کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بڵاو دەکاتەوە

2024-05-28
کۆمپانیای ئێڵ جی ئەوپەری تواناکانی دەخاتە گەڕ لەڕێی مۆدێلی کارسازی داهێنەرانەوە و لەهەمان کاتدا کرۆکی کارەکان هاوسەنگ دەکات لەگەڵ گەشەی داهاتوو بۆ دروستکردنی دەرفەتی نوێ

سیئۆل، 2024.05.28 کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی داهاتی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ی راگەیاند کە ٢١.٩ تریلیۆن یەنی کۆریە و قازانجی کارپێکردنیشی ١.٣٣ تریلیۆن یەنی کۆری بووە. کەرتی ئامێرە کارەباییەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی لە سەر ئاستی جیهان رابەرایەتی پیشەسازیەکەی کردووە و تۆمارێکی نوێی داهات و قازانجی کارپێکردنی هەبووە. کەرتی پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئێڵ جی کە بزوێنەری سەرەکی گەشەی داهاتووە بە شێوەیەکی سەقامگیر بەردەوامە لە فراوانبوون. هەردوو کەرتی تەلەڤیزۆن و کارسازی ئێل جی لەسەر بنەمای ساڵ بۆ ساڵ گەشەیان کردووە و قازانجیان هەبووە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی پار. 


سەرباری مامەڵەکردن لەگەڵ هەلومەرجە گشتیە سەختەکانی ئابوری، وەکو نرخی بەرزی پێویستیە خامەکان و ئاستی ناسەقامگیری ئالوگۆری دراو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود و درەنگ کەوتنەوەسەرهێڵی داواکاریەکان، ئێڵ جی بەرزترین قازانجی بەدەست هێناوە لە هەموو چارەکی یەکەمی سالانی پێشوو. ئەم خاڵی وەرچەرخانە کاریگەرێتی جێبەجێکردنی مۆدێلی کارسازیی بەردەوامیپێدراو دەخاتە ڕوو، وەکو خزمەتگوزاریەکانی بەشداریکردنی بەپارە و قۆستنەوەی دەرفەتەکانی گەشەکردن لە کەرتی کارسازێتی جۆری(لە کۆمپانیاوە بۆ کارگە). جەختکردنەوەی ئێڵ جی بۆ سەر تایبەتمەندیە جیاوازەکان وەکو زیرەکی دەستکرد و کارایەتی وزە و دیزاین بۆ بەکارهێنەر بوونەتە هۆی بەهێزکردنی رکابەرێتی ئێڵ جی لە بازاری کاڵای نایابدا. هەروەها ڕێبازی ستراتیژی ئێڵ جی بۆ ئۆفەری هەمەچەشنی بەرهەم و پەیکەربەندی نرخدانانی نەرم وایکردووە ئێڵ جی بە سەرکەوتوانە وەلامی هەبێت بۆ داواکاریە جیاوازەکانی بازار. 

قازانجی بەگەڕخستن بڕی ١ تریلیۆن یەنی کۆری تێپەڕاندووە لە پێنجەم ساڵی یەک بەدوای یەکدا، ئەمەش ئەدای بەهێزی ئێڵ جی پیشان دەدات لە رووی رکابەری سەختی بازاڕدا. جەختی ئێڵ جی لەسەر کارسازی خزمەتگوزاری دەنگ و رەنگ و فرۆشی راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر لەلایەن دوکانی ئینتەرنێتەوە بۆتە هۆی بەهێزبوونی گەشەی جۆرایەتی. هەوڵەکانی سەقامگیرکردنی تێچووی مەوادی خام و لۆجیستی لەگەڵ نەرمێتی لە شوێنی کارگەکاندا وایکردووە بڕی قازانج زیاتر ببێت. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی ٨.٦ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لەگەڵ ٩٤٠.٣ ملیار یەنی کۆری لە قازانجی بەگەرخستندا. ئەمەش زیادبوونە بە بڕی سەدا ٧.٢ لە داهاتدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ ئەدای چارەکی یەکەمی ساڵ. قازانجی بەگەرخستن دووهەم بەرزترین ئاستی هەبووە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا کە بری سەدا ١٠.٩ بووە ئەمەش رکابەرێتی بەهێزی جیهانی ئێل جی پیشان دەدات. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کارەبازیی و کارسازی کە تەکنۆلۆژیا کرۆکی و بە تایبەتی ماتۆر و کۆمپرێسەر بزوێنەری دیاری ئەم بەشەن، بەردەوامە لە داهێنان لەناو بازارە گەورەکاندا. ئێڵ جی پابەندە بە رابەرێتی کردنی پیشەسازیەکە و پێشەنگی دەکات لە دەستپێشخەریە گۆرانهێنەکانی وەکو خزمەتگوزاری بەشداریکردنی بەپارە و بەرەوپێشبردنی چەمکی زیرەکی هاوسۆز لە ئامێرە کارەباییەکاندا. ئەم داهێنانانە بە شێوەیەک دروستکراون کە یارمەتیدەری پێویستیەکانی بەکارهێنەران بن بە شێوەیەکی کاریگەر. هەروەها ئێڵ جی بە شێوەیەکی ستراتیژیانە بواری کارسازی (لە کۆمپانیاوە بۆ کارگە) فراوانتر دەکات بە ئامێرەکانی هەواگۆرین و هەوا سازکردن و ئامێرەکانی ناو کەوانتەرەوە بۆ کارکردن لەسەر دەرفەتی گەشەکردنی نوێ. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل داهاتی چارەکی یەکەمی بری ٢.٦٦ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەرخستنیشی ٥٢ ملیار یەنی کۆری بووە، ئەمەش بڕی سەدا ١١.٥ ی زیادبوونە لە داهاتی ساڵ بە ساڵدا. کارەکان لە گۆڕینی داواکاریەکانەوە بۆ داهات بە شێوەیەکی سەقامگیر بەرەوپیش دەچێت. سەرباری وەبەرهێنانە بەردەوامەکان لە کارگەکانی دەرەوەی کۆریادا بۆ پڕکردنەوەی داواکاریە نوێیەکان، ئێڵ جی توانیویەتی قازانجێکی سەقامگیر فەراهەم بکات، بە سوودبینین لە ئابوری دەرەنجامی فراوانبوونی داهاتەوە. 

لەکاتێکدا پێشبینی کەمێك خاوبوونەوە لە گەشەی نوێی داواکاری پارچەی ئۆتۆمبیلدا دەکرێت، بەڵام داواکاری بۆ پارچە گرانبەهاکانی ئۆتۆمبیل بەردەوامە لە بەرزبوونەوەیەکی سەقامگیر. ئێڵ جی بە شێوەیەکی چالاکانە ئاگاداری گۆرانکاریەکانی ئەم بازارە هەیە لەڕێی پەرەپێدانی پۆرتفۆلیۆیەکی هاوسەنگ کە ئامێری پیشاندانی زانیاری ناو ئۆتۆمبیل و درایڤ شەفت و لایتی پێشەوەش دەگرێتەوە. ئێڵ جی ئامانجی دڵنیابوونە لە گەشەی داهاتی بەردەوامیپێدراو و قازانجی جێگیر بەوەی چالاکانە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ گۆرانکاریەکانی بازاردا. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ بڕی ٣.٤٩ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لەگەڵ قازانجی بەگەڕخستن بە بری ١٣٢.٢ ملیار یەنی کۆری. ئەمەش ڕێژەی سەدا ٤.٢ زیادبوونە لە داهاتدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار کە سەرهەلدانەوەی داواکاری بۆ تەلەڤیزۆن لە ئەوروپادا بزوێنەری بووە لەگەڵ بەگەڕخستنی سەرکەوتوانەی تەلەڤیزۆنە مۆدێل ٢٠٢٤کاندا. ئەم قازانجی بەگەرخستنە ئەرێنیە و ئەدای بەهێزی کارسازی webOS ی دەنگ و رەنگ لەگەڵ فرۆشە ئاساییەکاندا هەموویان پاڵنەر و بزوێنەر بوون. سەرباری ئاستەنگیەکانی وەکو بەرزبوونەوەی نرخی پەنالی LCD، ئێڵ جی بە شێوەیەکی کاریگەر قازانجی بەڕێوەبردووە. 

بە روانینە داهاتوو، ئێڵ جی وای دەبینێت چاکبونەوەیەکی سەقامگیر لە داواکاری بازاری تەلەڤیزۆندا رووبدات لەنیوەی دووهەمی ئەمسالدا. ستراتیژیەتی ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر بەکارهێنانی پێشەنگیە جیهانیەکەی لە تەلەڤیزۆنی ئۆلید و تەلەڤیزۆنی LCD QNED دا لەهەمان کاتدا بەردەوام قازانج باشتر دەکات لە کارسازێتی سەکۆی webOSدا کە سازکراوە بۆ گەشەیەکی خێرا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارسازی بڕی ١.٥٧ تریلیۆن یەنی کۆری دهاتی بووە لە چارەکی یەکەمدا کە ڕێژەی سەدا ٦.٥ ی زیادبوونی ساڵ بە ساڵە، لەگەڵ بری ١٢.٨ ملیار یەنی کۆری بۆ قازانجی بەگەرخستن. خستنەبازاری لاپتۆپی ئێڵ جی گرام کە زیرەکی دەستکردی لەسەرە سازکراوە بۆ وەرزی ناونوسکردن و دەرچوون لە خوێندن، فیدباکی ئەرێنی لە بازار وەرگیراوە. لەگەڵ ئەمانەد فرۆشی بەرهەمەکانی روونما بە تەختە سپی ئەلیکترۆنی و ئاماژەدەری لیدەوە گەشەیان کردووە. قازانجی بەگەرخستن ئەرێنی بووە لەچاو چارەکی پێشوودا، کەمێك کەمبونەوە هەبووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار کە بەهۆی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی کەلوپەل و چڕبونەوەی رکابەرێتیەوە بووە. 

ئەم ساڵ بازاری تەکنۆلۆژیای زانیاری چاوەروانی دەکرێت هەمان ئاستی داواکاری سالی پاری هەبێت، بە گەشەیەکی کەمەوە کە چاوەروان دەکرێت لە بواری روونمای بازرگانیدا. چاوەروانی زیادبوون دەکرێت لە بازاری بەرهەمە ئاست بەرزەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریدا وەکو روونمای یاری ئەلیکترۆنی و ئاماژەدەری لید. ئێڵ جی ئامانجێتی کە رابەرایەتی بازار بکات بە بەرهەمە ستراتیژیەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریەوە کە بەپێی پێویستیەکانی بەکارهێنەر دروست کراون و تایبەتمەندیەکانی روونمای ئۆلید بۆ یاری ئەلیکترۆنی لەخۆ دەگرن لەپال بەرهەمە ئاستبەرزەکانی لید دا. هەولەکان بۆ پەرەپێدانی چالاکانەی کارسازێتی نوێ وەکو رۆبۆت و بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی بەردەوامە لە بزواندنی گەشەی داهاتوو.

بانگەشە بۆ کۆنفرانس و کۆنفرانسی داهات.
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کۆنفرانسێک ساز دەکات بە زمانی ئینگلیزی و کۆری لە ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٤ کاتژمێر چواری ئێوارە بە کاتی کۆریا (٧ GMT). بەشداربوونی کۆنفرانسەکە دەبێت پێشوەختە لەسەر ئینتەرنێت خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ژمارەی نهێنی تایبەت. فایلی پێشکەشکردنەکە بەردەست دەبێت بۆ داگرتن لەسەر مالپەری ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پێش پەیوەندیەکە.



# # #



دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


زانیاریەکانی پەیوەندیکردن:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


/https://www.lge360.com/iraq_en
.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media