دیزاینکردنەوەی ژیان و مەودا بە ڕەچاوکردنی جوانی و کردارەکی بەرهەمەکان

2023-12-31
2023.12.31

ئایا هەرگیز بێئومێد بوویت لە گەڕان و بیرکردنەوەی زۆر بۆ باشترین شوێن بۆ تەلەڤیزۆن لە ژووری دانیشتنەکەتدا؟ لەم لای دیوارەکە بێت؟ لەو لا بێت؟ لە شارە جەنجاڵەکانی وەکو سیئۆل لە کۆریای باشوردا کە زۆر کەس لە شوقەدا دەژین، زۆرجار تەلەڤیزۆنەکان لەسەر مێزێك دادەنرێن لە بەردەم دیواری ژووری دانیشتندا بۆ ئەوەی شوێن زۆر داگیر نەکات. ئەمەش دیوار لەو کەسانە داگیر دەکات کە حەز دەکەن وێنە هەلواسن، یان حەزیان لە روونما رەشەکەی تەلەڤیزۆن نیە بە قەد دیوارەکەوە بێت، یان ئەو هەموو چەپکە وایەرە لێک ئالۆسکاوە کە زۆر ناشرینە. ئەمانە هەندێك بوون لەو بێزاری و ناخۆشیەی ئێل جی دەیەوێت لەڕێی روونمای ژیان Lifestyle Screens ی خۆیەوە چارەیان بکات. 
 
تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلێدی Objet Collection دەیەوێت هێڵی نێوان ماڵێکی پێشکەوتووی ئامێری کارەبایی و جوانکاری و دیکۆر زۆر تەنک بکاتەوە. ئەم تەلەڤیزۆنانە دیزاینێکی ساکاریان هەیە و جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی بە ئاسانی لەگەڵ چواردەورەکەیدا لەناو ماڵدا تێکەڵ ببیت. وەکو لە ناوی تەلەڤیزۆنەکەشدا هەیە object واتە ئامراز تەلەڤیزۆنەکە ببێتە ئامرازێک بۆ پیشاندان یان پێشانگە، ئەم تەلەڤیزۆنە دەیەوێت ببێتە ڕێگەیەک بۆ بەکارهێنەران تا بتوانن توانا هونەری و حەزە تایبەتیەکانی خۆیان پیشان بدەن. 
 
هاوشانی ئەم چەمکە، تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێل جی Objet Collection Posé دیزاین کراوە کە وەکو ئەساسێکی ئاست بەرز و پێشکەوتووی ناوماڵ کار بکات و تەواوکاری دیکۆری چوار دەوری بێت لە هەر کوێی ژوورەکەدا دابنرێت. قەراغە ناسکە چەماوەکانی تەلەڤیزۆنەکە و رووکارە تایبەتیە بێجیەکەی ناسک و نەرمونیانن بۆ چاوەکان و تەنانەت بۆ دەستلێدانیش، ئەمەش ستایلێکی نەرم پێشکەشی ژوورەکە دەکات لە هەر کوێی ژوورەکەدا بێت. ئەم تەلەڤیزۆنە بەتایبەتی لەگەڵ کومبارە رەنگاورەنگەکاندا تێکەڵ دەبێت و کەشێکی ئارام پێشکەش دەکات. ئەم تەلەڤیزۆنە هەر زوو سەرنجی بۆخۆی راکێشا بەتایبەتی سەرنجی ئەو کەسانەی بەدوای جوانکاری  و دیزایندا دەگەران بۆ ئەوەی تەلەڤیزۆنەکانیان بە ئاسانی تێکەڵی دیکۆری ژووری دانیشتنەکانیان بکەن. 
 
لایەنی جوانکاری تەنها جەختی سەر دروستکردن و پەرەپێدانی تەلەڤیزۆنی Posé نەبوو. پرۆسەی دیزاینەکە بە هەوڵی ئەوەی دەستی پێکردووە کە تەلەڤیزۆنەکە ببێتە چارەیەک بۆ هەندێك لە ئاستەنگیەکانی دانانی تەلەڤیزۆن. پاشان بیرکردنەوەی ماندوکاری ئەوەی چۆن تەلەڤیزۆنێك دروست بکرێت کە بە ئاسانی لەناو ژوورەکەدا تێکەڵ بێت، کە ئاستەنگدارترین کار ئەوەیە بەرهەمێك بە شێوەیەک دروست بکرێت تێکەڵی چواردەورەکەی ببێت. 
 
ئەنجامی ئەم ماندوبوونە یەکگرتنی سەرکەوتوانەی هونەر و دیزاین و کردارەکیبوون بوو. تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی Objet Collection Posé چارەسەری ئاستەنگیە باوەکانی تێکەڵکردنی تەلەڤیزۆن لەگەڵ چواردەوری ژووری دانیشتن دەکات و وادەکات خاوەن ماڵەکان دیمەنێکی نایاب و سەرنجراکێشیان هەبێت لە ژوورەکەیاندا. لەڕێی جوانکاری و تایبەتمەندیەکانی Posé ەوە، ئەم تەلەڤیزۆنە چەمکی گۆرینی تەلەڤیزۆنی بەرجەستە کرد بۆ بوون بە چوارچێوەیەکی هونەری و تەواوکاری دیمەنی ژوورەکە. 
بۆ زانینی زیاتر لەسەر ئەوەی چۆن تاقیگەی دیزاینی ئامێری کاتبەسەبردنی ناوماڵی ئێل جی ستاندارد و هەوڵی نوێ دەدات بۆ باشترکردنی ئەزموونی کاتبەسەبردنی ناوماڵ لەڕێی دیزاینی ناوازەوە، ئاگاداری ئەم ماڵپەڕە بە: LG Newsroom


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com