تەواوی پشێل کاریە یاساییەکان لە پرۆسەی دادگایی کردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان

2021-02-23

لەتیف مستەفا


ئەو بریارەی لەدادگای تاوانەکانی ھەولێر دەرچوو بەسزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان
بریارێکی دادپەروەرانە نیەو بەزەقی کاریگەری سیاسی پێوەدیارە وەکۆمەلێک ھەلەی بابەتی و روالەتی لەدۆسیەکەدا ھەن لەخوارەوە ئاماژە بەگرنگترینیان دەدەین:


بەشی یەکەم پێشێل کاریە روالەتیەکان
١ - سەرپێچی کردنی مادەی ٥٣ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان سەبارەت تایبەتمەندی شوێن لەم دادگایی کردنەدا کە دەبێ دادگاییکردنەکە لەئەسڵدا لەشوێنی رودانی تاوان بێ، بەلام دیارە بەمەبەست ھێنراوەتە ھەولێر چونکە دلنیا بوون کە تاوانێک لەگۆڕێ نیەو ھەر دادوەرێکی خاوەن ویژدان دادگایی بکات بێبەریان دەکات ، لەبەر ئەوەی کە دادگای تاوانەکانی دھۆک لە کەیسی ھاوشێوەدا و لەسەر ھەمان وەقائیع مامۆستا بەدەل بەرواری ئیفراج کردو لە ناوەرۆکی بریارەکەدس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کردەوانەی تۆمەتباری پێ حەواڵەی دادگا کراوە بریتیە لە رەخنەگرتن لە حوکمەت و ئاستی خزمەتگوزاریەکان و داواکردنی مووچە تاوان نین ودەچنە خانەی ئازادی رادەربرین و رەخنە گرتن و داواکردنی ماف و لەھەر رژێمێکدا کە ئیدیعای دیموکراتی و ئازادی رادەربرین دەکات رێپێدراون

،،

بۆیە دەسەلات بەتایبەتی سەرۆکی حوکمەت باش دەیزانی کە لە دادگای دھۆک یان ھەر دادگایەکی تر کە دادوەرەکەی خاوەن ویژدانی زیندوو بێت و باوەری بە سەربەخۆیی دادگا و سەروەری یاسا ھەبێ ئیفراجیان دەکات بۆیە ھێنایان بۆ دادگای تاوانەکانی ھەولێرو دادگای ئەسلی ئەو دادگایەش کەیسەکەی نەبینی و بلاویان کردەوە کە نەخۆشەو چوە بۆ چارەسەر لە دەرەوەی ولات و دادوەرێکی تریان کرد بەسەرۆکی دادگاکە


٢- دەست تێوەردانی زەقی دەسەلاتی سیاسی لە کەیسەکەدا بەتایبەتی سەرۆکی حوکمەت کە پێش حەفتەیەک لەبریاری دادگا خۆی خستە جێی دادگاو بریاری دەرکرد کە ئەوانە تیرۆریست و جاسوس و تێکدەرن ئەوەش پەیامێک بوو بۆ دادگا


٣- دادگایی کردنەکە پەلەلە پەل و ھەلپروکاندن بوو ، لە دورۆژی یەک لەدوای یەک کێشەکە بەپەلە یەکلایی کرایەوە بێ ئەوەی دادگا خۆی جارێکی تر بەلفەکان تاوتوێ بکات و لەراستیدا ھەر بەناو دادگایی کردن بو چونکە ئیکتیفای کرد بە ئیجرائات و بەلگەکانی قۆناغی لێکۆلینەوەی سەرەتایی ، یەک شایەتی بانگ نەکردە بەردەم دادگا و تەنھا تیلاوەی وتەکانی پێشوی کردن کە لەقۆناغی لێکۆلینەوەلەبەردەمدادوەری ئاسایش دابویاب ، بەھەمان شێوەش بۆ بەلگە دەنگیەکان ، ھەرچەندە تۆمەتباران ئینکاریان کردبوو کە ئەو دەنگە ھی ئەوان بێ و داوایان کردبوو بنێردرێ بۆ شارەز بەلام دادگا ئەو داواکاریەی پشت گوێ خست ، تۆمەتبارانیش ھەموویان ئینکاریان لەتاوانەکان کرد


٤- وەرگرتنی وتەی نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەردوو قۆناغی لێکۆلینەوەو دادوەری کە ئەو پێشھاتێکی مەترسیدارەو پێچەوانەی یاسایەو پیشینەی نەبوە لەکاری دادوەری لە عێراق و کوردستان دەبێ رێگای لێ بگیرێت چونکە دەزگای ئاساش وەک پۆلیس دەزگای زەبتی دادوەریەو ئەرکی سۆراخ و کۆکردنەەەی بەلگەکانە لەو تاوانانەی کە بەگوێرەی یاسا دەکەونە دەسەلاتی خۆیان و ئەوان تەرەف نین لەدەعوای جەزائی و تنھا داواکاری گشتی نوێنەری مافی گشتیە ، دەبوایە دادگاو داواکاری گشتیش ئەوەیان قبول نەکردایەو رێیان پێنەدرایە لەناو ھۆلی دادبینیش بن ، کەچی بەپێچەوانەوە دادگا وتەی نوێنەرەکەی وەرگرتوەو لەھەموشی سەیرتر لە یەکێک لە برگەکانی حوکمی دادگادا کردویەتی بەخاوەن مافی مەدەنی و جەزائی و مافی بۆ پاراستوە بۆ داواکردنی قەرەبوو ، بەوەش دەزگای ئاساییشی کردۆتە تەرەف لەدەعواکەدا واتە بۆتە خەسم و حەکەم

٥- تۆمەتباران لەبەردەمی دادگا رایان گەیان کە روبەروی ھەرەشەو گورەشەو فشاری مادی و مەعنەوی و ئازاروئەشکەنجە بونەوە و ھەرەشەی ناموسیان لێکراوە ھەرچی وتویان بەزۆر پێیان وتراوە کە ئەوەش پێچەوانەی مادەکانی ١٢٦ و ١٢٧ و ٢١٨ ی یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکانەو دەبوایە دادگا دەعواکە دوابخات ولێکۆلینەوە لەوبا نگەشانە بکات نەک پشتگوێیان بخات و ئەگەر راست بوو ئەنجامدەرانی بدات بەدادگا ، بەلام ھەموو ئەوانەی پشت گوێ خست و بەپەلەپروزێ حوکمێکی ناھەقی دەرکرد


٦- تۆمەتباران ھەرچەندەپارێزەی ئەسلی خۆیان ھەبوە داوایان کردوە بە ئامادەبونی پارێزەرەکانیان ئیستیجواب بکرێن و وتەیان لێوەربگیرێ لە قۆناغی لێکۆلینەوەی سەرەتایی پاریزەرەکانیش داوای ئامادبونیان کردبوو بەلام رێیان لێگیرا لەکاتێکدا ئەو مافی خۆیانە بەگوێرەی ھەمواری دەقی مادەی ١٢٣ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان لەسالی ٢٠٠٣ لەلایەن پەرلەمانی کورستانەوەو دادوەر دەبێ پێش ئەوەی لێکۆلینەوە لەگەل تۆمەتبار بکات ، ئایا پارێزەری ھەیە یان نا ؟ئایا دەیەوێ پارێزەر بگرێ ؟ ئەگەر وتی بەلێ نابێ وتەی لێ وەربگیرێ تا پارێزەر ئامادە دەبێ ، بەپێچەوانەوە ئیستیجوابەکە پوچەلەو ئەگەر دانپیانانیش ھەبێ ھیچ بەھایەکی نیە لەروی یاساییەوە و دەبێ دادگا حیساب بۆ ئەو دانپیانانە نەکات و ھەدریان کات


٧- بێ سەروشوێن کردن و رێگرتن لە بینینی کەس و کاریان بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ لەکوێی قانون و یاسادا ھەیە غەیری رژێمە دیکتاتۆرو فاشیست و سەرکوتکارەکان نەبێ لەکاتێکدا ئەوە مافی ھەموو راگیراوێکە


بەشی دوەم : پێشێل کاریە بابەتیەکان

لایەنی بابەتی دۆسیەکە لەم خالانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە
گوایا شیروان شیروانی لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوە لەبەروارەکانی ١٧/٢/٢٠١٩ و ٨/١٠/٢٠٢١ دانی ناوە بەوەی کە زانیاری کۆکردۆتەوە لەسەر پیاوانی ئاسایش وەزعی زیندانەکان وێنەی کەسانی ئەمنی لەبادینان کە لەرێگای کەسێک بەناوی شەعبان حسێنەوە دەستی کەوتون
ھەروەھا شەعبان حسێن زانیاریشی داوەتێ لەسەر پیاوانی ئاسایش لە سەربازگەکانی سوپای تورکیا لە بەعشیقە
ھەروەھا لەمانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٠ داوای لە شەعبان کردوە کە زانیاری پێبدات لەسەر بەرپرسی پاراستنی دھۆک و بەرێوەبەری ئاسایشی دھۆک
ھەروەھا وئنەی زیندانەکانی زرکاو ئاکرێ و مەسیف سەلاحەدین وسپیلک و دورێی گرتوە و سەرچاوەی زانیاریەکانی ھەریەک لەتۆمەتبارانی ھەلاتو شێخ بلبل وجلال وایتھان سعید بوون ئەوانە زانیاریان داوەتێ لەبارەی ئەو کەسانەی بەحیساب لە ناوچەی بادینان کوژراون ھەروەھا ئەم زانیاریانەشی لە پەیجی رێکخراوی ١٧ شوبات بلاو کردۆتەوە گوایا ئەو رێکخراوە رێکخراوێکی ئەجنەبیەو لەسویدە وەک نمونە بۆ پێشیل کاریەکانی مافی مرۆڤ لەو زیندانانەو لەلایەن ئەو کەسانەوە بێ ئەوەی ناوی کەس ھاتبێ ھەروەھا تۆمەتێکی تر کە ئاراستەی شیروان کراوە کە لە قونسلیەی ئەمریکی لە ھەولێر بۆماوەی دووسەعات لەگەل سەندیکای پارێزەرانی ئەمریکی کۆبۆتەوەو بڕی پێنج ھەزار دۆلاری لێ وەرگرتون لەبەرامبەر ئەوەی زانیاریان بداتێ لەسەر کەیسی راگیراوەکان و ژمارەیان و وەناوی لێکۆلەرەووکان و کەوادری ئەمنیان ھەروەھا زانیاری داوە پێیان لەسەر زیندانەکانی پیرمام و دھۆک و ئاکرێ و ھەولێر ئەم زانیاریانەشی داوە بە نەتەوەیەکگرتوەکان ورێکخراوی گەورە پارێزەرانی جیھان

،،

ھەر لە بریارەکەدا دەڵێ کە ئەم کارانەی بەھاوکاری ھاوبەشەکانی کردوە ھەروەھا لایەنی دەرەکی و کونسولیات یارمەتیو پشتگری بون وە لەرێگای متابەعەکردنی لەسۆشیال میدیاو ھەروەھا بەشادری کردنی لە خول و راھێنانەکان لە کۆمەلێک ولات


ئەوەی جێی سەرنجە ئەمانەی خوارەوەیە
١- رێکخراوی ١٧ شوبات تەنھا پەیجێکەو کوردانی تاراوگە دروستیان کردوە بۆ بلاو کردنەوەی پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ
٢- ناوی ھیچ ولاتێک نیە کە جاسوسی بۆکردبێ تەنھا ئەو زانیاریانەی کە پێشیل کاری مافی مرۆڤن ئەگەر راست بێ داویەتی بە یوئێن و بە سەندیکای پارێزەرانی ئەمریکی ئەوەش ناچێتە خانەی جاسوسی چونکە یوئێن بەرەسمی پئشیل کاریەکان کۆدەکاتەوە لەرێگای چالاک وانان بەھەمان شێوەش سەندیکا پارێزەران بەرەسمی لە عێراقەو چەندین بەرنامەی لەبواری مافەکانی مرۆڤ سەروەری یاساو دادوەری ئەنجامداوەو رێکخراوێکی مەدەنی پیشەییە
٣- تەنانەت خودی ئەو بابەتانەش کە لەسەر زاری خۆیەوە دراونەتە پال شیروان شیروانی گویا لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایش دانی پیا ناون ، ئەوە ھەرچەندە تاوانیش تەشکیل ناکەن و دەچنە خانەی رادەربرین و رەخنە لەحوکمەت و چاودێری پێشیل کاریکان، لەگەل ئەوەشدا ھیچ بەلگەیەکی سلمێنەر نیە کە شیروان ئەو شتانەی کردبێ چونکە تەنھا وتەکەی خۆیەتی و بەھیچیتر پشت راست نەکراوەتەوە ، خۆشی لەبەردەم دادگا نکوڵی لەو وتانە کرد، وتیشمان ھەموو ئەو وتانە پوچەلن چونکە بە فشارو بەبێ بونی پارێزەر لێی وەرگیراون
٤-ھیچ کام لەشاھیدەکان یان نەھاتونە بەردەم دادگا بەخودی ھەولدەری نھێنیشەوە ، دادگا تەنھا وتەکانی لێکۆلینەوەی سەرەتایی خوێندۆتەوەو پشتی پی بەستون .
٥-جگە لەوە سەبارەت بە تۆمارێکی دەنگی کە ھەبوە تۆمەتبار وتویەتی ھی من نیە نە لەقۆناغی لیکۆلینەەی سەرەتایی نە لە کاتی دادگایی کردندا نەنێردراون بۆ شارەز ا یان بۆ تاقی گە بۆ پشکنی
٦-ھیچ بەشداریەک لەنێوان ئەو شتانەی دراونە پال شیروان کە تاوانیش نین لەگەل تۆمەتبارانی تر نیەو دادگاش ئاماژەی بەھیچ بەلگەیەک نەداوە
٧- سەبارەت بەوێنەگرتنی ھەر شوێنێک ئەگەر نەنوساربێ وێنەگرتن قەدەغیە ، رێپێدراوە ، ئەگەر نوسرابێتیش و یەکێک سەرپێچی بکات ئەگەر تاوانیش تەشکیل بکات تاوانی سەرپێچی یاساو رینمایی و فەرمانە بەگوێرەی مادەی ٢٤٠ لە یاسای سزادان نەک تاوانی تێک دانی ئاسایش
٨- سەبارەت بەتۆمەتی ھەر چوار تۆمەتبارەکەی تر تەنھا ئەوەیە گوایا لەرێی شیروان شیروانیەوە خراونەتە گروپی مانجەرو چات کردنو لەوێدا رەسم و ڤدێۆیان ئالوگۆرکردوەو رەخنەیان لەحوکمەی گرتوە ، ھیچ شتێکی تری تیدانیە لەوە زیاتر
٩- واتە ھەر لەخودی ئەو بەلگانەی دادگا پشتی پێ بەستونو لە بریارەکەی خۆی باسی کردون، تۆمەتباران ھیچ تاوانێکیان نەکردوە کە ببێتە ھۆی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و ھیچ زانیاریەکی نھێنیان نەداوە بەھیچ دەولەتێک خودی بریارەکەش نەیتوانیوە خۆی لەوەلابدات کە مەبەستی تۆمەتباران دەستنیشان کردنی کەم و کوری پێشیل کاری و و خراپیەکانی حکومەتی ھەرێم بووەو حەیسیات و روداوەکانی دۆسیەکەو پاشخانی زیندانیانیش ئەوە پشت راست دەکەنەوە
ئەو کارانەش نەک ھەرتاوان نین لەرژێمێکدا کە خۆی بەدیموکراتی بزانێ بەلکو تەواوکەرو رێنیشاندەری حوکمەتن بۆ راستکردنەوەی ھەلەکان ، لەراستتیدا ئەوەی ئەوان نەک ھەر تاوان نیە بەلکو دەبوایە دەستخۆشیان لی بکرایە لەپای ئەوەی کردویانە وەک چالاکی مەدەنی
١٠ - بۆیە دەلێین دوای پیشاندانی ھەردولایەنی روالەتی و بابەتی کەیسەکە دەردەکەوێ کە کەیسێکی سیاسیەو داوا لەدادگای تەمیز دەکەین ھەلی بوەشێنێتەوە