کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی عێراق ئامێری چێشتلێنەری ناو کەوانتەر نمایش دەکات لە بۆنەی تایبەت بە وەکیلەکاندا
2024-02-15
بەغداد، عێراق- 2024.02.15 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێری ئەلیکترۆنی و ئامێری کارەبایی ناوماڵدا لەم دواییانەدا دوو بۆنەی تایبەت بە وەکیلەکانی سازکرد لە عێراقدا بۆ نمایشکردنی نوێترین زنجیرەی ئامێری چێشتلێنەری ئێڵ جی ناو کەوانتەر. لە بۆنەکەدا ئێڵ جی پابەندبوونی خۆی نمایشکرد بۆ داهێنان و باڵایی لە بواری تەکنۆلۆژیای چێشتخانەی ناوماڵەکاندا، کە لە ئوتێل ڕۆتانا لە هەولێر لە ١٨ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ و لە ئوتێڵ رۆتانا لە بەغداد لە ٢١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کرابوو.
ئامێرە نمایشکراوەکان ئامێری ناوکەوانتەری پێشکەوتووی چێشتلێنانیشی تێدابوو کە رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئێڵ جیە بۆ یەکخستنی دیزاینی نایاب لەگەڵ تایبەتمەندی کردارەکی ناوازە. لەنێو ئامێرە دیارەکاندا فڕنی InstaView ی ئێڵ جی هەبوو کە مۆدێلێکی پێشکەوتوو و بەناوبانگە چونکە چەندان تایبەتمەندی داهێنەرانەی تێدایە وەکو تەکنۆلۆژیای InstaView کە وادەکات بەکارهێنەر ناو فڕنەکە ببینێت بەبێ ئەوەی دەرگای فڕنەکە بکاتەوە، بەمەش پلەی گەرمای ناو ئامێرەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە. چەندان کەسایەتی لەم بۆنەیەدا ئامادەبوون هەر لە کەرتی ئامێری ئەلیکترۆنیەوە تا ئامێری ناو چێشتخانە کە دەرفەتیان هەبوو لە نزیکەوە تایبەتمەندی و سوودەکانی ئامێرە کارەباییەکانی ناو کەوانتەری ئێڵ جی ببینن. دوابەدوای نمایشەکە وەکیلەکان هەموویان دەرفەتیان بۆ رەخسا کە ببینن چۆن ئەم بەرهەمانە دیزاین دەکرێن لەڕێی یەکخستنی ستایل و کردارییەوە تا بتوانن پێویستیەکانی چێشتخانەی سەردەمیانە پڕ بکەنەوە.
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئێڵ جی لە عێراقدا وتی "ئێمە بەجۆشین بۆ نمایشکردنی نوێترین داهێنانەکانمان لە بواری تەکنۆلۆژیای چێشتلێناندا بۆ بازاڕی عێراق. ئامێرە نوێیە ناو کەوانتەریەکانمان دیزاین کراون بۆ دابینکردنی کارایەتی و ئاسودەیی بەکارهێنانی بێوێنە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی چێشتخانەی سەردەمیانە. ئێمە باوەرمان وایە بەرهەمەکانمان بە شێوەیەکی گەورە ئەزموونی چێشتلێنانی بەکارهێنەرە عێراقیەکانمان دەبەنە ئاستێکی بالا تر. "
پابەندبوونی ئێڵ جی بۆ بەردەوامیپێدراوێتی و کارابوون لە بەکارهێنانی وزەدا لە دیزاینی ئەم ئامێرانەدا دیاربوو کە هاوشانی هەوڵە فراوانترەکانی ئێڵ جیە بۆ دروستکردنی ئامێری ژینگە دۆست بۆ ناو ماڵەکان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئامێرە ناو کەوانتەریەکانی ئێڵ جی و بەردەستبوونیان لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: https://www.lge360.com/iraq_ar/home-appliances/cooking-appliances.html .
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. چوار کۆمپانیاکەی ئێل جی: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی www.LGnewsroom.comبکە
/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
زۆرترین سەردان
1
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
2
نەشتەرگەرییەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ژن و پیاوێک هەرای ناوەتەوە
3
راستەوخۆ شاسوار عبدولواحید قسە دەکات
4
لە ناو بازاڕی سلێمانی چی بە ئەحمەد داود ئۆغلۆ وترا؟!
5
سعودییە لە ٦٠٠ شوێن قەدەغە لەسەر مەشروباتی كحولی هەڵدەگرێت
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی کارسازێتی کەلوپەلی پێشکەوتوو لە ڕێی LG PuroTec ەوە فراوانتر دەکات لە جیهاندا
کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای ئێڵ جی ستایش کرا بەهۆی نوێترین داهێنانە دیزاینەکانیەوە لە بۆنەی خەڵاتی 2025 RED DOT بۆ دیزاین
ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine