموونی بەکارهێنەران و گۆڕانکاری دیجیتاڵی بەهێزکردنی ئامادەکاریە داهاتووییەکان. ویلیام چۆ باسی لە ڕۆی هەر یەک لە ڕێکخراوەکان کرد کە دەبێت جەخت بکەنەوە سەر خێراترکردنی گەشتن بە بەدەستهێنانی ئامانجی دیدی ٢٠٣٠. 
ویلیام وتی "کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ دەبێت توانستەکانی ئامادەکاری بۆ داهاتوو بەهێزتر بکات بە ئامێری زیرەکی ناوماڵیشەوە، لەکاتێکدا کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ دەبێت جەخت بکاتەوە سەر خێراترکردنی گەشەکردنی سەکۆی کارسازی بۆ بوون بە کۆمپانیایەکی راستەقینەی دەنگ و ڕەنگ. کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل دەبێت توانستەکانیان باشتربکەن بۆ کاری چالاکانە و ئامادەبوون بۆ گۆڕانکاریە باوەکان لەو ئۆتۆمبیلانەی زیاتر کارەبایین، کۆمپانیای ئێل جی بۆ کارسازی دەبێت زیاتر گەشە بکات بەرەو بوون بە تایبەتمەندی کارسازی نێوان کارگەکان لەڕێی فراوانکردنی شێوازی ستوونی کارسازیەکانیەوە."
بەڕێوەبەر ویلیام دەستخۆشی کرد لە براوەکانی خەڵاتی داهێنانی ئەلیکترۆنی ئێل جی لە بەشداربوونە بێوێنەکانیاندا بۆ دروستکردنی بەهای نایابی بەکارهێنەر. چوار تیم دەستنیشانکران وەکو براوەی خەڵاتەکانی ئەمساڵ: تیمی پەرەپێدانی یەکەمین تەلەڤیزۆنی 4K/120Hz لە جیهاندا بۆ پەخشی بێ وایەر بۆ تەلەڤیزۆنی ئۆلید، تیمی کار کە هاوکێشەی خزمەتگوزاری دەنگ و رەنگی ناوماڵی گۆڕی، تیمی باشترکردنی ئەزموونی ئاسودەیی بەکارهێنەر لەڕێی دامەزراندنی سیستەمی پەیوەندی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی یەکخراو، هەروەها تیمی کار بۆ بەرەوپێشبردنی بارهەڵگری زەریایی. 
ویلیام باسی لە پابەندبوونی خۆی کرد بۆ بەردەوامکردنی بۆنەی خەڵات بەخشینەکان. وتی "ئەم بۆنەی خەلات بەخشینە بەردەوام دەبێت لەسەر ئاراستەی تیشك کردنە سەر هەوڵەکانی ئەندامانی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە بەردەوام و ماندونەناسانە کاردەکەن و لەپای ئەمە خەڵات وەردەگرن بۆ دەستکەوتەکانیان. ئەو کەسانەی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەهای بەکارهێنەر بەپێی رۆل و پۆستەکانی خۆیان بەراستی لە چاوی ئێمەدا پاڵەوانانن."


 
وەکو کۆتا وتاری بۆنەی F.U.N. ی ئەمساڵ، دەستخۆشی زۆری لێکرا لەلایەن فەرمانبەرانەوە. زیاتر لە ١٠،٠٠٠ فەرمانبەر بەشداربوون لە بۆنەکەدا، پێش ئەم بۆنەیە فەرمانبەرەکان بۆچونی خۆیان لە بەشی کۆمێنتی ئەم پرسیارەدا نوسیبو:  "گەورەترین دەستکەوتی لەیادنەکراوی ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لەمساڵدا چی بووە" 
هەزاران کۆمێنت پۆست کرابوون کە بەم شێوەیە بوون: "هەموو ئەوانەی ئەدای کاری نایابیان هەبووە تەنانەت لە دۆخە پڕ ئاستەنگیەکانیشدا ئەوا دەستکەوتی پەیدا کردووە"، "شتێکی لەیادنەکراو بووە ببینم ئێڵ جی وردەوردە گۆڕانکاری بەسەردێت لەڕێی چالاکیە براندیە گەورەکانی داهێنانەوەوە، ئەمە وای کرد بە جۆشەوە چاوەڕێی ساڵی داهاتوو بم."، "لەگەڵ بلاوکردنەوەی بەرهەمی داهێنەرانەدا، پەیوەندی نێوان بەڕێوەبردن و فەرمانبەران زۆر نایاب بووە، وەکو بۆنەی وتاری F.U.N. کە تیایدا دەستکەوتەکان باس کراون بە شێوەی چارەکی ساڵەکان و دابینکردنی کات بۆ تێگەشتن لە یەکتر."
لەماوەی بۆنەکەدا بەڕێز ویلیام چۆ بەشداری لە چەند پرسیار و وەلامێکی راشکاوانەدا کرد. بە تایبەتی جەختی کردەوە سەر ئەو پرسیارەی فەرمانبەرێك کە دەربارەی دیدی کۆمپانیا بوو بۆ ساڵی داهاتوو، وتی "دەمەوێت ڕێکخراوێك دروست بکەم هەمووان بیانەوێت ببنە بەشێك تیایدا، شوێنێکی کار کە شێوازی پەیوەندیەکەی ئاسۆیی بێت وەک لە سەرەوە بۆ خوارەوە، لە هەمووی گرنگتر ڕێکخراوێك بێت بەردەوام ئەدای بەرزی هەبێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەمە ئێمە پێویستمان بە پێکبەستنەوەی دید و پەیام و ئامانجەکانمانە لەگەڵ جەختێکی گەورە و نەگۆر لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی کارەکانمان."


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com