خێزان و ماڵەوە لە کرۆکی نوێترین هەڵمەتی ئێل جیدا: "ژیان باشترە کاتێک گرنگی زیاترت پێدەدرێت"

2024-07-31
2024.07.30

هەڵمەتی نوێی ڤیدۆیی ئێڵ جی تیشك دەکاتە سەر کارلێکی رۆژانەی ماڵەکانمان و یارمەتی بەکارهێنەرانمان دەدات لە بەشداریپێکردنی گرنگیپێداندا لە خێزانەکانیاندا


کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی هەلمەتێکی نوێی راگەیاند کە کورتە ڤیدۆیەکە بەناوی "ژیان باشە" کە دروشمی براندەی ئێڵ جیە، بە ناونیشانی گرنگی زیاتر وەربگرە، پاش سەرکەوتنی هەلمەتی پێشوو بەناوی "خۆشەویستی زیاتر وەربگرە" لەگەڵ "ناوازەبوونی زیاتر وەربگرە"، کە بە ئامانجی تیشك خستنە سەر ئەوەی چۆن بەرهەمەکانی ئێڵ جی وادەکات کارە بچوکەکانی خۆشەویستی و گرنگیپێدانی ناو ئەندامانی خێزان ببێتە هۆی چێژوەرگرتنی زیاتر لە ساتەکانی دروشمی "ژیان باشە" و ببیتە ساتی لەبیرنەکراو. 
لەناو زنجیرە ڤیدۆکاندا، ئێڵ جی ئەو ساتانە دەخاتە بەرچاو کە زۆرجار بەبێ ئاگا تێدەپەڕن و هەستیان پێناکرێت لە ماڵەکاندا، تیشکیش دەخاتە سەر ئەوەی چۆن بەرهەمەکان دەتوانن ژیانی رۆژانە لەڕێی تەکنۆلۆژیا داهێنەرەکانی ئێڵ جیەوە کە تێکەڵی ژیانی بەکارهێنەران بووە باشتر بکات، وەکو ئاگابوون لە تیپی دووگۆڵیە دلخوازەکانیان یان تیپە وەرزشیە دلخوازەکانی تریان لەڕێی روونمایەکی 4K یەوە. 

لایەنێکی سەرەکی بەرچاوخراوی هەلمەتەکە ئەزموونی بینینی خێزانەکیە کە بە روونما هەرەپێشکەوتووە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی دابین دەکرێت، وەکو مۆدێلەکانی LG Signature  ی ٩٧ ئینچی ئۆلیدی  M3 4K  تەلەڤیزۆنی زیرەک، کە پەنجەرەیەکە بۆ سەر گەردوون. روونما ئۆلیدەکانی ئێڵ جی روونێتی وێنەیان بێ رکابەرە و رەنگەکانیان زەقە و دەنگیان بێ خەوشە بەهۆی پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی α9 و 4K Gen6، کە دیمەنە ئاساییەکان دەکاتە ئەزموونێکی نایاب و وادەکات ئەندامانی خێزان پێکەوە کۆببنەوە و چێژ وەرگرن. 

هەروەها هەلمەتەکە ئاسودەیی لە بەکارهێنانی WebOS ی ئێڵ جی پیشان دەدات، کە سەکۆیەکی زیرەکە و بەردەستبوونی خێرای چەندان بژاردەی کاتبەسەربردن و تایبەتمەندی ماڵی زیرەک دەخاتە بەردەست. لەم سەکۆیەدا دەتوانیت تەماشای فلیم و زنجیرە دڵخوازەکانت بکەیت وەکو Netflix و  Prime Video و  Disney+ و  YouTube و Apple TV+. ئەم سەکۆ پێشکەوتووە نوێکاریە وەرزشیەکانیشت بۆ بەردەست دەخات بەپێ ویست و حەزی خۆت، هەروەها بەرنامە دلخوازەکانیشت بەردەست دەخات وەکومۆسیقا و وەرزش، ئەمانە ساتەکانی کاتبەسەربردنی خێزانی چێژبەخش و لەیادنەکراو دەکەن. 

لایەنێکی تری هەلمەتەکە تایبەتمەندی پێشکەوتووی InstaView و لەدەرگادانە، ئەم تایبەتمەندیە زۆر نایابە بۆ دەرخستنی ئاماژەکانی خۆشەویستی کە زۆرجار بە ئاسانی لەبەرچاو ون دەبن. ئەم تەکنۆلۆژیایە کە لە نوێترین ساردکارەکان و فڕنەکانی ئێڵ جیدا بەردەستە وادەکات بەکارهێنەر بە تەنها لێدانێکی ساکار لە دەرگاکە بزانێت چی لەناوەوەیە و ئەزموونێکی خۆش بداتە بەکارهێنەر لەکاتی چێشت لێناندا. خێزانەکان بە ئاسانی دەتوانن بڕیاری ژەمەکان بدەن و بزانن چی لە ساردکارەکانیاندا هەیە یان بزانن ژەمە دلخوازەکانیان لە فڕنەکەدا بە چی گەشتووە، بەبێ ئەوەی دەرگاکان بکەنەوە. 
بەڕێز یەنگ هاک جیۆنگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام وتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی هەلمەتی "گرنگی زیاتر وەربگرە" وەکو نوێترین هەلمەتی براندەکەمان. لەڕێی ئەم فلیمە دلخۆشکارانەوە ئێمە ئامانجمانە پیشانی بدەین چۆن بەرهەمەکانمان ساتە ئاساییەکانی رۆژانە دەکاتە ساتی تایبەت و واتادار، وەکو ئێڵ جی ئێمە باوەرمان وایە ئەم تەکنۆلۆژیایە دەبێت شێوازی گرنگیدان بە یەکدی باشتر بکات، ئەم هەلمەتە بە شێوەیەکی نایاب بەرجەستەی دیدی ئێڵ جی دەکات بۆ "ژیان باشترە". 


پابەندبوونی ئێڵ جی بە داهێنانی مرۆڤدۆستانە و دیزاینی ئاسانکار رووی گرنگی ئەم هەلمەتەیە، پیشانی دەدات چۆن بەرهەمەکانی ئێڵ جی بەشدارن لە زیاتر پەیوەستبوونی خێزانی و شێوازی ژیانێکی گرنگیپێدەر. لەڕێی نیشاندانی سوود و بەها سۆزداریەکانی تەکنۆلۆژیای ئێڵ جیەوە، هەلمەتی "گرنگی زیاتر وەربگرە" ئامانجی نیشاندانی هاوسۆزیە لەگەڵ خێزانەکانی ئەم ناوچەیە. 

هەلمەتی "گرنگی زیاتر وەربگرە" چوار زنجیرەیە و لە ٢٨ ی حوزەیراندا پەخش کراوە، چیرۆکی خۆش و سۆزدارانەی خێزانەکان پێشان دەدات لەگەڵ ئاراستەی براندی ئێل جی و شوناسی بینراو و هێشتنەوە و دووپاتکردنەوەی بەها کرۆکیەکانی براندی ئێڵ جی کە "ئەزموونێکی بێوێنەی بەکارهێنەر" و "داهێنانی مرۆڤدۆستانە" و "جۆشدان بۆ دروستکردنی زەردەخەنە" یە. 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەلمەتەکەی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم مالپەرە بکە: https://www.lge360.com/iraq_en/get-more-care




# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ) ،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی 84 تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com 
www.Lge360.com