لە 7 ی كانوونى دووەم 2025، iQ Networks ,کە لقێکی گروپی کۆمپانیاکانی ئاى كيوە، گرێبەستی بازرگانی IRU لەگەڵ GBI لە بەغدا واژوو کرد. ئەم گرێبەستە هەنگاوێکی پڕبایەخ و گرنگە بۆ دانانی عێراق وەک ناوەندێکی گرنگی پەیوەندی.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بەڕێوەچوو کە هاوبەشی ئاى كيو دەکات لە ڕێگەی بەشی ترانزێتی عێراق .
هەروەها ئەم ڕێوڕەسمە ئاهەنگگێڕان بوو بە بۆنەی دەستکەوتی تێپەڕاندنی زیاتر لە 1 تێرابایت لە توانای تێپەڕاندن لە سەر ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم، کە جەخت لەسەر توانای سەرسوڕهێنەر و متمانەپێکراوی ژێرخانی ئاى كيو دەکات. ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان لەوانە GBI توانای ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن، لە کاتێکدا هەندێکی تر لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان.
ئاسوز رەشید، بەڕێوەبەری جێبەجکاری گروپی کۆمپانیاکانی ئاى كيو ڕایگەیاند: "ئەو ڕاستییەی کە ئێمە 1 تێرابایت توانای چالاکمان تێپەڕاندووە زیاتر لە خاڵێکی تەکنیکییە." ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گەشەسەندنی ڕۆڵی عێراق لە ئابووری دیجیتاڵی جیهانی. ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم یەکەم هەنگاوە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ئابووری عێراق دوور لە سەرچاوە سروشتییەکان و زەمینە خۆش دەکات بۆ داهاتوویەک کە بە داتا و تەکنەلۆژیا پێناسە دەکرێت."
وەسیم ئەمجەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری iQ Networks جەختی خستە سەر کاریگەری فراوانتری ئەم دەستکەوتە و ڕایگەیاند: "گەیشتن بە 1 تێرابایت توانایەکی گۆڕانکارییەکی گەورەیە بۆ ئاى كيو. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان یەکخستنە لەگەڵ هاوتاکانی OTT جیهانی، کە کاریگەری گەیاندنی ناوەڕۆک لە سەرانسەری ئینتەرنێتدا باشتر دەکات. بە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ دابینکەرانی OTT جیهانی، خاوبوونەوە و دواکەوتن کەم دەکەینەوە و ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکەین، ڕێگە بە AI دەدەین گەشە بکات، دامەزراوە داراییە هەرێمییەکان خێراتر پرۆسەی بکەن، و زۆر شتی تر. بەکورتی، ئەمە کاریگەری لەسەر هەمووان دەبێت."
ئەندازیار عیسا بن هیلال ئەلکوواری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی,GBI پەرۆشی خۆی بۆ رێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی: "ئەم هاوبەشیکردنە جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی GBI بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ناوچەیی و گۆڕینی دیجیتاڵی. بە یەکخستنی هێزەکان لەگەڵ iQ Networks، ئێمە نەک تەنها دەبینە هۆی ئەوەی کە عێراق ببێتە ناوەندێکی ستراتیژی بۆ گواستنەوەی داتا، بەڵکو هاوبەش دەبین لە داهێنان و دروستکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵی بەهێز کە سوود بە کۆمپانیا و کۆمەڵگاکان بەگەیەنێت."
بە دامەزراندنی ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم، ئاى كيو پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەستنەوەی عێراق بە جیهان و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ داهێنان و گەشەی ئابووری و گۆڕینی دیجیتاڵی.