کۆمپانیای ئێڵ جی لقی شام پەردە لەسەر نوێترین داهێنانەکانی لادەدات لە بواری تەلەڤیزۆندا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە عێراقدا

2024-08-22
2024.08.22

کۆمپانیای ئێڵ جی لقی شام لەم دواییانەدا دوو بۆنەی تایبەتی لە عێراقدا ڕێکخست بە هاریکاری کۆمپانیای خۆشناو، کە وەکیلی ڕێپێدراوی ئێڵ جیە لە عێراقدا، بۆنەکان لە هەولێر و بەغداد بوون لە بەروارەکانی ٢٤ و ٢٦ ی حوزەیراندا. 
لەم دوو بۆنەیەدا نوێترین ئامێری تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خرانە ڕوو، بە تەلەڤیزۆنەکانی روونما ئۆلید و کیونید و نانۆ سێلیشەوە کە ئامادەبوان دەرفەتیان بۆ رەخسا تەماشای ئەم تەلەڤیزۆنە پێشکەوتوانە بکەن و ئەزموونی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانیان بکەن. 
ئامانج لەم بۆنانە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانە لەگەڵ کریارانی ئێستا و کریارانی داهاتوو لەگەڵ پتەوکردنی پێگەی ئێڵ جی وەکو براندی پێشەنگ لە بازاری عێراقدا. ئێڵ جی دووپاتی پێگە پێشەنگیە جیهانیەکەی کردەوە لە بواری تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا چونکە پێشەنگی بازاری جیهان بوو بۆ ساڵی یازدەهەم لەسەر یەک. 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام، یەنگ هاک جەنگ، وتی "بۆ چەندان ساڵ عێراق بازاڕێکی گرنگی ستراتیژی بووە بۆ ئێڵ جی، ئێمە گرنگییەکی گەورە دەدەین بە بۆچوونی بەکارهێنەرانمان. خۆشحاڵبووین کە توانیمان نوێترین داهێنانەکانی بواری کاتبەسەربردنی ناوماڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پێشکەش بکەین لەگەڵ هەموو وەکیلەکاندا لەماوەی ئەم بۆنەیەدا. 
ئێمە سەربەرزین کە پێشەنگی بازاری جیهانین لە بواری تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا بۆ سالی یانزەهەم لەسەر یەک، پابەندین بە دابینکردنی باشترین ئەزموونی بینین بۆ کریارەکانمان لە عێراقدا. "

لەماوەی ئەم بۆنانەدا ئێڵ جی لقی شام دووپاتی پابەندبوونەکەی کردەوە بۆ بازاری عێراق و هەوڵ دەدات بۆ دابینکردنی نوێترین تەکنۆلۆژیا و داهێنان بۆ کریارەکانی لە عێراقدا. 
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم مالپەرە بکە:  https://www.lge360.com/iraq_en/tv-audio.html 



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن 
www.Lge360.com