داهێنانەوەی براندی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و پابەندبوونە پتەوەکەی بە پێشکەشکردنی باشترین بە بەکارهێنەرانی

2024-12-16

کانونی یەکەمی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی لە کۆمپانیایەکی پێشەنگی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارهێنەرەوە دەگۆڕێت بۆ کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەک لەڕێی فراوانکردنی بەرهەمەکانیەوە بۆ چەندان بواری جیاواز کە ژیانی بەکارهێنەرانی تێدا بێت.؛ هیۆن کیم، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی چاوپێکەوتنێکی کرد لە Forbes دا و باسی لە داهێنانەوەی براندی ئێڵ جی و پابەندبوونە پتەوەکەی بە بەکارهێنەرانەوە کرد. 

جێگری سەرۆکی ئێڵ جی باسی کرد لەوەی گۆڕینی ئێڵ جی کرد بۆ بوون بە کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەک لەڕێی فراوانکردنی ئۆفەرەکانیەوە بووە بۆ زیاتر لەوەی تەنها ئامێری کارەبایی ناوماڵ بێت بۆ لەخۆگرتنی بەرهەمی کارگە بۆ کارگە و خزمەتگوزاریەکانی بنەما لەسەر سەکۆی دەنگوڕەنگ. ئەم گۆڕانکاریە پەیوەندی بەکارهێنەر بەهێزتر دەکات و پەیوەندی پتەو لەنێوان کەرتە هەمەچەشنەکاندا دروست دەکات، ئەمانەش ڕۆڵی براندی ئێڵ جی بەهێزدەکەن لەم پەرەسەندنەدا. 
ئێڵ جی وەکو پێگەی خۆی لە بواری ناوماڵ و جوڵە و بازرگانی و دیجیتاڵیدا، دەشچێتە بواری خزمەتگوزاریەکانی بەرهەمی کارگە بۆ کارگە و دەنگوڕەنگی سەکۆیی وەکو webOS، ئەمەش گۆڕانکاریەکی بەرچاو پیشان دەدات لە پەیوەندی پتەوی بازرگانی ئێڵ جیدا. لەم ساتە مێژووییە گرنگەدا، براندی ئێڵ جی ئامانجی هەیە ڕۆڵێکی گرنگتر ببینێت لە بنیاتنانی پەیوەندی بە بەکارهێنەرەکانی و هاوبەشەکانیەوە کە متمانەدار و پەیوەندیدار و چالاکن بۆ یەکخستنی هەگبە هەمەچەشنە بازرگانیەکەی ئێڵ جی بۆ پەیوەندی پتەوتر.
کیم جەختی کردەوە سەر گرنگی داهێنانەوەی براند و بەشداربوون لەوەی ئێڵ جی ببێتە یەکێك لە باشترین براندە جیهانیەکان لە ٢٠٢٤ دا لەلایەن Interbrand ەوە. 

هەروەها کیم ئاماژەیدا بەوەی گەشبینبوون زۆر گرنگە لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئاستەنگیەکاندا لەماوەی گۆڕانکاریە بازرگانیەکەدا و لەخۆگرتنی دهێنانی جەختکردنەوە سەر مرۆڤ، زاراوەی "گەشبینبوونی ئازا" ی بەکارهێنا بۆ وەسفکردنی ئەم شێوازی بیرکردنەوەیە. گەشبینبوون زۆر گرنگە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگیەکاندا لەماوەی گۆڕانکاریە بازرگانیەکەدا و لەخۆگرتنی داهێنانی جەختکراوەی سەر مرۆڤ. ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر پێویستبوون بە ئازایەتی لەڕێی چەمکی "گەشبینبوونی ئازا"ەوە کە وەکو بەهایەکی کرۆکی کەلتوری ئێڵ جی دیارخراوە، لەڕێی پاراستنی باوەڕبوون بە پێویستیەکانی بەکارهێنەر و گرنگێتی بەرهەمەکان، تەنانەت لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەی گومان و بەربەستەکانیشدا. 

دروشمی "ژیان باشە" ی ئێڵ جی بەڵێنی براندی ئێڵ جی لەخۆ دەگرێت و ڕەنگدەرەوەی پابەندبوونی ئێڵ جیە بە دەوڵەمەندکردنی ژیانی بەکارهێنەرانی لەڕێی داهێنان و کاریگەری ئەرێنی و باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەرانی لەڕێی داهێنانەوە. براندی ئێڵ جی ئامانجێتی کاریگەری ئەرێنی بکاتە سەر هەموو تاکەکانی سەر زەوی و بەڵێنەکەی بباتەسەر بۆ بەکارهێنەران کە باوەڕیان وایە ژیانی بەکارهێنەران باشتر بکات و خۆی بکاتە ئاسانکارێک لەم گۆڕانکاری و باشترکردنەدا. 


بە تێڕوانینی بۆ داهاتوو، کیم باسی کرد لە متمانەبوون بە توانای ئێڵ جی لە بەردەوامبوون بە بەجێگەیاندنی ئەم بەڵێنەی لە بوارە هەمەچەشنەکاندا، بانگهێشتی خاوەن پشکەکانی کرد کە ئاگاداری پەرەپێدانەکانی داهاتووبن. کیم لە کۆتایی قسەکانیدا ئامانجی ئێڵ جی خستەڕوو بۆ هێشتنەوەی ناوبانگەکەی لە بواری تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ئەزموونی نایابدا لە بەرهەمە ناوماڵیەکاندا. ئەم براندە بەردەوام دەبێت بەجێگەیاندنی بەڵێنی "ژیان باشە" لە چەندان کەرتی هەمەچەشنەدا و دڵنیایی دەدات لە گرنگێتی ژیانی بەکارهێنەرانی. لەکۆتاییدا ئێڵ جی خۆیداناوە بۆ گەشتێکی نوێ و بانگهێشتی بەکارهێنەرانی دەکات ئامادەی ئۆفەرە تایبەتیەکانی ئێڵ جی بن. 

# # #



دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com