کۆمپانیای ئێل جی دیدی خۆی لە بۆنەی ئێل جی جیهانیدا خستەڕوو بۆ "داهێنانەوەی داهاتووت" لەڕێی داهێنانە زیرەکە دەستکردەکانەوە 

2024-02-01
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێل جی پێناسەی زیرەکی دەستکرد دەکاتەوە بەوەی "زیرەکی هاوسۆز"ە و رۆڵی سەرەکی تەکنۆلۆژیا دەخاتەروو لە دابینکردنی ئەزموونی باشتری بەکارهێنەر و دروستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان. 


لاس ڤیگاس، 2024.1.31 کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمرۆ کۆنفرانسی (بۆنەی جیهانی ئێڵ جی)ی رۆژنامەوانی بەست لە سەنتەری کۆنگرەکان لە ماندەلای بەی، لە لاس ڤیگاس، نیڤادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، بۆ باسکردن لە دیدی نوێی کۆمپانیاکە و بابەتی پێشانگەکە لە CES 2024 دا بە ناوی "داهێنانەوەی داهاتووت". 
ویلیام چۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا، لە دەستپێکی وتەکەیدا باسی لە ئامانجی گەورەی کۆمپانیاکە کرد کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی پاردا ڕاگەیەندرا، بۆ گۆڕینی کۆمپانیای ئێڵ جی بەرەو کۆمپانیای ئامێری ژیانی زیرەک. کۆمپانیای ئێل جی کە بۆ ماوەی نزیکەی حەفتا ساڵە لێکۆڵینەوە دەکات و تێگەشتنێکی چڕوپڕ و قوڵی هەیە لەسەر شێوازی ژیانی بەکارهێنەران و شێوازی ناوماڵیان، لە ئێستادا دەستی کردووە بەوەی کاڵای زیاتر وەك لە تەنها ئامێری ناوماڵ دروست بکات، کارسازیەکەی فراوان دەکات بەرەو چەندان بواری تری هەمەچەشنە وەکو جوڵە و بازرگانی و بابەتی ژینگەی شێوە راستەقینە. ئێڵ جی لە هەموو بوارێكدا ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرە لەڕێی جەختکردنەوە سەر پێنج لایەنی سەرەکی و ناوی لێناوە 3C2S:
Care (گرنگیپێدان)، Connectivity (پێکبەستنەوە)، Customization (دەستکاریکردن)، Servitization  (بەخزمەتگوزاریکردن)،  Sustainability(بەردەوامیپێدراوێتی). 

پێناسەکردنەوەی زیرەکی دەستکرد: (زیرەکی هاوسۆز)
کۆمپانیای ئێڵ جی لە هەوڵەکانیدا بۆ داهێنان و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر، زیرەکی دەستکردنی پێناسەکرد بەوەی یەکێكە لە لایەنە گرنگەکانی سەرکەوتن. ئێڵ جی وەك لەوەی خۆی ببەستێتەوە بە پەرەسەندنی خودی تەکنۆلۆژیا بە تەنها، خۆی تەرخانیش دەکات بۆ پیشاندانی ئەوەی چۆن زیرەکی دەستکرد دەتوانێت سوودی بەرجەستە و گەورەی هەبێت بۆ جیهانی راستەقینە. 

ئێڵ جی زیرەکی دەستکردی بە "زیرەکی هاوسۆز" پێناسەکردەوە، باسی لە یەکێك لە بۆچوونەکان کرد کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەزموونێکی گرنگیپێدەر و هاوسۆز و ئاگادار دابین بکات بۆ بەکارهێنەر. 



زیرەکی راستەوخۆی لایەنەکانی ژیان
لەماوەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا، ویلیام چۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا باسی لە تایبەتمەندیە جیاوازەکانی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی کرد و وتی کە توانای کۆکردنەوەی بڕێکی گەورەی لە داتای ئاست بەرز هەیە. لە جیهاندا ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن بەرهەمی ئێڵ جی هەن لە ئێستادا، چەندان ئامێری زیرەک هەن کە هەستەوەری زیرەکی دەستکردیان لەسەرە و بەشێوەیەک بەرنامەڕێژ کراون بتوانن شێوازی جەستەیی و سۆزداری بەکارهێنەر فێربن و شیکاری بۆ بکەن. 

لە کاتێکدا چەندان کۆمپانیا پشتیان بەستووە بە داتای کۆکراوە لەرێی ئینتەرنێتەوە بۆ راهێنانکردن بە زیرەکە دەستکردەکانیان، ئێڵ جی باڵا دەستە و دەتوانێت داتای راستەوخۆی ژیانی راستەقینە لەلایەن ملیۆنان ئامێری پێکەوەبەستراوەوە کۆبکاتەوە، کە مەودایەکی فراوان لە ئامێرەکانی ئێڵ جی و ئامێرە زیرەکەکانی IoT دەگرێتەوە (ئامێری هەستەوەردار بۆ کۆکردنەوەی داتا). ئەم کۆمەڵە داتایە زانیاری گرنگ دابین دەکات لەسەر کارلێکی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرەکاندا و ژینگەی بەکارهێنەر و شێوازی رەفتار و دۆخەکانی سۆزداری بەکارهێنەران. ئەم داتا هەمەلایەنانە وێنایەکی گشتگیرتر و تەواوتری ژیانی راستەقینەی ناوماڵی بەکارهێنەر دابین دەکەن بۆ کۆمپانیا، ئەمەش وادەکات ئامێری زیرەکی ژیانی باشتر دابین بکات. 

زیرەکی گونجێنراو لەگەڵ مێشکی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی 
ویلیام چۆ، باسی لە رۆلی یەکخراوی مێشكی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی کرد کە بزوێنەرێکی پرۆسێسکردنی بەهێزە و کاردەکات بە زمانی بەرنامەڕێژی گەورەی ئێڵ جی (LLM). مێشکی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی بەهۆی عەمبارە زەبەلاحەکەیەوە بۆ داتای بەکارهێنەر، دەتوانێت پێشبینی پێویستیەکانی بەکارهێنەر بکات بنەما لەسەر کارلێکەکانی بەکارهێنەر لەگەڵ بەرهەمەکاندا و شێوازی فێربوون و پرۆسێسکردنی پێشکەوتووی لێکدانەوە و چارەسەری هەرەگونجاو دروست دەکات لەڕێی گونجاندنی کاری ئامێرەکاندا. 

ئەمەش وادەکات ئێڵ جی بتوانێت خزمەتگوزاری زیرەک و ئەزموونی تایبەت دابین بکات بۆ چەندان شێوازی ژیانی بەکارهێنەر، بەشێوەیەکی زیرەکانە و کارایانە پێشکەش دەکرێت، ئەمە ڕێژەی ئاگاداری لە زیرەکی هاوسۆزی ئێڵ جیدا پیشان دەدات. 

پابەندبوون بە زیرەکیەکی بەرپرسەوە
ئێڵ جی زۆر ئاگاداری بەرپرسیارێتی دانانی زیرەکی دەستکردە بە شێوەیەکی ئاکاریانە و پابەندە بەوەی لێپرسراو بێت بەرامبەر کاریگەری و دەرەنجامەکانی بریار و کارەکانی. ئێڵ جی ئامانجێتی پەرە بە سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد بدات بۆ ئەوەی سوود بگەیەنێت بە هەموو بەکارهێنەرێك، برەو بداتە بە رەفتاری سەلامەت و دڵنیابوون لە ئاسایشی داتا کەسییە کۆکراوەکان. 

LG Shield (قەڵغانی ئێڵ جی) بەڵگەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە بۆ دابینکردنی سیستەمی ئاسایشی بەهێز لەسەر داتاکانی، ئەم ئاسایشە دیزاینکراوە بۆ پاراستنی داتای کەسی و زانیاریەکان لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا هە لە کۆکردنەوە و هەڵگرتنەوە تا بەکارهێنان. ئێل جی پابەندە بە دروستکردنی زیرەکیەکی بەرپرس، ئامانجی ئەوەیە ستانداردەکانی لە ستانداردی سەپێنراو زیاتر بێت لە کارپێکردن و جێبەجێکردنی زیرەکی دەستکرد دا. 


لە وتەی کۆتاییدا لە بۆنەی جیهانی ئێل جیدا، ویلیام جۆ جەختی کردەوە سەر ئەوەی ڕێبازی ئێل جی لە زیرەکی دەستکرددا لە باوەری ئەوەوە سەرچاوە و رەگی کردووە کە بەکارهێنەران دەبێت کۆنترۆلی تەواوەتیان هەبێت بەسەر ئامێرەکانیاندا. ویلیام وتی "دروشمی ئێل جی –ژیان باشە- بەڵێنی بەردەوام و نەگۆڕاوی ئێمەیە کە هاندەرمانە لەوەی ژیانێکی باشتر دابین بکەین بۆ هەموو بەکارهێنەرانمان، تەنانەت لە سەردەمی زیرەکی دەستکردیشدا."
لەگەڵ ویلیام چۆ لە بۆنەکەدا جونگ کی-هیون جێگری سەرۆکی سەنتەری کارسازیی سەکۆی ئێڵ جی و ئیون سیۆک-هیون سەرۆکی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل هاتنە سەر شانۆکە و باسیان لە تەکنۆلۆژیا و ستراتیژیەتە داهێنەرەکانی بنەما لەسەر زیرەکی دەستکرد کرد. 

جێگری سەرۆک، جونگ، لە ئامێرەکانی ناوماڵەوە دەستی پێکرد و نەخشەیەکی پێشکەشکرد لەسەر ماڵی زیرەکی بنەما لەسەر زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی. هاوشانی دیدی گۆڕین بەرەو کۆمپانیایەکی ئامێری ژیانی زیرەک، ئێل جی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی هاوسۆز کە تایبەتە بە ئێڵ جی یەکدخاتە ناو سەکۆی ThinQ ەوە. بەڕێز جونگ لەگەڵ  باسکردنی خزمەتگوزاری نوێی داهێنەرانەی وەکو ChatThinQ کە بەرنامەی چاتی ئۆتۆماتیکی زیرەکی دەستکردە و وادەکات گفتوگۆی شێوە راستەگینە لەگەڵ بەکارهێنەراندا بکرێت، باسی لە 3D Home View کرد کە وێناکردنی سێ دووریی ماڵە و کۆنترۆلی بەشە جیاوازەکانی ناوماڵ دەکات بە شێوەیەکی داهێنەرانە، هەروەها باسیشی لە پلانەکان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی ئامێری زیرەکی ناوماڵی نوێدا. 

لە بواری جوڵەدا، ئێل جی باسی لە دیدی خۆی کرد بۆ ئۆتۆمبیلەکان کە ببنە "شوێنی ژیانی جوڵاو" و بە بەرنامەی تایبەت بە ئۆتۆمبیل کار بکەن. هاوشانی ئەم دیدە، ئیون سیۆک-هیون سەرۆکی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل باسی لە αWare ی ئێل جی کرد کە کۆبەرنامەی ئێڵ جیە بۆ بواری پارچەی ئۆتۆمبیل. αWare بەرنامەی تایبەت لەخۆ دەگرێت بۆ باشترکردنی سیستەمی کارپێکردنی ئۆتۆمبیلە هەبووەکان و هاریکاریکردن لە دروستکردنی سەکۆی نوێ و بەرنامەی کارپێکردن بۆ یارمەتیدانی پەرەپێدەران لە پرۆسەی پەرەپێدانی SW دا هەر لە دیزاینەوە تا پەرەپێدان، بەرنامەی کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل کە بابەتەکانی پیشاندانی ئاست بەرز و دەنگی ئاست بەرز لەخۆ دەگرێت، بەرنامەی کارلێكی نێوان مرۆڤ و ئامێر بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی AR/MR  و  AI بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی نایابی ناو ئۆتۆمبیل. ئێڵ جی Alpha-able پێشکەش کرد کە چەمکێکی جوڵاوی یەکگرتنی ئامێر و بەرنامە هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە دیدی داهاتووی ئێڵ جی بۆ جوڵە بەرجەستە بکەن. لە بۆنەکەی CES 2024 بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت. 

سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بۆ بابەتەکانی بۆنەکە بکە (www.LG.com/CES2024) لەگەڵ LG Global YouTube channel بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی ئێڵ جی بەتەمای چیە بۆ بۆنەی CES 2024، ئاگاداری نوێترین هەواڵەکانی بۆنەکە بە (٩-١٢ کانونی دووهەم)

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com

وردەکاریەکانی بەشی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media