ئێل جی بە وەرگرتنی ٢٠٠ خەڵات و ڕێزلێنان، بەردەوامە لە درێژەپێدانی مێژووە دوورودرێژەکەی لە بۆنە بەناوبانگەکانی تەکنۆلۆژیای بەکارهێنەراندا
سیئۆل، 2024.02.19 لە بۆنەی CES® ی ئەم ساڵدا کۆمپانیای ئێل جی زیاتر لە ٢٠٠ خەڵات و ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بۆ چەندان داهێنان و تەکنۆلۆژیا لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و کاتبەسەربردنی ناوماڵ و کارسازێتی نێوان کارگەکاندا.
یەکەمین تەلەڤیزۆنی بێ وایەری ڕوونی ئێڵ جی (LG SIGNATURE OLED T) بە وردی 4K لەلایەن چەندان دامەزراوەی رۆژنامەوانیەوە چەندان خەڵاتی وەرگرت وەك باشترین تەلەڤیزۆنی بۆنەکەدا.
کۆمپانیای ئێڵ جی کە ناوبانگی رابەری جیهانی هەیە بۆ تەکنۆلۆژیای ئۆلید، بەردەوامە لە باڵادەستبوونی خۆی لە بۆنەی CES دا، چەندان خەڵات و ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بۆ نوێترین زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلید بە
LG SIGNATURE OLED T و LG OLED evo M4 و G4 و C4شەوە. ئێڵ جی تەکنۆلۆژیای بێ وایەری بەکارهێناوە لە تەلەڤیزۆنی M3 دا کە ساڵی پار نمایشکرا و لە تەلەڤیزۆنی LG SIGNATURE OLED T دووبارە بەکاریهێناوەتەوە کە قەبارەکەی ٧٧ ئینچە و بە هەنگاوی دواتر دادەنرێت لە پەرەسەندنی تەکنۆلۆژیای تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا، لەلایەن رۆژنامە گەورەکانی تەکنۆلۆژی وەکو CNET و Digital Trends و TechRadar, Tom’s Guide و Forbes و The Verge و Wirecutter و PCMag و Mashableچەندان خەڵاتی پێ بەخشرا.
زنجیرەی LG OLED evo بە تایبەتمەندی ڕێژەی نوێبوونەوەی 144Hz و پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی ئێل جی Alpha 11 لەلایەن CNET و TechRadar Pro و PCGamer و BGRڕێزلێنانی پێ بەخشرا. Digital Trends ستایشی روونمای یاریی ئەلیکترۆنی UltraGear OLED ی مۆدێل 32GS95UE کرد وەکو باشترین روونما تا ئێستا نمایشکرابێت لە بۆنەی CES 2024 دا چونکە تاکە روونمایە توانستی گۆرینی هەبێت لە نێوان تایبەتمەندی 4K بە 240Hz و FHD بە 480Hzلەڕێی یەک دوگمەوە.
کۆمپانیای ئێل جی چەندان ڕێزلێنانی پێ بەخشرا لەلایەن ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی وەکو USA Today و Tom’s Guideبۆ تەکنۆلۆژیای پەمپی گەرمی جلشۆری Wash Combo™ All-In-One with Heatpump™ دا. ئەم جلشۆرە کە پابەندبوونی ئێل جی پیشان دەدات بە ژینگە دۆستی و جیهانێکی سەوزتر، بەڕێژەی ٪٦٠ کەمتر وزە بەکاردەبات لە مۆدێلی جلشۆری هەواگۆڕکێ1. ئەم ئامێرە کارەباییە پێشکەوتووە خەلاتی پێ بەخشرا بۆ دیزاینە بچوکەکەی و توانای کارپێکردنی شوشتن و وشککردنەوە لەماوەی تەنها دوو کاتژمێردا.
Reviewed خەڵاتی ئاسانی بەردەستبوونی لە بۆنەی CES 2024 بەخشیە ئێل جی بۆ Universal UP Kit کە کۆکراوەیەکە لە پارچەی زیادکراوی ئامێری کارەبایی بە شێوەیەک کە دیزاینێکی جۆکەری هەیە و وادەکات ئامێرە کارەباییەکان ئاسانتر بەکاربێن بۆ ئەو کەسانەی کێشەی جەستەییان هەیە. هەروەها لەلایەن Apartment Therapy خەڵاتی باشترین بەرهەمی ناوماڵی لە بۆنەکەدا پێ بەخشرا.
ئێڵ جی، تەنها لە بۆنەی خەلاتی داهێنان CES لەلایەن دەستەی تەکنۆلۆژیای بەکارهێنەردا، ٣٤ خەلاتی داهێنانی بردەوە بە دوو خەلاتی باشترین داهێنان کە بەخشران بە LG 4K Transparent OLED T تەلەڤیزۆنی روون و 4K OLED Zero Connect TV
(M4)تەلەڤیزۆنی بێ وایەر.
خەلاتەکانی ئێل جی کە ٢٠٠ خەلات و ڕێزلێنان بوو لە بۆنەی CES 2024 ئەمانەشی لەخۆ گرتبوو:
LG SIGNATURE OLED T (تەلەڤیزۆنی ٧٧ ئینچ)
• CNET: باشترین تەلەڤیزۆنی بۆنەی CES 2024
• Digital Trends: خەلاتی باشترین تەکنۆلۆژیا لە بۆنەی CES 2024
• PCMag: گەورەترین و ناوازەترین تەلەڤیزۆن لە CES 2024
• Engadget: باشترینی بۆنەی CES 2024
• Reviewed: خەڵاتی : CES 2024 – بۆ شانۆی ناوماڵ
• TechRadar: باشترین ئامێر CES 2024 – باشترین تەلەڤیزۆن
• The New York Times: Wirecutter: باشترینی CES 2024
• Tom’s Guide: باشترینی خەڵاتی CES 2024– باشترین دیزاین
• The Verge: خەلاتی CES 2024 – The Verge: باشترینی بۆنەکە
• CNN Underscored: باشترینی CES 2024 – باشترین تەلەڤیزۆن
• NBC News: باشترینی CES 2024
• Fox News: ١٠ تەکنۆلۆژیا یەکەمەکەی CES 2024
• The Hollywood Reporter: باشترینی CES 2024 – باشترین تەلەڤیزۆنی ئۆلید
• Variety: باشترینی CES 2024 – باشترین تەلەڤیزۆنی 4k
• Popular Science: باشترین ئامێری نوێ و باشترین تەکنۆلۆژیای CES 2024
• Rolling Stone: باشترینی CES 2024
تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێل جی (M4, G4, C4,B4)
• Tom’s Guide: باشترین تەلەڤیزۆنەکانی CES 2024 – مۆدیلی LG OLED evo G4
• Reviewed: خەلاتی: CES 2024 – The Reviewed مۆدیلیLG OLED evo G4
• TechRadar Pro: خەلاتی ساڵی ٢٠٢٤ – مۆدیلی LG OLED evo M4
• Tech Advisor: باشترینی CES 2024 –مۆدیلی LG OLED B4
• Gear Patrol: ناوازەترین تەلەڤیزۆن و روونما نمایشکراوەکانی CES 2024 – مۆدێلەکانی LG OLED evo G4, C4, و OLED B4
تەلەڤیزۆنەکانی QNED ی ئێل جی
• Tom’s Guide: باشترین تەلەڤیزۆنەکانی CES 2024 – مۆدیلیLG QNED TV ٩٨ ئینچ.
• Residential tech today : باشترینەکانی - CES 2024 مۆدیلی LG QNED TV ٩٨ ئینچ.
لاپتۆپی LG gram Pro
• Digital Trends: باشترین و سەرنجراکێشترین لاپتۆپەکانی CES 2024 :LG gram Pro
• Inverse: باشترین لاپتۆپە نمایشکراوەکانی CES 2024 – LG gram Pro 2-in-1
• Laptop Mag: باشترینی CES 2024 – Best 2-in-1: LG gram Pro 2-in-1
• Live Science: باشترین لاپتۆپ بۆ بەرنامەڕێژەران و کۆدنوسان لە – LG gram Pro 2-in-1 CES 2024
داتاشۆی LG CineBeam Qube
• PCMag: باشترینی CES 2024 – بۆ داتاشۆ
• WIRED: باشترینی CES 2024 – بۆ شانۆی ناوماڵ
• Gizmodo: باشترین، ناوازەترین و سەمەرەترین ئامێرەکانی CES 2024
• Yanko Design: باشترینی CES 2024
روونمای یاریکردنیLG UltraGear OLED
• Digital Trends: باشترین روونماکانی CES 2024
• Inverse: راستەقینەترین روونمای یاریکردن لە CES 2024
• The Shortcut: خەڵاتی The Shortcut لە CES 2024
• Windows Central: باشترینی CES 2024 – باشترین ئەزموونی یاریکردن
تەکنۆلۆژیای جلشۆری LG Wash Combo™ All-In-One with Heatpump™
• Reviewed: : خەڵاتی The Reviewed لە CES 2024
• Tom’s Guide: باشترین ئامێری ماڵی زیرەک لە CES 2024 : – باشترین ئامێری کارەبایی زیرەک
• Tom’s Guide: باشترینی CES 2024 – باشترین ئامێرەی کارەبایی زیرەک
• Good Housekeeping: ناوازەترین ئامێری CES 2024
ئامێری زیرەکی دەستکردی LG Smart Home
• Reviewed: CES 2024 – ٩ ئامێری ناوازە پێویستە بیابنینیت
• Mashable: باشترینی CES 2024
• The Washington Post: باشترین و سەمەرەترین تەکنۆلۆژیای CES 2024
• T3: باشترین خەلاتەکانی CES 2024 Awards –تەکنۆلۆژیە یەکەمەکانی نمایشەکەی ئەمساڵی T3
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خەڵات و ڕێزلێنانەکانی ئێڵ جی لە CES 2024 دا و زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمە نمایشکراوەکانی CES تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_en/tv-audio/tvs.html.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی www.LGnewsroom.com بکە
/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media