کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی ستراتیژی و دەستپێشخەریە داهاتووەکیەکانی خۆی دەخاتە روو بۆ فراوانکردنی سیستەمی ' AI WEBOS'

2024-10-15
ئێڵ جی گەشەی ستراتیژی لە AI webOS دەبینێتەوە کە سەکۆیەکی زیرەکی دەستکردە بەهای کریاری تایبەت و ئەزموونی بەکارهێنەری ناوازە پێشکەش دەکات 

سیئۆل، ٢٠٢٤.١٠.١٥ - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە هەفتەی پێشوودا لوتکەی webOS ی ٢٠٢٤ ی بەست لە ئینچیۆن لە کۆریای باشور، تیایدا دیدی ستراتیژی و دەستپێشخەریە داهاتووەکیەکانی خۆی خستە ڕوو بۆ فراوانکردنی سیستەمی webOS ی زیرەکی دەستکرد و فراوانکردنی سەکۆ بازرگانیەکەی. لەژێر ناونیشانی "بەهێزکردنی webOS بە زیرەکی دەستکرد" دووهەم لوتکەی webOS میوانداری نزیکەی ٣٠٠ کەسی کرد و تیایدا ١٤٠ کۆمپانیای هاوبەش بەشداربوون، بە پەرەپێدەرانی ناوەرۆک و بەرهەمهێنەران و دابینکارانیشەوە، لە ٢٤ وڵاتی جیهانەوە. ئەم بۆنەیە وەرچەرخانێکی گرنگیش بوو بووە دەهەمین سالیادی سەکۆی webOS لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جیدا. 


سەکۆی webOS ی زیرەکی دەستکرد رۆلێکی گرنگی بینیوە لە جۆشی گۆرانکاری بازرگانی ئێڵ جیدا لە گۆرینەوە لە دروستکاری ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەر بۆ کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەک. بە وەبەرهێنانی ستراتیژی نزیکەی ١ تریلیۆن یەنی کۆری (٧٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، ئێڵ جی ئامانجی ئەوەیە بەشێوەیەکی بەرچاو توانستەکانی خۆی باشتر بکات لە سەکۆی webOS و بازرگانیە پەیوەندیدارەکانیدا. 

بۆ بەدەستهێنانی دیدی ستراتیژی و بەرزکردنەوەی بەهای ئۆفەرە تایبەتیەکانی، ئێڵ جی بەردەوام لە فراوانکردنی بژاردە چڕوپڕەکانیدایە لە ناوەرۆک و خزمەتگوزاریەکانیدا لە webOS ی زیرەکی دەستکردا. سەکۆکە کە ئەزموونی تایبەتی لە بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنی ئێل جیدا دابین دەکات لە زیاتر لە ١٨٠ ولاتدا، لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠٠ بەرنامە پێشکەش دەکات بە کاتبەسەربردن و بەرنامەی لەشرێکی لە ناوماڵدا و پەروەردە و یاری ئەلیکترۆنیدا. 


ئێل جی ئاستی رکابەرێتی خۆی بەهێزتر دەکات لە بواری ناوەرۆک و خزمەتگوزاریدا بەوەی چالاکانە بەدوای کارمەندی شارەزای پیشەسازیەکەوەیە. ئێڵ جی لەم دواییانەدا بۆنەی هاککردن (هاکەسۆن)ی ساکرد بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی یاری نوێ و ناوەرۆکی بەهێزکراو بە زیرەکی دەستکردی گونجاو بۆ webOS ی زیرەکی دەستکرد و هەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی یاری لە دامەزراوە بەناوبانگەکانی خوێندنی باڵادا، وەکو زانکۆی  Sungkyunkwan و زانکۆی نیو یۆرک. 
لە پاش دەساڵی رابردووەوە، ئێڵ جی نزیکەی زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن تەلەڤیزۆنی زیرەکی فرۆشتووە و بە شێوەیەکی جێگیر بازرگانی سەکۆی webOS بەهێزتر کردووە لەڕێی مۆلەتدان بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێك لە کۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانیەکاندا. ئێڵ جی یەکەم webOS ی بەردەست کرد بۆ بازاری تەلەڤیزۆنەکانی تر لە ساڵی ٢٠٢١ دا، لەو کاتەوە ئەم سەکۆ هەمەچەشنە لەلایەن زیاتر لە ٤٠٠ براندەوە وەرگیراوە. ئێڵ جی لە ئێستادا خۆی سازکردووە بۆ فراوانترکردنی سیستەمی webOS لەڕێی کۆمەڵێك بەرهەمی زانیاری-کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل کە بە webOS کار دەکەن لەگەڵ هێمای دیجیتالی و روونمای زیرەک و روونمای یاریکردن و داتاشۆ. 



هەروەها سەکۆی webOS کار لەسەر رکابەرێتی بەهێزی ئێڵ جی دەکات لە بواری بازارگەریدا. لە ٢٠٢٤ دا داهاتی بازارگەری و خزمەتگوزاریەکان لەسەر webOS وا دانراوە زیاتر لە ١ تریلیۆن یەنی کۆری بێت، کە چوار هێندە زیاترە لە ٢٠٢١ ەوە. 

ئێڵ جی لەگەڵ دیدی زیرەکی هاوسۆز بۆ گرنگیپێدانی زیاتر و هاوسۆزی و تەکنۆلۆژیای ئاگادار، بەردەوام لە دەولەمەندکردن و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەردایە. بەرنامەی زیرەکی هاوسۆز وادەکات بەکارهێنەرانی webOS بتوانن ئاسانتر کۆنترۆلی ناوەرۆک و خزمەتگوزاریەکان بکەن و بەدلخوازی خۆیان ڕێکی بخەن لەگەڵ کۆمپانیای هاوبەشی داهێنەر و یەکخستنی نوێترین تەکنۆلۆژیەکاندا، ئێڵ جی بەردەوام سەکۆ پێشکەوتووەکەی خۆی باشتر دەکات. 
لەگەڵ نیشاندان و بەرچاوخستنە پر زانیاریەکاندا، لوتکەی webOSی ٢٠٢٤ ناوچەی ئەزموونکردنیشی تێدایە کە تیایدا ئامادەبوان دەتوانن بۆ یەکەمجار تەکنۆلۆژیا بەهێزەکانی زیرەکی دەستکرد ببینن بۆ ئەزموونکردنی داهێنان لە webOS دا. یەکێك لە چەندان تایبەتمەندیە زیرەکەکانی سەکۆی ئێڵ جی، Concierge ی زیرەکی دەستکردە بۆ ناسینەوەی دەنگ و مێژووی گەرانەکان و داتای بەکارهێنەر بۆ دابینکردنی بەرنامەیەکی دلخواز و پێشنیارەکان. بەهۆی توانای ناسینەوەی چەندان دەنگی جیاوازەوە، webOS ی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێڵ جی بباتە سەر ئەو بابەتەی دەیانەوێت بەبێ ئەوەی خۆیان بگەڕێن. 
پارک هیۆنگ سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ، وتی "سەکۆی webOS ی ئێڵ جی بۆ بازرگانی بەردەوامە لە گەشەکردن و بەهێزبوون بنەما لەسەر هەماهەنگی نزیک لەگەڵ هاوبەشە بەهادارەکانمان و جەختێکی بەردەوام لەسەر پڕکردنەوەی پێویستیە هەمەچەشنەکانی بەکارهێنەرەکانمان. ئاهەنگێرانی دەساڵەی داهێنانی webOS و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرەکانمان بە webOSی زیرەکی دەستکرد، ئێڵ جی گۆرانکاریەکەی خێراتر دەکات بۆ بوونە کۆمپانیایەکی دەنگ و رەنگ و کاتبەسەربردن."

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگدا. ئێڵ جی ئەزموونێکی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دابین دەکات لەڕێی تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید و کیو نێد لید ەوە کە براوەی خەلاتن و سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەکیان لەسەرە. بە ئامانجی یارمەتیدان لە دابینکردنی نایابترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران، هەموو بەرهەمەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی دیزاین کراون تا ژینگە دۆست بن هەر لە دروست کردەوە تا فڕێدان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


دەربارەی سەکۆی webOS
سەکۆی webOS بۆ دە ساڵ زیاترە لەسەر تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیە و بۆتە ئینتەرفەیسی هاورێی بەکارهێنەر، وادەکات گەران و ڕێکخستن بۆ بەکارهێنەر ساز بکات. سیستەمی هاوبەشانی جیهانی webOS بەردەوام لە گەشە کردندایە و دانراوە گەشەکردنی داهاتووەکی ئیڵ جیش ببات بەرێوە لە چەندان ئامێر و بابەتی تری بەدەر لە بەرهەمەکانی ناوماڵەوە. 
کەنالەکانی ئێڵ جی تایبەتن بە ئێڵ جی بۆ پەخشی خۆرایی و چەندان بەرنامەی بینینی پریمیەم و داواکراوی هەیە، وەکو فلیم و زنجیرەی تەلەڤیزۆن و هەوال و وەرزش و کۆمیدی و ئانیمێ و چەندانی تر. ژمارەی کەنالەکانی ئێڵ جی بەردەوام لە زیادبووندایە و خاوەنەکانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی و روونمای زیرەک و داتاشۆ دەتوانن بە ئاسانی بەرنامە دلخوازەکانی خۆیان بدۆزنەوە لەڕێی خستنەکاری بەرنامەی کەنالەکانی ئێڵ جی لەسەر روونمای تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی.  بۆ هەوالی زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


زانیاری پەیوەندی بە بەشی راگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن 
www.Lge360.com