کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقا رابەرایەتی داهێنان دەکات لە زنجیرە ئامێری کاتبەسەربردنی نوێی ناومالدا

2024-06-04
2024.06.04

ئەم زنجیرە ئامێرە نوێیە لە بۆنەی LG Showcase MEA 2024 لە ئەبو زەبی نمایش دەکرێن
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگی ئامێری ئەلیکترۆنیە لە جیهاندا لەم دواییانەدا بۆنەی LG Showcase MEA 2024 لە ئوتێڵ کۆنراد لە ئەبو زەبی ڕێکخست. لەژێر ناونیشانی "پێكەوە داهێنانەوە"، بۆنەکە جەختی کردەوە سەر نمایشکردنی نوێترین داهێنانەکان و فراوانکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ بەرژەوەندیدارەکاندا. بۆنەکە میوانداری زیاتر لە ٥٠٠ میوانی بەرێزی کرد و ئەزموونی راستەوخۆی بۆ نوێترین بەرهەمەکانی فەراهەمکرد. 
بوارێکی جەختی سەرەکی لە بۆنەکەدا زنجیرە بەرهەمی ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ بوو، پێكهاتبوو لە تەلەڤیزۆن و ئامێری دەنگ و یاری ئەلیکترۆنیدا. 
بەڕێز ئیل هوان لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا بۆ ئێڵ جی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقا، وتەی لەسەر بۆنەکەدا و وتی "ئێمە ئامانجمان لە دیزاینی هەر بەرهەم و ئامێرێك باشترکردنی ژیانی رۆژانەی بەکارهێنەرەکانمانە. ئەم بۆنەیەی ئێڵ جی شایەتحاڵی ئەم پابەندبوونەمانە، ئێمە بە شانازیەوە ئەمرۆ بەرهەمە باڵاکانمان نمایش دەکەین. هەر یەکێك لەم بەرهەمی کاتبەسەربردنی ناوماڵانە دیزاین کراوە بە داهێنانی کردارەکی بۆ پرکردنەوەی پێویستیەکانی بەکارهێنەرانمان کە هاوشانی ئامانجی ئێمەیە لە دروستکردنی ژیانێکی باشتر بە باشترکردنی ئەزموونی کاتبەسەربردنی تاکەکان و دیزاینی ناوەوەی ماڵەکانیان." 

لەماوەی بۆنەکەدا، ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە بواری روونمای ئۆلیددا نمایشکرد، بە تەلەڤیزۆنی باڵای ٩٧ ئینچی LG SIGNATURE OLED M کە یەکەمین تەلەڤیزۆنی گشتیە لە جیهاندا و تەکنۆلۆژیای زیرۆ کۆنێکتی تیابێت واتە هیچ وایەرێکی پێوە نیە و دەتوانێت پەخشی دەنگ و رەنگ بە جۆرایەتی 4K بکات بە ڕێژەی 120Hz. ئەم تایبەتمەندیە نایابە کێشە و نیگەرانی زۆری وایەر دەرەوێنێتەوە و شوێن دەگەرێنێتەوە بۆ بەکارهێنەر و هەموو ئامێرەکان بە زیرۆ کۆنێکت بۆکس پەیوەست دەکرێن و دوور لە تەلەڤیزۆنەکە دادەنرێن. 

هەروەها لە بۆنەکەدا ئامێری داهێنەری ئێل جی StanbyME Go نمایش کرا کە روونمایەکی زیرەکە بە قەبارەی ٢٧ ئینچ و FHD و دیزاینێکی نایابی هەیە لە شێوەی جانتای دەستیدا کە وادەکات بەکارهێنەر بە ئاسانی لەگەڵ خۆی بیبات. دیزاینکردنی نایابی ئەم ئامێرە بەمەبەستی ئاسانی جوڵە بووە و پاتری خۆی لەگەڵە کە تا سێ کاتژمێر کاتدەکات. چەندان بژاردەی پەیوەستکردنی لەگەڵە وەکو وەرگرتنی پەخشی بێ وایەر و NFC کە بە یەک دوگمە دەکەونە کار. روونماکە دەخولێتەوە ئەمەش بژاردەی شێوازی ستونی و ئاسۆیی بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەر. هەروەها بژاردەی پەخشکردنیشی هەیە، روونماکە نمونەییە بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا و یاری شەترنج. بەکارهێنەران دەشتوانن بە دەنگ کۆنترۆلی ئامێرەکە بکەن ئەگەر دووریش بن. دیزاینی نایابی StanbyME Go بەرگەی زیاتر دەگرێت و روونماکە دەپارێزێت لە بەرکەوتن و گۆرانکاری پلەی گەرما و پەستانی نزمی کەش و تەپوتۆز و خوێ و تەمو لەرینەوە. 

لەماوەی بۆنەکەدا ئێڵ جی نوێترین سەکۆی webOS نمایش کرد کە بەتەواوەتی دیزاینکراوەتەوە بۆ روونمای کاتبەسەربردنی ناوماڵ بە شێوەیەک بژاردەکانی گەورەتر و رێكترن لە پۆلێنەکاندا وەکو یاری و مۆسیقا و نوسین. سیستەمی زیرەکی webOS ئاهەنگی دەیەمین سالیادی گێڕا و بۆ ٣٠٠ براندی تەلەڤیزۆن و ٣٥٠٠ هاوبەشانی پەخشی دەنگ و رەنگ نێردرا، بە هاوبەشانی ناوخۆییشەوە و بەشداربوانی لە گەشەیەکی بەردەوامدایە لە هەرێمی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقا بە ڕێژەی بیست هێندە. 

هەروەها ئێڵ جی پرۆسێسەری α (Alpha )11 ی نمایش کرد کە لە تەلەڤیزۆنە باڵاکاندا بەکاردێت، ئەم پرۆسێسەرە توانستی زیرەکی دەستکردی بەهێزی هەیە و ئەزموونی بینین بۆ بەکارهێنەر باشتر دەکات. ئەم پرۆسێسەرە نوێیە چوار هێندەی پرۆسێسەری پێش خۆی بەهێزترە و روونێتی و رەنگ و سافێتی زیاتری هەیە و سەدا ٧٠ ی ئەدای وێنە باشتر دەکات و سەدا٣٠ ی خێرایی پرۆسێسکردنەکەی زیاترە. 

ئێل جی زنجیرەیەک ئامێری بلندگۆی XBOOM ی نمایشکرد کە دەنگێکی بەهێز و گەورەی هەیە لەگەڵ دەنگی قوڵ. بۆ نمونە LG XBOOM XL9T بەهێزترین بلندگۆی ئاهەنگەکانە و دەنگێکی بەهێز بە توانای ١٠٠٠ وات دەردەکات بە دەنگی قوڵ و ئاوازی بەرزەوە. هەروەها گلۆپە پیکسلیەکان و ئەلقە گلۆپە رەنگاورەنگەکان کەشێکی خۆشتر دەدەن بە ئاهەنگەکان. جۆرە بچوکترەکەی ئەم بلندگۆیە، LG XBOOM XL5S توانای ٢٠٠ واتی هەیە بۆ مۆسیقای ئاهەنگەکان و گلۆپە بەناوبانگەکەی ئەم مۆدێلەی لەسەرە. لەگەڵ ئەم دوو بلندگۆیەدا، ئێڵ جی بلندگۆی جولاوی XBOOM Go XG8T نمایش کرد بە توانای ١٢٠ وات و ١٥ کاتژمێر لە پاتری. ئەم بلندگۆ جولاوە دەنگێکی بەهێزی هەیە و تایبەتمەندی گلۆپە ستۆدیۆکەی کەشی ئاهەنگەکە خۆشتر دەکەن. هەروەها بلندگۆی LG XBOOM Go XG7Q نمایشکرا لەگەڵ بلندگۆی بچوککراوەی XG5S کە تواناکانیان ٣٠ وات و ٢٠ واتە، دیزاینێکی نایابیان هەیە و گلۆپی چواردەورەکیان لەسەرە زۆر گونجاوە بۆ دیاریکردنی رەنگەکانی بەپێی خواستی دەروونی کەسەکە. هەروەها پلەی IP67 هەیە کە زۆر گونجاوە بۆ بۆنەکانی دەرەوەی ماڵ. 


ئێڵ جی هەروەها ئامێری LG TONE Fit TF7 نمایشکرد کە جەخت دەکاتەوە سەر ئاسودەیی و ئاسانی بەکارهێنان و دەنگی چواردەورەکی. ئەم ئامێرە زۆر گونجاوە بۆ هەوادارانی لەشڕێکی، دلنایی دەداتە بەکارهێنەر کە جەختی تەواوەتی بکاتەوە سەر وەرزش و مەشقەکەی بەبێ هیچ سەرلێتێکدانێک. ئەم بیستۆکە شێوە قولاپیە زۆر گونجاوە بۆ چالاکیەکانی دەرەوەی ماڵ. لەگەڵ دەنگە بەهێز و بێخەوشەکەیدا ئەم بیستۆکە جەخت دەکاتەوە سەر تەندروستی و تەکنۆلۆژیای UVnano ی لەناو بیستۆکەکاندا بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی بە چالاکانە بەشی ناوگوێیەکان پاکژ بکاتەوە و هەستێکی زیاتری بیستنی تەندروست ببەخشێت. 
هەروەها ئێڵ جی ئامێری چاوەروانکراوی LG CineBeam Q نمایش کرد کە داتاشۆیەکی جوانی بچوکە بە توانستی 4K. ئەم داتاشۆ لێزەریە جۆرایەتیەکی نایابی وێنە و چەندان تایبەتمەندی پەخشکردنی هەیە و دیزاینەکەی ساکارە و بە ئاسانی لە دیزاینی ناوەوەی ماڵەکاندا جێی دەبێتەوە. 
لەگەڵ هەموو ئەم ئامێرانەدا ئامێری روونمای داهێنەری ئێڵ جی LG UltraGear™  ئۆلید نمایشکرا کە روونمای یاری ئەلیکترۆنیە لەگەڵ روونمای زیرەکی LG MyView.
نوێترین زنجیرەی ئەلترا ی روونمای یاری ئەلیکترۆنی شایەتحالی راستەقینەی پابەندبوونی ئێڵ جیە بە پیشەسازی یاری ئەلیکترۆنیەوە. ئەم روونمایە بە چەندان قەبارە بەردەستن ٣٢ ئینچ مۆدێل 32GS95UE و ٣٤ ئینچ مۆدێل 34GS95QE و ٤٥ ئینچ مۆدێل 45GS95QE، ئەم روونما ئۆلێدانەی یاری ئەلیکترۆنی نایابترینن بۆ ئەم مەبەستە، هەستێکی قوڵ دەبەخشن بە بەکارهێنەر. مۆدێلی نوێی 32GS95UE کە یەکەمین روونمای دووانیە و بروانامەی VESA ی هەیە دەتوانێت بە ئاسانی لە نێوان تایبەتمەندیەکانی 4K (3840 x 2160)  تا  240Hz  و  Full-HD (1920 x 1080)  تا  480Hz بگۆڕدرێت تەنها بە یەک دوگمە. هەروەها چەندان تایبەتمەندی هەیە وەکو تەکنۆلۆژیای Pixel Sound ی ئێل جی کە دەنگ راستەوخۆ لە روونماکەوە لەڕێی لەرینەوەی پێکهاتەکەی دەنێرێت کە لەسەر روونماکە خۆی دانراوە. 
لە هەمان کاتدا روونمای زیرەکی MyView نمایشکرابوو کە باشترینە بۆ بەرهەمدارێتی و کاتبەسەربردن بەبێ پەیوەستکردن بە کۆمپیوتەرەوە. بە قەبارەکانی ٢٧ ئینچ و FHD و ٣٢ ئینچ و 4K بەردەستن، ئەم روونمایانە webOS ی ئێڵ جییان لەسەرە و پشتیوانی دەکەن لە AirPlay 2 و  ScreenShare  و  Bluetooth. ئەم روونمایە دیزاینکراوە بۆ چەندان کار لەیەککاتدا و دەتوانیت کارەکانی رۆژانەت بکەیت و کۆنترۆلی ئامێرەکانی ناوماڵت بکەیت و تەنانەت دەنگ و رەنگی خوازراوی خۆت پەخش بکەیت هەمووی لەسەر یەک روونما. هەروەها مۆدێلی 27SR50F بە چوار رەنگ بەردەستە (بێجی، پەمەیی، سەوز)، بۆ گونجاندن لەگەڵ خواستی بەکارهێنەر و گونجاندنی لەگەڵ دیزاینی ناوماڵدا1. 
لەگەڵ هەموو ئەمانە، ئێل جی روونمای LG MAGNIT  مۆدێل  LSAL006نمایش کرد بە قەبارەی ١١٨ ئینچ و 4K (3840 x 2160) و Micro LED. نایابترین جۆرایەتی وێنەی هەیە لەڕێی تەکنۆلۆژیای Micro LED و وادەکات بەکارهێنەران چێژ ببینن لە ئەزموونی بینینی قوڵ بە ئاسودەیی لە ماڵەکانی خۆیانەوە بۆ کاری تایبەتی خۆیان یان کارە پیشەییەکانیان. 
بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر زنجیرە بەرهەمەکانی ئێل جی، تکایە سەردانی ئەم مالپەرە بکە: http://www.lge360.com/
# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com