کۆمپانیای ئێڵ جی جلشۆر و جلوشکاری نوێ دەخاتە بازارەوە کە کەم وزە بەکاردەبەن و زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی تێدایە

2024-05-26
2024.05.26

جلشۆرە نوێیەکانی ئێڵ جی کەم وزە بەکاردەبەن وکاریگەری کەمیان لەسەر ژینگە هەیە و دیزاینێکی ساکاریان هەیە و بەکارهێنەر دەستکاری زیاتری بۆ بەردەستکراوە 


کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی جلشۆر و جلوشکاری نوێی لە جیهاندا بلاو کردەوە کە زیرەکی دەستکردیان لەسەرە و شێوەیان دەرگای پێشەوەیە. نوێترین جلشۆرەکانی ئێل جی ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکەن و کەم وزە بەکار دەبەن و زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوویان لەسەرە و دیزاینیان ساکارە وەکو پابەندبوون بۆ بەرهەمهێنانی ژینگە دۆست. 

جلشۆری کەم وزە
جلشۆر و جلوشکارە نوێیەکەی ئێڵ جی وزە کەم بەکاردەبەن، پلەبەندی سەدا ٤٠ ی A1  و  A+++ سەدا ١٥ 2 ی وەرگرتووە. نوێترین جلشۆرەکەی ئێڵ جی نەک تەنها وزە کەم بەکاردەبات بەلکو یارمەتیدەرە لە کەم بەکارهێنانی مادەی پاکژکار بەهۆی تایبەتمەندی ezDispense™3 ئەمەش واتە ئۆتۆماتیکی بری دروستی پاکژکار بۆ هەر بار جلێك بەکاردەهێنێت (بنەما لەسەر قەبارەی بارەکە). بۆ کەمکردنەوەی دەردانی دوانۆکسیدی کاربۆن لەکاتی بەکارهێناندا، جلوشکارەکە R290 بەکاردێنێت کە غازێکی ساردکاری جیهانیە و بە کەمکاریگەر لەسەر گەرمبونی کەشوهەوا ناسراوە.
 
دیزاینی ساکار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە
دیزاینی جلشۆری نوێی ئێڵ جی دیزاینێکی جوان و ورد و ساکاری هەیە کە بە ئاسانی تێکەلی چواردەورەکەی دەبێت لە دیکۆری نەریتی یان مۆدێرن. کەمکردنەوەی سەرچاوەی بەکارهێنراو لەم ئامێرانەدا بە شێوەیەک هیچیان پلێتی کرۆمیان لەسەر دەرگاکەی یان دەسکەکەی دانەنراوە، هەردوو ئامێرەکە کۆنترۆل پەنالی ساکاریان هەیە کە مادە و پرۆسەی کەمتریان تێدا بەکارهێنراوە. هەروەها جلشۆر و جلوشکارەکەی ئێڵ جی دیزاینێکی تەختیان هەیە کە هەردووکیان بەهۆی دیزاینەکەیانەوە خەلاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا لە بۆنەی iF Design Award 2024. 

تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی پۆشاکەکان
بۆ کارکردنێکی زیرەکتر، جلشۆری داهێنەری ئێڵ جی ئاسودەیی و کارایەتی لە کاردا پێشکەش دەکات بەهۆی تایبەتمەندی رێکخستنی زیرەکی دەستکردی شوشتنەوە AI Wash. ئەم زیرەکیە دەستکردە کە زیرەکی دەستکردی فێربوونی قوڵی ئێڵ جی بەکاردێنێت لەسەر ماتۆری Direct Drive™ Motor  و تەکنۆلۆژیای 6 Motion™ وادەکات جلشۆرەکە باشترین جوڵە بەکاربێنێت بنەما لەسەر جۆری قوماشەکان4، بەمەش قوماشەکان باشتر دەپارێزرێن و زیاتر دەمێننەوە5. سوری بایەخی مایکرۆپلاستیک کە لەم جلشۆرە نوێیەدایە وادەکات رێگر بێت لەوەی پۆشاکەکان تا سەدا ٦٠ مادەی مایکرۆپلاستیک فڕێ نەدەن. ئەم سورە تایبەتیە یارمەتیدەری بەکارهێنەرانە تا دەستیان هەبێت لە کەمکردنەوەی پیستبوون بە پلاستیک لەناو ئاوەکاندا6. 

هەروەکو جلشۆرەکەی ئێل جی، جلوشکارەکەشی زیرەکە و تایبەتمەندی AI Dry لەسەرە کە کێش و جۆری قوماشو ئاستی شێی جلەکە دەستنیشان دەکات بۆ باشترکردنی پرۆسەی وشککردنەوەکە. کات و پلەی گەرمای وشککردنەوەکە بە ئۆتۆماتیکی دادەنرێت تا باشترین دەرەنجام بدات بە دەستەوە بۆ چەندان جۆری پۆشاک و قوماش. بۆ نمونە جلوشکارەکە کاتی سوری وشککردنەوەکە کەمدەکاتەوە بۆ قوماشی ناسک و تەنک، بەلام کاتو پلەی گەرماکە درێژ دەکاتەوە بۆ پۆشاک و قوماشی ئەستوور کە زیاتر شێی تێدا دەمێنێتەوە. ئەم ڕێبازە پۆشاک و قوماشەکان زیاتر دەپارێزێت لە تێكچوون و کورتبونەوەی تەمەنەکەی. 

کۆمپرێسەری دوو ئینڤێرتەری پەمپی گەرمی  HeatPump™ی ناو جلوشکارەکە بەشدارە لە کەمکردنەوەی کاتی وشککردنەوە (بەراورد بە جلوشکارەی بێ پەمپی گەرمی8). تەکنۆلۆژیای کارا و بەهێزی ئێڵ جی وادەکات تایبەتمەندی TurboDry™ کات کەم بەکاربەرێت پێکەوە لەگەڵ تایبەتمەندی TurboWash™ 360 پێکەوە وادەکەن کاتی بەنرخی بەکارهێنەر کەمتر بەکاربەرێت تا بتوانێت کاروبارەکانی تری خۆی بەجێ بگەیەنێت. 

ئەزموونی جلشۆر و جلوشکاری ئاسودە و دلخواز
جلشۆر و جلوشکاری نوێی ئێل جی دوگمەی دیجیتالی و لید و شاشەی هەیە بۆ کۆنترۆلکردن و ئاسودەیی بەکارهێنان لە خواستی بەکارهێنەر. ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جی فێری سوڕەکانی بەکارهێنەر دەبن کە زۆر هەلیاندەبژێرێت، ئەم هەلبژاردنە دووبارانە لەسەر شاشە ئێڵ سیدیەکە دەردەکەون بۆ ئاسانی بەکارهێنان. 

جلشۆر و جلوشکاری ئێڵ جی تایبەتمەندی بژاردەی باشترین سوری کارکردنی هەیە و خۆی سور و بژاردەکانی لە یاد دەمێنێت کە زۆر بەکارهێنراون، ئەم بژاردانە بە رێکخراوی لەسەر شاشەکە پیشان دەدات بۆ ئاسانی بەکارهێنان و ئەزموونی ڕێکخراو و خێرای شوشتن و وشکردنەوە. 

لین جای-چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆرکێ، وتی "جلشۆر و جلوشکاری نوێی ئێڵ جی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردی هەیە و کارایەتی بەکارهێنانی وزەی هەیە و دیزاینەکەی کاریگەری کەم دەکاتە سەر ژینگە و ئاسان بەکارهێنانە. لەرێی تەکنۆلۆژیا هەرە پێشکەوتووەکانی رابەری پیشەسازیەکەمانەوە، ئێمە بەردەوامین لە پەرەپێدانی ئامێری کارەبایی ناوماڵی داهێنەر کە یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی ژیان بۆ بەکارهێنەرەکانمان لە جیهاندا."

# # #


1  بنەما لەسەر وزەی بەکاربردووی تاقیکراوە لەسەر جلشۆرەکانی ناوماڵ، هاوتا لەگەڵ ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا ٢٠١٩/٢٠١٤ کاتێك بژاردەی ئیکۆ ٤٠-٦٠ هەلبژێردراوە.
2  بنەما لەسەر وزەی بەکارهێنراو کە تاقیکراوەتەوە لەسەر جلوشکاری ناوماڵ هاوتای ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا ٣٢٩/٢٠١٢.
3  تایبەتمەندی ezDispense  دەگۆڕێت بنەما لەسەر مۆدێلی جلشۆرەکان. ئەم تایبەتمەندیە دەتوانێت مادەی پاکژکار بۆ ٣١ جۆری پۆشاک برژێت کاتێك هەردوو شوێنی پاکژکارەکە و شامپۆی جلەکە تا ئاستی دیاریکراو پرکراون.  
4  ماتۆری AI DD زیرەکی دەستکرد جۆری قوماشەکە دیاری دەکات لەرێی هەژمارکردنی شێوەی شەپۆلی قوماشەکەوە. هەستەوەری زیرەکی دەستکرد چالاک نابێت ئەگەر بارەکە لە ٣ کیلۆ زیاتر بوو یان بژاردەی هەلم هەلبژێردرابێت.
5  بنەما لەسەر ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی ئێل جی. کاتێك بژاردەی شوشتنی زیرەکی دەستکردی ٣ کیلۆ هەلدەبژێردرێت، جلشۆری نوێی ئێڵ جی قوماشەکان دەپارێزێت بەراورد بە شوشتنی هەمان بر لەسەر سوری لۆکە. ئەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بن بنەما لەسەر جۆری پۆشاکەکە و ژینگە. 
6  تاقیکراوەتەوە لەلایەن Intertek لە تەموزی ٢٠٢٣ دا. سوری بایەخی مایکرۆپلاستیک بە باری ٣ کیلۆ جلەوە (چاکەتی مەشقی ٪١٠٠ پۆلیستەر) بەراورد بە سوری قوماشی تێکەڵ (F4Y7EYPBW). بەراورد بە پێوانەکردنی بری مایکرۆپلاستیکی فلتەرکراو لەرێی فلتەری a 20㎛. ئەنجامەکان لەوانەیە بگۆڕێن بنەما لەسەر جۆری جلی شۆردراو  و ژینگەی بەکارهێنان. 
7 تایبەتمەندی وشکردنەوەی زیرەکی دەستکرد کاری وشککردنەوە بە خێرایی تەواو دەکات بۆ قوماش و پۆشاکی ناسک و تەنک و دلنیا دەبێتەوە لە وشککردنەوە بۆ قوماشی رەقیش. ئەم تایبەتمەندیە بەردەستە بنەما لەسەر دۆخەکانی قوماشی ناو جلشۆرەکە. 
8 لەلایەن Intertek تاقیکراوەتەوە لە کانونی دووهەمی ٢٠٢١ دا. سوری ئاسایی بە باری ٣.٨٣ کیلۆوە بەراورد بە وشکاری ئێل جی بە گەرمی (RC90V9AV2W بەراورد RC9066A3F). کۆمپرێسەری پەمپی گەرمی ئینڤێرتەری دووانی کاتی وشکردنەوە کەمتر دەکاتەوە بەراورد بە وشککاری بێ پەمپی گەرمی، چونکە دوو سلندەرەکە وادەکات کۆمپرێسەرەکە خێراتر بێت بۆ پۆشاکێک کە زوو وشک بێتەوە یان بە خاوتر کار بکات بۆ کەم وزە بەکاربردن. ئەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بن بنەما لەسەر پۆشاکی ناو جلوشکارەکە و ژینگەی بەکارهێنان.   


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


/https://www.lge360.com/iraq_en
.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media