کۆمپانیای ئێڵ جی پەیکەربەندکردنەوەی ڕێکخراوەیی ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی گەشەکردن لە داهاتوودا

2024-02-29
ئێڵ جی ئامانجی گەشەی داهاتوو و گۆڕانکاریە بۆ باشترکردنی بەهای بەکارهێنەر لە بازاری خێراگۆڕاوی جیهاندا


سیئۆل، 2024.02.29 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمرۆ رایگەیاند کە گۆڕانکاری ڕێکخراوەیی دەکات بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوو لەبەدەستهێنانی دیدی داهاتوو ٢٠٣٠ دا کە لە مانگی تەموزدا راگەیەنرابوو. گۆرانکاریەکان بۆ بەهێزکردنی توانستی ڕێکخراوەیی و رکابەرێتی کارازی جێبەجێ دەکرێن بۆ بەدەستهێنانی دیدی گۆرانکاری بەرەو کۆمپانیای ژیانی زیرەک کە ئەزموون و مەوداکانی بەکارهێنەران پێکەوە ببەستێتەوە و فراوان بکات زیاتر لەوەی تەنها ئامێری کارەبایی بێت. 
لایەنێکی سەرەکی ستراتیژیەتی بیرکردنەوەی داهاتوویانە کۆمپانیای بازارگەری و فرۆشی دەرەوەی کۆریایە کە تازە دامەزراوە و راستەوخۆ راپۆرت دەدەنە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی ویلیام چۆ. ئەم کۆمپانیایە لەلایەن تۆماس یون بەڕێوە دەبرێت کە پێشتر وەکو سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی لە ئەمریکای باکور کاری کردووە. 

کۆمپانیای بازارگەری و فرۆشی دەرەوەی کۆریا رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە خێراکردنی گۆڕانکاری و گەشە و هەروەها باشترکردنی هێزی براندی ئێل جی لە جیهاندا لەڕێی قۆستنەوە و پەرەپێدانی دەرفەتەکان بۆ دروستکردنی بەهای بەکارهێنەر. ئەم ڕێکخراوە نوێیە لقەکانی فرۆشی دەرەوەی کۆریا لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئەمریکای لاتینی و رۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و گروپی بازارگەری جیهانی و گروپی کارسازی فرۆشی (راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر) بەڕێوەدەبات. 
ئەم کۆمپانیایە تەنها هەوڵی بەهێزکردنی توانستە جێبەجێکاریەکان لە کارەکانی دەرەوەی کۆریادا لەڕێی کارسازی ستراتیژی گرنگەوە نادات بە کارەکانی نێوان کارگەکانیشەوە، بەلکو پشتیوانی پێویست دابین دەکات بۆ بەهێزکردنی گەشەی جۆرایەتی هەموو یەکە کارسازیەکانی تر لەڕێی هاریکاریکردنی شارەزایانی فرۆشی دەرەوەی کۆریا و خێراترکردنی بەرەوپێشچوونی کارسازێتی بنەما لەسەر سەکۆ و مۆدێلەکانی کارسازی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر. گروپی کارسازی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر رۆڵی فراوانکردنی خاڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەر دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی بەهێزکردنی چالاکیەکانی دوکانی براندی سەرئینتەرنێت و توانستەکانی بازارگەری دیجیتاڵی بنەما لەسەر داتای بەکارهێنەر. 

ئێڵ جی لەکاتێکدا کاردەکات بۆ هێشتنەوەی سیستەمە خێراکەی بۆ بریاردان لە هەر چوار یەکە کارسازیەکەیدا، ئامانجیشی هەیە پەرەپێدانی زیاتر بکات لە تەکنۆلۆژیا رەسەنەکانی هەر یەک لە یەکە کارسازیەکان و پشتیوانی بکات لە گۆرانکاری کارسازی ئێڵ جی خۆیدا. 
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ لقێکی فرۆشی ئەندازیاری دادەمەزرێنێت لەژێر فەرمانی ئێڵ جی بۆ کارسازیی هەواگۆڕکێ بۆ باشترکردنی توانستە ئەندازیاریەکان و بەرزکردنەوەی یەکخراوێتی کارسازی لە گەرمکردن و هەواگۆڕین و هەواسازکردندا کە بواری کرۆکی کارسازێتی نێوان کارگەکانە. هەروەها ئێڵ جی بۆ کارسازی جوانکاری ناوماڵ لە کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ بۆ دروستکردنی یەکخراوێتی لەگەڵ زنجیرە بەرهەمە بەهیزەکانی بواری ناوماڵدا. 


کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ دانراوە کە گۆرانکاریەکانی خێراتر بکات بۆ بوونە کۆمپانیای راگەیاندن و کاتبەسەربردن. بۆ بەهێزکردنی سیستەمی webOS ناو تەلەڤیزۆنە زیرەکەکان، گروپی پەرەپێدانی webOS دادەمەزرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ راپۆرت بداتە پارک هیونگ-سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ. هەروەها لقی کارسازی eXtended Reality (XR) دادەمەزرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەژێر فەرمانەکانی کۆمپانیا سەرەکیەکەدا کاربکات. 
سەرۆک پارک کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ئێڵ جی بەڕێوەدەبات، پلەی بەرزکرایەوە لە پای کارەکانیدا بۆ بەرزکردنەوەی پۆرتفۆلیۆی کارسازێتی ئێل جی و باشترکردنی قازانجی زنجیرە بەرهەمە ئاست بەرزەکان و گەشەپێدانی سەکۆی webOS و پتەوکردنی پێگەی ئێڵ جی لە بازاری تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل لقی ستراتیژیەتی بەکارهێنەری جیهانی دادەنێت کە راستەوخۆ لەژێر فەرمانی ئێڵ جی سەرەکیدا کار بکات بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتی یەکخراو بۆ بەڕێوەبردنی داواکردن و فرۆش و بەهێزکردنی کارەکانی بازارگەری بۆ خێراکردنی گەشەی کارسازیەکە. 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کارسازێتی کارەکانی فرۆش و کارسازێتی فراوان دەکات لە هەرێمە سەرەکیەکانی وەکو ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ناوەراستی ئاسیا و ئاسیا و ئەمریکای لاتینیدا. بەشی کارسازی نێوان کارگەکان لە هیندستان ئاستی بەرز دەکرێتەوە بۆ لقی کارسازێتی هیندستان بۆ نێوان کارگەکان  بۆ هێشتنەوەی گەشەی بەردەوام لە وڵاتەکەدا. 
هەموو ئەو چاوپێکەوتنانەی دانراون لە ١ ی کانونی یەکەمدا بە برەودان بچنە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە. 

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


وردەکاریەکانی بەشی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media