ئێڵ جی بەرنامەیWEBOS دەنێرێت بۆ تەلەفزیۆنەكانی پێشوتری بزانە ئەم بەرنامەیە چییە؟

وادانراوە تازەکردنەوەی WEBOS بۆ چەندان تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێل جی بنێردرێت، تا خاوەنەکانیان چێژ لە نوێگەریەکان ببینن و هەست بکەن تەلەڤیزۆنەکانیان نوێیە
2024-01-13
بەرنامەی webOS Re:New دەنێردرێت بۆ چەندان مۆدێلی تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێل جی پێشووتر، تا بەکارهێنەران ئەزمونی نوێی سەکۆکە بکەن لەگەڵ بابەتەکانی بۆ  کاتبەسەربردنی ناوماڵدا
سیئۆل، 2024.01.13  کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بڵاویکردەوە کە نوێترین تازەکردنەوەی*  سەکۆی  webOS بۆ تەلەڤیزۆنی زیرەک دەنێرێت بۆ تەلەڤیزۆنە زیرەکانی ئێل جی پێشووتر و وادەکات تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانیان ببێتە ئامێرێکی نوێی ئاست بالای کاتبەسەربردنی ناوماڵ. 

لە سەرەتای ٢٠٢٤ دا، بەرنامەی webOS Re:New نوێترین تازەگەری دەنێرێت بۆ سەکۆی webOS  بۆ هەموو مۆدێلەکانی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێل جی و OLED Flex و LG OLED Objet Collection Posé,  و  LG 2022 QNED Mini LED 8K (QNED99/95)، ئەم تازەکردنەوەیە وادەکات بەکارهێنەران چێژ ببینن لە ئەزموونی نوێی تەلەڤیزۆنەکانیان بۆ پێنج ساڵی دواتر. ئەم تازەکردنەوەیە دەنێردرێت بۆ تەلەڤیزۆنی ئێل جی لە جیهاندا لە دواتردا، تا کاتبەسەربردن بگاتە ئاستێکی بەرزتر لە جیهاندا. 

لەگەڵ نوێترین وەشانی webOS دا خاوەنی تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جی دەتوانن چێژ ببینن لە ئەزموونێکی دلخوازانە، روونمای تەلەڤیزۆنەکە سڵاو لە بەکارهێنەر دەکات و بەپێی خواستی پێشوەختەی خۆیان پێشنیاری بابەتیان بۆ دەکات. رووکاری بەکارهێنان تا رادەیەکی زۆر لەگەڵ حەزی کەسەکاندا دەگونجێنرێت، ئەمە واتە بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنەکان دەتوانن بە ویستی خۆیان بابەت و خزمەتگوزاری هەڵبژێرن زۆر ئاسانتر لە جاران. بۆ ئەوەی ئەم کارەش بە ئاسانی بکرێت، تایبەتمەندی Quick Card UI بە شێوەیەکی ڕێکوپێك بابەت و خزمەتگوزاریەکان پۆلێن دەکات بۆ مۆسیقا و یاری و وەرزش، رووکاری ئەم روونمایە زیاتر لە دیزاینی مۆبایل دەچێت بۆ ئاسانی بەکارهێنان. 

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، بەهۆی تەکنۆلۆژیای ئاسایشی پێشکەوتوو و سیستەمی کارپێکردنی باشترکراوەوە، بەکارهێنەران بە شێوەیەکی زۆر باش پارێزراون و ئەزموونێکی جێگیری تایبەتی بینینیان بۆ دابین دەکرێت. 

ژمارەیەکی زیاتری تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جی تازەکردنەوەی سەکۆی webOS پێدەگات، ئەمە وادەکات دروستکارانی بابەت و خزمەتگوزاریەکان دەرفەتی زیاتریان هەبێت بۆ بلاوکردنەوەی بابەت و خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەر و بینەری زیاتر. 

ئێل جی دیدە بوێرەکەی خۆی باسکردووە کە دەیەوێت ببیتە سەکۆیەکی راگەیاندن و کاتبەسەربردن، ئەم گۆرانکاریە بازرگانیە ژیانی بەکارهێنەران چڕوپڕتر دەکات چونکە خزەمەتگوزاری و کۆکراوەی بابەتی دلخوازی خۆیانیان بۆ دەچێت لە زۆرینەی بەرهەمەکانیاندا. سەکۆی webOS کە لە زیاتر لەسەر ٢٠٠ ملیۆن تەلەڤیزۆنی ئێل جی بوونی هەیە، بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن لەڕێی تازەکردنەوەی ترەوە بۆ ئەوەی بەردەوام ئەزموونی بەکارهێنەر بەرەو باشتر ببات. ئێڵ جی پێداگرە لەوەی بە شێوەیەکی گەورە وەبەرهێنان بکات لە بازرگانی webOS دا بۆ زامنکردنی کۆکراوەیەکی گەورە لە بابەتی دەنگ و رەنگ و خزمەتگوزاری کە بە شێوەیەکی زۆر بگونجێت لەگەڵ شێوازی ژیان و خواستی بەکارهێنەراندا و ببیتە هۆی بەهێزکردنی رکابەرێتیەکەی لە بواری هەڵبژاردنی بابەت و ئاسانکاریدا. 

بایک سیۆن-پیل سەرۆکی لقی پلاندانان و بەرهەمی کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ وتی "ئێڵ جی پابەندە لەوەی بەردەوام رووکار و شێوازی بەکارهێنانی سەکۆی webOS باشتر بکات و پیداگرە لەوەی ئەزموونی ئاسانکاری و ئاسایش باشتر بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی بەکارهێنەران سوودمەند ببن لە ئەزموونێکی بێخەوش و ڕێکوپێک لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانماندا. ئێمە لە تەقەلاداین بۆ دابینکردنی ئەزموونی چروپڕ بۆ ژیانی بەکارهێنەرەکانمان لەڕێی دابینکردنی چەندان بابەتی دەنگ و رەنگ و خزمەتگوزاری لەسەر تەلەڤیزۆنەکانمان."

نوێترین داهێنانەکانی ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ لە بۆنەی CES 2024 نمایش دەکرێت لە رۆژانی ٩-١٢ ی کانونی دووهەم لە شوێنی ئێل جی ژمارە 16008 لە سەنتەری پێشانگەکان لە لاس ڤیگاس. بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەوالەکانی ئێل جی لە بۆنەکەدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرانە بکە: www.lg.com/ces2024 and LG Global YouTube channel

ئاگادارکردنەوە لەسەر تازەکردنەوەکە بە تەواوەتی دێت پێویست ناکات هیچ هەلبژاردنێك بکەیت، تازەکردنەوەکە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دەچن کە پێشوەختە رەزامەندبوون بە وەرگرتنی ئەم تازەکردنەوەیە. تکایە تێبینی ئەوەبکە ئەم تازەکردنەوەیە ئەدای پارچەکانی تەلەڤیزۆنەکە و تایبەتمەندیەکان و بەرگەگرتنەکەی ناگرێتەوە. 




# # #



دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگدا. ئێل جی ئەزموونێکی تایبەتی دەداتە بەکارهێنەرانی لەڕێی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی براوەی خەڵاتەوە، کە لە ٢٠٢٣ دا ئاهەنگی دە ساڵەی خۆی گێڕا، تەلەڤیزۆنەکانی QNED ئێل جی سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەکی تێدایە. هەموو ئامێرەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی بە ئامانجی یارمەتیدانە لە دابینکردنی نایابترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران، هەموو ئامێرەکان وادیزاینکراون کە ژینگەدۆست بن هەر لە بەرهەمهێنانەوە تا فڕێدان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە www.LGnewsroom.com


پەیوەندی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com




بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com