ئامێری ULTRAGEAR ی ئێڵ جی یەکەمین روونمای 4K ی ئۆلید لە جیهاندا کە تایبەتمەندی "دووانە-هێرتز"ی هەیە

2024-02-27
روونمای یاریکردنی ئێڵ جی UltraGear ی ئۆلید ٢٠٢٤ ئەم تەکنۆلۆژیایانەی تێدا بەکارهێنراوە
 Pixel Sound  کە چێژ و تایبەتمەندی نوێی دەنگێکی سینەمایی و بێخەوش دەهێنێتە جیهانی یاریکردنەوە


سیئۆل،  2024.02.27 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی نوێترین روونمای ئۆلیدی یاریکردنی نمایشکرد بەناوی UltraGear™ کە دیزاینکراوە بۆ بەخشینی وێنەیەکی نایاب بە بەکارهێنەر. ئەم زنجیرە فراوانکراوە روونمای ٣٢ ئینچی 4K (مۆدێڵ 32GS95UE) هەیە کە رێژەی نوێبوونەوەکەی ٢٤٠ هێرتزە و کاتی وەلامدانەوەی ٠.٠٣ چرکەیە بۆ وێنەکان (GtG)، لەگەڵ تایبەتمەندی دووانە هێرتزی ئێڵ جی و تەکنۆلۆژیای Pixel Sound. ئێڵ جی مۆدێلی ٣٩ ئینچ و ٣٤ ئینچیش نمایش دەکات بە روونمای چەماوەی هەرە فراوانەوە: 39GS95QE  و  34GS95QE کە براوەی خەڵاتی داهێنانە لە بۆنەی CES 2024.

یەکەمین روونمای یاریکردن بە تایبەتمەندی دووانە هێرتز بە ڕوونی 4K  و ٢٤٠ هێرتز/ FHD٤٨٠ هێرتز
مۆدێلی 32GS95UE یەکەمین مۆدێلی روونمای UltraGear سازکراوە بە تایبەتمەندی دووانە هێرتز وادەکات بەکارهێنەر تەنها بە یەک کلیک لە 4K (3,840 x 2,160) بە ٢٤٠ هێرتز بچنە سەر Full-HD (1,920 x 1,080) بە ٤٨٠ هێرتز. ئەم داهێنانە کات دەگەڕێنێتەوە و بە ئاسانی بە یەک دوگمە یان دوگمەی دەسکی یاری کۆنترۆل دەکرێت، وادەکات بەکارهێنەر بە خێرایی ئەو ڕێکخستنی روونما و ڕێژەی نوێبونەوەیە هەلبژێرێت کە بۆ جۆری یاریەکە گونجاوە. بۆ یاریە خێراکان و تەقەکردن بەکارهێنەر دەتوانێت FHD بە ٤٨٠ هێرتز هەلبژێرێت، بەلام بۆ یاری کە دیمەنی جوان و سەرنجراکێشی تێدابێت و چیرۆک ئامێز بێت ئەوا دەتوانێت 4K بە ٢٤٠ هێرتز هەلبژێرێت. 


لەگەڵ تایبەتمەندی دووانە هێرتزدا، روونمای UltraGear ی ئۆلیدی ٣٢ ئینچ کاتی وەڵامدانەوەی تەنها ٠.٠٣ چرکەیەکە بۆ GtG کە یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی لێڵبوون و خێراکردنی روونێتی و پیشاندانی یاریەکە بە چالاکی. ئەمە لەگەڵ ئەو تەکنۆلۆژیایەی کە ئێڵ جی پێناسراوە بۆ روونمای ئۆلیدی خودروناککار و رەنگ و سێبەری ناوازە وادەکەن ئەزموونێکی نوێی نایابی یاریکردن ببەخشن. 
مۆدیلی 32GS95UE بەهۆی باریکی چێوەی روونماکەی و دەنگە بەهێزە بێخەوشەکەیەوەئەزموونێکی بینینی نایاب دابین دەکات. ئەم روونما شێوە بێچێوەیە بینینێکی ناوازە دابین دەکات کە ناهێڵێت چاوت لابدەیت لەسەر جوڵەکانی ناو روونماکە. ئەم روونمایە دەنگێکی چوارچێوەکی نایاب بە تەکنۆلۆژیای Pixel Sound  و سیستەمی بڵنگدۆی ئاراستە پێشەوە دروست دەکات بۆ روونێتی زیاتر کە شاردراوەتەوە لە پشت پەناڵی ئۆلیدەکەوە بۆ ئەوەی پێویست بە بڵندگۆی دەرەکی نەبێت هەروەها بۆ گێڕاندنەوەی شوێنی سەر مێز. 

دیزاینێکی داهێنەرانە بۆ بەخشینی ئەزموونی قوڵی یاریکردن
مۆدێلی 34GS95QE قەبارە ٣٤ ئینچ کە براوەی خەلاتی داهێنانی بۆنەی CES 2024 و مۆدێلی 39GS95QE قەبارە ٣٩ ئینچ وادەکەن ئەزموونی یاریکردن بچێتە ئاستێکی نایاب تر بەهۆی تایبەتمەندی روونمای چەماوەی 800R و رێژەی قەبارەی وێنەکان 21:9 و UltraWide Quad-HD (3,440 x 1,440) ی ئۆلید. ئەم روونما پانۆرامیانە تایبەتمەندی دژە رەونەق و تیشكدانەوەی نزمیان هەیە و دیزاینی چێوەکەی تەنکە و رێژەی نوێبونەوەکەی ٢٤٠ هێرتزە و کاتی وەلامدانەوەی بۆ GtG تەنها ٠.٠٣ چرکەیە. چەماوەیەتی 800R و فۆرماتی 21:9 سینەمایی مۆدێلەکانی 34GS95QE  و  39GS95QEپێکەوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ئۆلیدی ئێڵ جیدا چێژێکی تر دەدەنە بینین و ئەزموونی یاریکردن. 

نوێترین روونمای ئێڵ جی UltraGear ی ئۆلید بۆ یاریکردن دیزاینی پشتەوەی شێوە شەشپالوەکیە و بە نایابی تێکەڵبۆتەوە لەگەڵ لایەنی جوانکاری و شێوازی ڕێکخستنی کێبڵەکانی. ستاندی باریکی شێوە L کە ئەمساڵ نمایشکراوە پێکەوە جێگیری روونماکە و کەمبەکارهێنانی شوێن لەسەر مێز دەبەخشن. ئەم ستاندە دەستکاری هەموو لایەکانی دەکرێت دەنوشتێتەوە بەلای پێشەوە و دواوە و راست و چەپدا و هەروەها بەرز و نزم دەکرێتەوە وادەکات کەمتر شوێن بگرێت وەك لە ستاندی شێوە V ئەمەش کەمتر شوێن دەگرێت لەسەر مێزەکە. ئەم ستاندە نوێیە مۆدێرنە و ئاسانتر دادەنرێت و وادەکات روونماکە شێوەیەکی داهاتوویی هەبێت. 

مۆدێلی زیاتر بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە هەمەجۆرەکانی یاریکاران
لەگەڵ مۆدێلە نوێیەکانی ٣٢ ئینچ و ٣٤ ئینچ و ٣٩ ئینچی روونما چەماوەدا، سێ مۆدێلی تری روونمای ئێل جی بۆ خێزانی روونمای UltraGear ی یاریکردن زیاد دەکرێت بە قەبارەکانی ٤٥ ئینچ دوودانە و ٢٧ ئینچ یەک دانە (45GS95QE و 45GS96QB و  27GS95QE). ئەم وەشانە نوێیانە نوێکراوەی مۆدێلە بەناوبانگەکانی 45GR95QE  و  27GR95QEبۆ خێزانی UltraGear زیاد بوون. تا ئەزموونێکی نایابی بینین ببەخشن بەو شێوازەی ئەم روونمایانە ناوبانگیان دەرکردووە لەسەری. ئەم روونمایانە پێشبینیەکانی بەکارهێنەران دەپێکن چونکە رێژەی نوێبونەوەیان خێرایە و کاتی خایەندراو بۆ وەلامدانەوەیان کورتە و جۆرایەتی وێنەیان نایابە. هەروەها ئەم سێ مۆدێلە نوێیە بڕوانامەی VESA DisplayHDR™ True Black 400 هەیە کە رووناکی نایاب و رەنگی رەشی قوڵ دەبەخشن بۆ ئەوەی شێوە سێ دووریەکان لە ژینگەی یاریکردنی تاریکدا تێك نەچن. 


مۆدێلی 45GS96QB ی ٤٥ ئینچ ئەدایەکی بەهێزی هەیە و وادەکات بەکارهێنەر قوڵبێتەوە لە یاریە دلخوازەکانیدا، روونمای ئۆلیدی UltraWide QHD  ی چەماوە  (800R)و بڵندگۆکانی ناوی وادەکەن رەنگ و دەنگەکان شێوە راستەقینە دەربکەون. مۆدێلی 27GS95QE بژاردەیەکی نایابە بۆ شوێنە بچوکەکان روونماکەی ئۆلیدی تەختە و ٢٧ ئینچە و ئەو وردەکاری و تایبەتمەندیانەی بۆ ئەزموونکردنی یاریەکی نایاب پێویستن تیایاندایە. 
لی یون-سوک، جێگری بەرێوەبەر و سەرۆکی بەشی یەکەی کارسازی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی "مۆدێلە نوێیەکانی روونمای ئۆلیدی UltraGear بۆ یاریکردن ئەزموونی بەکارهێنەران دەباتە ئاستێکی نایاب لەرێی تەکنۆلۆژیە نوێیەکان و چەندان قەبارەی جیاوازەوە. ئێڵ جی خۆی تەرخانکردووە بۆ پێشەنگیکردنی بەشی روونمای یاری و پڕکردنەوەی پێویستیەکانی یاریکاران  و دیزاینکردنی بەرهەمی داهێنەرانە کە ئەدایەکی بەهێز و نایابی دەنگ و رەنگیان هەبێت."

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر روونما ئۆلیدەکانی یاریکردنی UltraGear سەردانی مالپەری LG.com ویلایەتە یەکگرتووەکان بکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە. 

وردەکاریەکان:

LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(32GS95UE)    LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(39GS95QE)    LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(34GS95QE)
جۆری روونما    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))
قەبارەی روونما    ٣٢ ئینچ    ٣٩ ئینچ    ٣٤ ئینچ
ڕێژەی قەبارەی وێنەکان    16:9    21:9    21:9
وردیی روونما    3,840 x 2,160    3,440 x 1,440    3,440 x 1,440
ڕێژەی رەنگ    DCI-P3 98.5%    DCI-P3 98.5%    DCI-P3 98.5%
ڕێژەی سێبەر (نمونەیی)    1,500,000:1    1,500,000:1    1,500,000:1
ڕێژەی نوێبونەوە (ئەوپەری)    ٢٤٠ هێرتز    ٢٤٠ هێرتز    ٢٤٠ هێرتز
کاتی وەلامانەوە     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG
چەماوەیی    -    800R    800R
HDR    VESA DisplayHDR True Black 400
گونجان     G-SYNC دەگونجێت لەگەڵ
    FreeSync Premium Pro
پەیوەستکردن    HDMI 2.1 x2
    DisplayPort 1.4 x1
    چوار دەرچەی فیشەی بیستۆک (DTS Headphone:X)
بڵندگۆ    بەڵێ (Pixel Sound 
تەکنۆلۆژیای + Woofer)    نەخێر    نەخێر
ستاند    نوشتانەوەی پێش و دوا    نوشتانەوەی پێش و دوا    نوشتانەوەی پێش و دوا
    بەرزی    بەرزی    بەرزی
    سورانەوە    سورانەوە    سورانەوە
    بنکە سوراوە    -    -



     LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(45GS95QE)    LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(45GS96QB)    LG UltraGear OLED روونمای یاریکردن
(27GS95QE)
جۆری روونما    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))    OLED
(دژە رەونەق و تیشکدانەوەی کەم (AGLR))
قەبارەی روونما    ٤٤.٥ ئینچ    ٤٤.٥ ئینچ    ٢٦.٥ ئینچ
ڕێژەی قەبارەی وێنەکان    21:9    21:9    169
وردیی روونما    3,440 x 1,440    3,440 x 1,440    2,560 x 1,440
ڕێژەی رەنگ    DCI-P3 98.5%    DCI-P3 98.5%    DCI-P3 98.5%
ڕێژەی سێبەر (نمونەیی)    1,500,000:1    1,500,000:1    1,500,000:1
ڕێژەی نوێبونەوە (ئەوپەری)    ٢٤٠ هێرتز    ٢٤٠ هێرتز    ٢٤٠ هێرتز
کاتی وەلامانەوە     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG     ٠.٠٣ ی چرکەیەك GtG
چەماوەیی    800R    800R    -
HDR    VESA DisplayHDR True Black 400
گونجان     G-SYNC دەگونجێت لەگەڵ
    FreeSync Premium Pro
پەیوەستکردن
    HDMI 2.1 x2
    DisplayPort 1.4 x1
    -    USB-C 65W    -
    چوار دەرچەی فیشەی بیستۆک (DTS Headphone:X)
بڵندگۆ    نەخێر    بەڵێ    بەڵێ
ستاند    نوشتانەوەی پێش و دوا    نوشتانەوەی پێش و دوا    نوشتانەوەی پێش و دوا
    بەرزی    بەرزی    بەرزی
    سورانەوە    سورانەوە    سورانەوە
    -    -    بنکە سوراوە


# # #

    
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارسازی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە ئامێری داهێنەرانە دابین دەکات بۆ چەندان پیشەسازی لە جیهاندا. ئێڵ جی کە پۆرتفۆلیۆیەکی نایابی هەیە لە دابینکردنی روونمای ئۆلید و لیدی پێشەنگ، ناوێکی ڕێزلێگیراوە لەنێو بەکارهێنەرانی جیهاندا. بەشی تەکنۆلۆژیای زانیاریی ئێل جی روونما و لاپتۆپ و داتاشۆ و ئامێری ئەزبەرکردنی سەر ئینتەرنێت و روونمای پزیشکی و رۆبۆتی بارزگانی لەخۆ دەگرێت، هەموویان وا دیزاین کراون کە کارایەتی کار بگەیەننە ئەوپەڕی و بەهایەکی تایبەت بۆ بەکارهێنەر دابین بکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی بۆ کارسازی، سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LG.com/b2b


پەیوەندیکردن بە بەشی راگەیاندن:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.    
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

......
/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media