کۆمپانیای ئێڵ جی دەستکەوتە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ رادەگەیەنێت

2024-02-15
بەرزترین داهاتی ساڵانە لە مێژوودا لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل و ئامێری کارەبایی ناوماڵ، بۆ ماوەی هەشت ساڵی لەدوای یەک بەردەوامە لە گەشە

سیئۆل، 2024.02.15 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی دەستکەوتە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ی راگەیاند، بڕی ٨٤.٢ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەڕخستنی ٣.٥٥ تریلیۆن یەن بووە. ئەمە ساڵی سێ هەمە لە بەدەستهێنانی داهاتێکی بەرزی بێوێنەوە. قازانجی بەگەڕخستنیش بەرزە و نزیکە لە ئاستی ئەو کاتەی داواکاری لەوپەڕیدا بوو. 

سەرباری هۆکارە درەکیەکان وەکو خاوبونەوەی ئابوری و کەمبونەوەی داواکاری، کرۆکی کارسازی ئێل جی لە بواری ئامێری کارەباییدا و کارسازی پارچەکانی ئۆتۆمبیل توانایەکی بەهێزیان پیشان داوە و بۆ ماوەی هەشت سالی لەدوایەک گەشەی هەبووە. داهاتی یەکخراوی ئەم کارسازیانە ٤٠ تریلیۆن یەنی کۆری بووە لە ساڵی پاردا، کە زیادبوونێکی بەرچاوە لە ١٨ تریلیۆن یەنەوە لە ٢٠١٥ دا. لە ماوەی هەشت ساڵدا بڕی ئەم دوو کارسازیە بە تێکرا لە سەدا ٣٢.٥ ەوە زیادی کردووە بۆ سەدا ٤٧.٨


ئەم ئەدای کارە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە ستراتیژیەکانی ئێڵ جی بۆ باشترکردنی کارسازێتیەکانی. ئێڵ جی بە سەرکەوتووانە کارسازی (نێوان کارگەکان) ی فروان کردووە لەڕێی دەستنیشانکردنی خالە وەرچەرخانەکانی بازار بە زووی و یەکخستنی مۆدێلی کارسازی نوێ، وەکو خزمەتگوزاری بەشداربوون لە دەنگ و رەنگدا بۆناو چێوە کارە هەبووەکانی. هەروەها مۆدێلی کارسازی دەنگ و رەنگ و خزمەتگوزاری ئێڵ جی بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی ژمارەی بەکارهێنەران بۆ سەدان ملیۆن ئامێر لە جیهاندا، هەروەها هۆکارێکی تر زامنکردنی قازانجێکی پتەو و گەورە بووە. 
ئێڵ جی بە دووربینی خۆی، پابەندە بە گۆڕانکاری بەردەوام لە پەیکەربەندێکی پەیوەست بە کاڵای هەبووەوە بۆ کارسازی پەیوەست بە کاڵای گەشەی داهاتوو. لەم ساڵدا ئێل جی جەخت دەکاتەوە سەر توانستەکانی خۆی لەسەر شکاندنی بەربەستەکانی بۆ بەرزکردنەوەی توانا شارەوەکەی لە کارسازیدا. ئێل جی لەژێر رۆشنایی کۆمپانیای ئێل جی بۆ فرۆشی دەرەوەی وڵات و بازارگەری هەوڵ دەدات بۆ گەشەی زیاتر و فراوانکردنی روومالی بەرهەمەکانی، بەتایبەتی لە بازارە نوێیەکاندا کە دەرفەتی گەشە زیاترە. 

ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕین داهاتی ساڵانی ٣٠.١٤ تریلیۆن یەنی کۆری بووە، ئەمە هەشتەم ساڵی لەدوایەکە بۆ گەشە و چوونە ناو سنوری ٣٠ تریلیۆن یەنەوە. هێنانە کایەی مۆدێلی کارسازی نوێ بە خزمەتگوزاری بەشداربوون لە دەنگ و رەنگدا و فراوانکردنی پشکی (نێوان کارگەکان) لە بوارەکانی هەواگۆڕین و پارچە و ئامێری ناو کەوانتەرەوە بۆتە گەشەی زیاتر. قازانجی بەگەڕخستن زیادبوونێکی نوێی تۆمار کرد بە بڕی سەدا ٧٦ بەراورد بە ساڵی پارو ٢.٨ تریلیۆن یەنی کۆری بووە. 

لە ساڵی داهاتوودا، ئێل جی گۆڕانکاری خێراتر دەکات لە مۆدێلی کارسازیەکانیدا بەرەو ئامادەباشی بۆ داهاتوو بە دەستپێشخەری (راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر). ئامانجی ئەمە بۆ فراوانکردنی خستنەبازاری سیستەمی بەکارخستنی ئامێری کارەبایی نوێ و فراوانکردنی خزمەتگوزاری بەشداریکردن لە دەنگ و رەنگدا بۆ بازارە جیهانیەکان. هەروەها بەرەوپێشچوونێکی خێرا روودەدات لە بنیادنانی ئامێری ماڵی زیرەک کە رەنگدانەوەی فەلسەفەی "ماڵی بێ ماندووبوون" ە. لە رووی بەرهەمەوە ئێل جی هەوڵدەدات ڕێچکە ستراتیژیەکەی لە پتەوکردنی پێشەنگبوون لە کاڵای نایابدا بۆ بەرهەمە سەرەکیەکان بهێڵێتەوە، وەکو ئامێری جلشۆر و ساردکارەوە، لە هەمانکاتدا فراوانبوونی خێرای بەرهەمەکان تایبەت بە هەرێمە جیاوازەکان. بۆ هێشتنەوەی گەشەی بەردەوامی کەرتی (نیوان کارگەکان)، بە تایبەتی لە بواری هەواگۆڕیندا ئێڵ جی پلانی داناوە توانستەکانی بەهێزتر بکات بۆ دامەزراندنی کاری کارسازی ناوخۆیی کە پەرەپێدانی بەرهەم و بەرهەمهێنان و فرۆش لەخۆ بگرێت بە جەختکردنەوە سەر شێوازە هەبووەکانی کارەبایی لە هەرێمەکانی ئەمریکای باکور و ئەوروپادا. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل داهاتی ساڵانەی ١٠.١ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەڕخستنیشی ١٣٣ ملیار یەن بووە. لە دەهەمین ساڵیدا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل نەک تەنها سنوری ١٠ تریلیۆن یەنی بڕیوە بەلکو گەشەی هەبووە بۆ ماوەی هەشت ساڵی لەدوا یەک لە سەرەتای دەستکردنی بە ئاشکراکردنی دەستکەوتە ئەداییەکانیەوە لە ٢٠١٥ دا. پشکی کۆی داهات بە ڕێژەی سەدا ١٢ زیادی کردووە. ئەم ساڵ ئێل جی ئامانجێتی گەشەی دەرەکی و بەرزکردنەوەی داواکاری و گەشەی جۆرایەتی لە کردەکانیدا برەو پێبدات. لە بواری پارچەی کاتبەسەربردن و زانیاری ناو ئۆتۆمبیلدا ئێل جی هەوڵی تەرخان کردووە بۆ زامنکردنی توانستەکانی لە بواری بەرنامەڕێژی بۆ ئۆتۆمبیل لە وەلامیدا بۆ پێویستیەکانی OEM (ئەو کۆمپانیایانەی پارچە بۆ کۆمپانیای تر دروست دەکەن). بەهۆی سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا جیاوازە کەڵەکەبووەکانیەوە لە کەرتەکانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و تەکنۆلۆژیای زانیاریدا، ئێل جی هەوڵ دەدات ئەزموونی بەکارهێنەر لەناو ئۆتۆمبیلدا باشتر بکات. لە بواری درایڤ شەفتی کارەباییدا جەخت دەکاتەوە سەر بەهێزکردنی توانستی بەرهەمەکان و سەقامگیرکردنی زووبەزوو لە بنکەکانی بەرهەمهێنانی دەرەوەی وڵات بۆ باشترکردنی ئامادەیی وەڵامدانەوە بۆ داواکاریەکانی بەکارهێنەر. هەروەها لە بواری لایتی ئۆتۆمبیلدا پلان هەیە بۆ فراوانکردنی داواکاریەکانی بەرهەمی نایاب و لە هەمان کاتدا باشترکردنی کارایەتی بەگەڕخستن. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهاتی ساڵانەی تۆمار کرد بە بڕی ١٤.٢ تریلیۆن یەنی کۆری و ٣٦٢ ملیار یەن. کارسازێتی خزمەتگوزاری و بواری دەنگ و رەنگ بنەما لەسەر سەکۆی webOS پێگەی خۆی پاراستووە وەکو سەرچاوەیەکی نوێی داهات، زیادبوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لە قازانجی بەگەڕخستندا بەراورد بە ساڵی پار. داهات بە ڕێژەیەکی کەم کەمبۆتەوە بەهۆی چاکبونەوەی خاوی داواکاری بۆ کالای نایاب وەکو تەلەڤیزۆنی ئۆلید. لە چاوەروانی چاکبونەوەی خێرادا لە داواکاری تەلەڤیزۆندا لە کۆتایی ئەمساڵدا ئیڵ جی هەوڵ دەدات زنجیرە تەلەڤیزۆنە ئاست بەرزەکانی ئۆلید و QNED بەهێزتر بکات، بە پەیرەوکردنی ستراتیژیەتی دوو لایەنە بۆ پێشەنگیکردنی بازاری کاڵا نایابەکان. هەروەها ئێل جی گۆڕانکاری بۆ بواری کاتبەسەربردن و راگەیاندن خێراتر دەکات. لەم ساڵدا کارسازی سەکۆی webOS دانراوە بۆ ئەوەی داهاتێکی گەورە دروست بکات بە بڕی تریلیۆنەها یەنی کۆری. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارسازی داهاتی ساڵانەی بە بڕی ٥.٤ تریلیۆن یەنی کۆری تۆمار کرد لەگەڵ زیانی بەگەڕخستنی بڕی ٤٢ ملیار یەن. داهاتەکە کەمێك کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی پار بەهۆی دواکەوتن لە چاکبونەوە لە داواکاری تەکنۆلۆژیای زانیاری و کەمبونەوەی وەبەرهێنان لە لایەنە گەورەکانەوە. زیادبوونی وەبەرهێنان لە گەشەی داهاتوودا لە بوارەکانی وەکو رۆبۆت و بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی کاریگەریان هەبووە لەسەر قازانج. لەم ساڵدا ئێل جی خۆی داناوە بە بەرهەمی تەکنۆلۆژیای زانیاری رکابەر بە روونماری یاری ڤیدۆیی LG gram Pro بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کارسازی بە بەئامانجگرتنی بوارەکانی وەکو دەزگا حکومیەکان و قوتابخانەکان. وەکو پێشەنگی کارسازی (نێوان کارگەکان) ئێل جی ئامانجێکی گۆڕانکاری خێراتر بکات لە دابینکردنی یەک بەرهەمەوە بۆ یەکخستن و دابینکردنی چەندان بەرهەم. وەبەرهێنانەکان کە بەشێکی زۆریان دانراوە بۆ کارسازی نوێ لەناو ڕێخکراوەکەدا، ئامادەکاری داهاتوو دەکەنە کاری لەپێشینە وەک لە ئەدای بەڕێوەبردنی ماوە کورت. 


ئاگاداری بۆ کۆنفرانسی داهاتەکان لەڕێی پەیوەندیەوە
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پەیوەندی کۆنفراس بە زمانی کۆری/ئینگلیزی دەکات لە ٢٥ کانونی دووهەمی ٢٠٢٤ دا لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بە کاتی کۆریا (٧:٠٠ بە کاتی لەندەن). بەشداربووانی پەیوەندی کۆنفرانسەکە داوایان لێکراوە پێشوەختە خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی تایبەت. بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا پەیوەندی بکە بە +82 31 810 3130 و ژمارە ٦٤١٨# لێبدە و پاشان ژمارە تایبەتەکە لێبدە. فایلی پێشکەشکاریەکە بۆ داگرتن بەردەست دەبێت لەسەر ماڵپەری ئێل جی پێش پەیوەندیەکە. 
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی،ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی www.LGnewsroom.comبکە




/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media