کۆمپانیای ئێڵ جی لقی شام سوپاسگوزاری خۆی بۆ کارمەندانی دەربڕی

2024-05-28
2024.05.28
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام سوپاسگوزاری خۆی بۆ فەرمانبەرانی خۆی و کارمەندانی دوکانی براندەکەی دەربڕی لەڕێی دابەشکردنی ژەمە خۆراکەوە بەسەریاندا.
وەکو بەشێك لە نوێترین هەڵمەتی جیهانی دروشمی "ژیان باشە" لە ٢١ ی ئایاری ٢٠٢٤ دا، کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام دەستپێشخەریەکی گرنگی کۆمەڵایەتی راگەیاند لە عێراقدا کە دابەشکردنی ژەمە خۆراک بوو بەسەر ستافی دوکانی براندی ئێڵ جیدا لە پایتەختی عێراقدا.
لەڕێی ئەم دەستپێشخەریەوە کە لە بەرواری سێ شەمە ٢١ ی ئایاری ٢٠٢٤ دا کرا، ئێڵ جی ٢٠٠ ژەمە خۆراکی دابەش کرد بەسەر ستاف و کارمەندانی دوکانی براندی ئێڵ جیدا وەکو دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆیان کە بەهۆی ئەوانەوە بەردەوامبوونی لقی ئێل جی لە عێراقدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
ئێڵ جی هاندەری ئەوەیە کە ستافی دوکانی براندەکەی ببێتە بناغەی پەرەپێدانی بازرگانیەکەی لە عێراقدا کە رۆلێکی گرنگیان هەیە لە برەودان بە ژیانێکی باشتر لەڕێی دەستپێشخەریەکانی ئێل جیەوە. هەوڵەکان و پابەندبوونەکان کرۆکی دروشمی "ژیان باشە"ن.




ئێڵ جی بەردەوام گرنگیداوە بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی. ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە لەسەر پەیامەکەی کە ژیان باشەیە ببەێتە ڕەنگدانەوەی باوەری ئێڵ جی کە تەکنۆلۆژیا و داهێنان دەبێت بەشداربن لە باشترکردنی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگەی عێراقدا.
شایەنی باسە هەلمەتی دروشمی "ژیان باشە"ی ئێڵ جی کە پار بەگەرخرا ئامانجی بڵاوکردنەوەی پەیامەکەیەتی بۆ فەرمانبەرانی لە هەموو جیهاندا کە ژیان باشە بۆ هاندانیان و پاڵنەربوونیان لە تێروانینیان بۆ ژیان بە دیدێکی گەشبینانەوە. سەرباری ئەو نادڵنیایی و ناسەقامگیریەی جیهان توشی بوو بە هۆی پەتای کۆرۆنای ٢٠٢٠ ەوە، ئامانجی سەرەکی هەڵمەتەکە هاوشانکردنبوو لەگەڵ ئامانجەکانی ئێڵ جی کە باشترکردنی دیدی گەشبینی فەرمانبەران و بەکارهێنەرانی بوو لەگەڵ دروستکردنی کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە و گرنگیدان بە پشتیوانیکردنی فەرمانبەرانی ئێڵ جی و کۆمەڵگە.

www.Lge360.com​​​​​​​
.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media