2025.01.11
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمێکی نوێ و داهێنەری دروست کردووە بۆ فراوانکردنی مەودای کاتبەسەربردن و ئاسودەیی لەڕێی LG AI Home لە مەودا گوازراوکاندا (ماڵی جوڵاو) کە لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکرێت. سوارڕەوی بیردۆزەیی "شێوازی ژیانی جوڵاو" فەراهەم دەکات کە نمایش کراوە لە شوێنی ئێڵ جی لەم پێشانگەیەدا بە ناوی سەکۆی سیستەمی ئێڵ جی بۆ ئەزموونی جوڵاو (MX). ئەم بەرهەمە چەند بەرهەمێکی پڕاوپڕی ژیانی زیرەک بەردەست دەکات و پەیوەندیەکی ڕێکوپێك دروست دەکات لەنێوان جوڵە و ماڵی زیرەکی دەستکردەوە، ئەمەش ئەزموونکردنی شێوازێکی نوێی ژیان بەردەست دەخات.
کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری نوێی باخەوانی بچوکی ناوماڵی نوێ و داهێنەر لە پێشانگەی CES 2025 پیشکەش دەکات، ئەم ئامێرە نوێترین ئامێرە و سیستەمی داهێنەر و پێشکەوتووی تێدایە وادەکات گژوگیا بە تەندروستی و بە خێرایی گەشە بکەن، هەروەها گلۆپێکی نوێی زەمینی لەگەڵە. ئەم ئامێرە زۆر نمونەیی و گونجاوە بۆ ئەوانەی سەرەتایین لە بواری باخەوانی بچوکدا، هەروەها بۆ دانیشتوانی ناوچە شارستانیەکانیش کە حەز دەکەن کەشێکی سروشتی لە ماڵەکەیاندا هەبێت، ئەمە وادەکات ئەزموونی داچاندن ساکار و ڕەزامەندکار بێت.
ئەم ئامێرە تایبەتیەی ئێڵ جی شێوەیەکی باریک و ڕێکە و ڕووناکیدەرەوەیەکی بازنەیی و بنکەیەکی هەیە و دەتوانرێت وەکو ئامڕازێکی جوانی ناوماڵ و هۆکارێکی کردارەکی بەکاربێت بۆ بەرهەمهێنانی سەوزەی تازە و ناوماڵی. ئەم ئامێرە هەرچەندە زۆر گونجاوە بۆ ئەپارتمان و بچوکە، مەودایەکی گەورەتری سەوزە دابین دەکات وەک لە ئامێرەکەی پێشووی ئێڵ جی، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەران بتوانن ڕێژەیەکی زۆرتری سەوزە بەرهەمبێنن، تەنانەت جۆرە درێژەکانیش. ئەم ئامێرە گلۆپی لیدی گەشەپێکاری رووەکی لەگەڵە و بە خواستی بەکارهێنەر بەرزیەکەی دەگونجێنرێت تا لەگەڵ رووەک و چواردەورەکەشیدا ڕێک بکەوێت، سەوزەی هەمەجۆر و گەڵاپان و گوڵ و میوەی جۆراوجۆر بەرهەمدێنێت. ئەم ئامێرە بۆ شوێنی قەرەباڵغیش دەبێت، چونکە بەردەوام سوڕی گەشەکردنەکەی کار دەکات و ئاو هەڵگرێکی بە بڕی ١.٥ گاڵۆن لەگەڵە بۆ بەردەوامێتی شێدارکردن لەکاتی پڕکردنەوەدا. *
ئەم ئامێرە دوو جۆر ڕووناکی لەگەڵە، ڕووناکیەک بەرەو خوارەوە بە پێنج ئاست بۆ گەشەپێکردنی ڕووەکەکان لە ڕۆژدا و ڕووناکی بەرەو سەر بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام و هێمن لە ئێواراندا. ئەم ڕووناکیانە بۆ لایەنی کردارەکی ئامێرەکە و جوانیش بەکاردێن. دیزاینی ڕووناکی ئەم ئامێرە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای ئامێری باخەوانی بچوکی ناوماڵە لەگەڵ تیشک کردنە سەر توانای بێوێنەی ئێڵ جی بۆ پەرەپێدانی ئامێری "دوو ڕەگ" ی هەمە کار کە چەندان بەکارهێنان بۆ بەرهەمی هەمەچەشن بەردەست دەکات.
ئامێری باخەوانی بچوکی ناوماڵ بیست ڕووەک و چوار تۆو لەخۆ دەگرێت و خودکارانە بڕی ئاو و مەوادی پێویست دابەش دەکات بۆ ئەو ڕووەکانەی تێیدا دانراوە. ئەم سیستەمە پێشکەوتووە دەتوانێت تا هەفتەیەک کاری باخەوانێتی بکات ئەمە ئەگەر بەکارهێنەر بواری نەبوو. لەگەڵ ئەمەدا بەرنامەی ThinQ™ ی لەگەڵ پەیوەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەران بۆ بەڕێوەبردنی کاتەکانی ئاگالێبوون و ڕێکخستنی کاتەکانی ڕووناککردنەوە و چاودێریکردنی گەشەی ڕووەکەکان لە هەر شوێنێکدا بێت.
لەگەڵ ئامێری "گلۆپی سەر زەوی"، ئێڵ جی ئامێری باخەوانی بچوکی ناوماڵی نوێش دەخاتە ڕوو لە پێشانگەی CES 2025 دا لە شێوەی مێزی تەنیشتەکی، کە لە سروشتەوە بیرۆکەکەی وەرگیراوە. ئەم ئامێرە چەند ئاسانکاریەک و خۆشی بۆ کاری باخەوانی بچوکی ناوماڵ لە خۆ دەگرێت تا پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان بدات بۆ بەردەستکردنی چەندان بژاردە بۆ حەز و ویست و شێوازە جیاوازەکانی ژیان.
لیو جای چیول، سەرۆکی ئێڵ جی بۆ ئامێری ناوماڵ وتی "ئەم ئامێرە نوێیەی باخەوانی بچوکی ناوماڵ ڕێگەیەکی نوێیە تا کڕیارەکانمان بتوانن بە خواستی خۆیان مەودای سەوزایی لەناو ماڵەکانیاندا دروست بکەن و چێژ ببینن لە چاندنی ڕووەکە دڵخوازەکانیان، هەروەها شێوەیەکی مۆدێرنیش ببەخشێتە ماڵەکانیان. ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەش کردنی ئامێری زیرەک و داهێنەر تا هەمووان بتوانن ئەزموونی باخەوانی چێژبەخش ببین، بێ ئەوەی سنوردار بکرێن بەو شوێنەوەی لێی دەژین".
میوانانی پێشانگەی CES 2025 لە ٧ تا ١٠ ی مانگی ١ ی ٢٠٢٥ دەتوانن هەموو ئامێرە داهێنەرەکانی ئێڵ جی ببینن، بە ئامێرە باخەوانیە نوێیەکەشەوە لە شوێنی کۆمپانیا دا (ژمارە 15004، سەنتەری کۆنگرەکان لە لاس ڤیگاس).
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئامیرەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: کۆگای ئێڵ جی عیراق بۆ ئامێری کارەبایی/ ئێڵ جی عیراق.
# # #
*ئامێری باخەوانی ناوماڵی ئێڵ جی پێشوو تەنها ٠.٨ گالۆن کە نزیکەی ٣ لیتر دەکات هەبوو، مۆدێڵە بچوکەکە ٠.٣ گالۆن کە نزیکەی ١ لیتر دەکات دەگرت.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدالقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.LGnewsroom.com.
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com