ئێڵ جی بە پرۆجێکتەری داهێنەرانەوە کاریگەری دەکاتە سەر شوێن و جوڵە: کۆکراوەترین مۆدێلی 4K UST ٣ لە ١ کە خەڵاتی CES ی بردۆتەوە
سیئۆل، 21 ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی ناوبانگی خۆی بەهێزتر دەکات وەکو دابینکاری یەکەمی پرۆجێکتەر بە خستنەبازاڕی دوو مۆدێلی نوێ لە پێشانگەی CES 2025. ئێڵ جی لەڕێی ئەم پرۆجێکتەرانەوە کە چەمکی نوێن و دیزاین کراون بۆ گرتنی کەمترین شوێن، ئاستێکی تری دیزاینی نایابی خستە بازاڕەوە. مۆدێلی PF600U کە خەلاتی CES 2025 ی بردۆتەوە بۆ داهێنان ئامێرێکی هەمەکارەیە و پرۆجێکتەر و بڵندگۆی بلوتوسی لەسەرە لەگەڵ لایتی لید ڕەنگاوڕەنگ، مۆدێلی CineBeam S (model PU615U) بچوکترین پرۆجێکتەری ئێڵ جییە لە پۆلێنی 4K Ultra Short Throw (UST). ئەم مۆدێلە نوێیانە کە پاش مۆدێلی LG CineBeam Q ی بەناوبانگی ئێڵ جی کراونەتە بازاڕەوە، جۆرایەتی وێنە و دیزاین و ئاسانکارێتیان هەیە، وایان لێدەکات هاوڕێی ژیانی بەکارهێنەرانی سەردەمیانە بن.
PF600U: هاوڕێی ژیانی هەمەکارەی ٣ لە ١ بۆ هەموو شوێنێك
مۆدێلی PF600U کە بەربژێری خەڵاتی CES بۆ داهێنانە، ژوور و شوێنەکانی دانیشتن دەکاتە شوێنێکی تایبەتی هەمەکارە. ئەم ئامێرە کە پرۆجێکتەر و بڵندگۆی بلوتوس و گڵۆپی ڕەنگاوڕەنگە کەشی ژوورەکە بەپێی دڵخوازێتی بەکارهێنەر دەگۆڕیت. ئەم ئامێرە ژوورەکە دەکاتە شانۆیەکی تایبەت یان پەخشکردنی دەنگ و ڕەنگ یان گوێگرتن لە مۆسیقا و بە ئاسانی ئەزموونی تایبەتی دەبەخشێت بۆ پڕجێژکردنی ساتەکانی ژیان.
دیزاینی ئەم پرۆجێکتەرە کە لە گلۆپی سەر زەویەوە وەرگیراوە بەکارهێنان و یەکخستن بۆ هەموو ژوور و شوێنێك ئاسان دەکات. تایبەت مەندیەکانی وردەکاری FHD (1,920 x 1,080) و 300 ANSI لومێن (پلەی ڕووناکی) و پەخشی OTT لە ڕێی LG webOSبۆ کاتبەسەربردنی تایبەتی. بڵندگۆ ستیریۆکانی ڕادێتەری ناچالاکیان لەسەرە و دەنگێکی قوڵ و پڕچێژی لەسەرە، گڵۆپە لیدەکەی دۆخی ژوورەکە بە نۆ ڕەنگ دەگۆڕێت بەپێی دڵخوازێتی بە پێنج ئاستی ڕووناکی. بەهۆی ئەوەی بەشی سەرەوەی بە ١١٠ پلە دەنوشتێتەوە لەگەڵ تایبەتمەندی ڕێکخستنی ڕوونما، ئەم ئامێرە چەندان کاری پێدەکرێت هەر لە فلیمی شەوانەوە بۆ دانیشتنێکی مۆزیکی لەگەڵ هاوڕێیاندا.
CineBeam S: پڕۆجێکتەری 4K UST سەربەستی لە دیزاینی ناوەوەدا دەبەخشێت
CineBeam S بچوکترین پڕۆجێکتەری 4K USTی ئێڵ جیە جۆرایەتی وێنەی نایاب و دیزاینی بچوک و کۆکراوە و سوكی هەیە بۆ ئەوپەڕی سەربەستی لە جوڵەدا. سەرباری قەبارە کۆکراوە بچوکەکەی، وردەکاری 4K UHD (3,840 x 2,160) وێنە و 500 ANSIلومێنی هەیە، بۆ پەخشکردنی وێنەی شێوە ڕاستەقینە بە مەودای سەدا ١٥٤ ی مەودای ڕەنگی DCI-P3. وێنەکان بە قەبارەی ٤٠ تا ١٠٠ ئینچ پەخش دەکات بە تەنها چەند سانتیمێك دوور لە دیوارەکەوە، بۆ ئەوەی کەمترین شوێن لە ژوورەکاندا بگرێت.
CineBeam S دیزاینی دەرەوەی ڕووپۆشی کانزاییە و کەمترین نەخشی هەیە بە ئاسانی تێکەڵی چواردەورەکەی دەبێت و دەنگێکی چڕ و پڕچێژی هەیە بەهۆی سیستەمی دەنگی چواردەورینەی Dolby Atmos. ئەم کاڵایە webOS ی لەسەرە بۆ ئاسانی پەیوەستبوون بە سەکۆ بەناوبانگەکانی پەخشەوە. تایبەتمەندی وەکو ڕێکخستنی ڕوونمای خودکارانە و ڕێکخستنی ڕەنگی دیوار و گۆڕین و بچوککردنەوەی ڕوونما هەموویان وادەکان بێ سەرئیشە بتوانیت چێژ لەم کاڵایە وەربگریت و بە ئاسانی لەگەڵ چەندان ڕێکخستنی ژوور و دیواردا بیگونجێنیت.
ی.س. لی، جێگری سەرۆک و سەرۆکی بەشی یەکەی کارسازێتی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن، وتی : "ئێڵ جی لەڕێی مۆدێلی PF600U ٣ لە ١ دانەدا و کۆکراوەیەتی و دیزاینی CineBeam S بە توانای کورت پەخشەوە، وا دەکات ستانداردی نوێ بکاتە بازاڕەوە بۆ پڕۆجێکتەری ناوژوورەکان و بەپێی خواست و داواکاری بەکارهێنەر بێت بۆ کەم شوێنگرتن. ئێڵ جی پابەندە بە دابینکردنی پرۆجێکتەری گونجێنەر لەگەڵ دۆخی ژیان و دەروونی جیاوازی بەکارهێنەران و چەندان ژینگەی جیاواز تا ئەزموونی بەکارهێنەرانی سەردەمیانە بەرەو ئاستێکی باڵا ببات."
تایبەتمەندیەکان:
PF600U PU615U
ووردی ڕوونما FHD (1,920 x 1,080) 4K UHD (3,840 x 2,160)
ڕووناکی 300 ANSI لومێن 500 ANSI لومێن
ڕێژەی سێبەر 150,000:1 450,000:1
قەبارە (بەرزی قوڵی پانی) (W x D x H) 290 x 290 x983 110 x 160 x 160mm
کێش 7.5 کیلۆ 2.5 کیلۆ
سەرچاوەی ڕووناکی لید (RGBB) لێزەر (RGB)
هاوێنەی پەخش قەبارەی ڕوونما 30 - 120 ئینچ 40 - 100 ئینچ
کەمترین دووری لە دیوارەوە 1.2 0.25
HDR HDR, HLG HDR 10, HLG
بڵندگۆ دەنگی چواردەورینە (٢ ڕادێتەری ناچالاک) دەنگی چواردەورینە بە Dolby Atmos
(لاربونەوەی پەخش)Keystone ڕێکخستنی خودکارانەی ڕوونما ڕێکخستنی خودکارانەی ڕوونما
سەکۆ webOS webOS
بێتەل Android / iOS Android / iOS
دەرچە HDMI, USB Type-C HDMI, USB Type-C
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com