ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ فراوانکردنی ئەزموونی مەودایی
سیئۆل، 21 کانونی دووهەمی ٢٠٢٥- ئێڵ جی کاڵایەکی داهێنەری نوێ نمایش دەکات کە ئاسودەیی و ئاسانکاری ماڵی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی بەکاردەهێنێت لە بواری جوڵەدا، لە پێشانگەی CES 2025 دا. چەمکی ئۆتۆمبیلی "بواری ژیان بۆ جوڵە" کە نمایشکراوە لە شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا، سەکۆی ئەزموونی جوڵەی ئێل جی LG Mobility Experience (MX) دەخاتە بەرچاو. ئەم بوارە نوێیەی جوڵە تەواوی کاڵاکانی ژیانی زیرەکی ئێڵ جی بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی پەیوەستبوونێکی خێرای نێوان جوڵە و ماڵی زیرەک بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی تەواو نوێی ژیانکردن.
سەکۆی ئەزموونی جوڵەی ئێڵ جی شوناسی کاڵا ناوماڵیەکان دادەڕێژێتەوە و فراوان دەکات و جۆرێکی نوێی مەودای هەمە مەبەست و هەمە لایەنە دروست دەکات. بە بەکارهێنانی سیستەمی پاکێجی پێکەوە بەستراو modular ئەم سەکۆیە ئامێرە کارەباییە داهێنەرەکانی ئێڵ جی و تەکنۆلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد یەکدەخات تا ناوەوەی ئۆتۆمبیل (کابینەی ئۆتۆمبیل) بکاتە ژینگەیەکی خۆگونجێنەر. ئەم مەودایە دەتوانێت وەکو درێژکراوەی ماڵ و وەکو شوێنی حەوانەوەی دەنگ و ڕەنگی تایبەتی و یان ستۆدیۆی دروستکردن و داهێنان ڕۆڵ ببینێت، بۆ هێنانە کایەی دەرفەتی سەرنجڕاکێشی مەودا وەکو ئەزموون“Space-as-an-Experience” بۆ کڕیارانی تایبەتی ئەم بوارە.
ئەم سەکۆیە هاوشانی ترێندە باڵادەستەکانی بواری ئۆتۆمبیلە لەگەڵ خوازیارێتی و دڵخوازێتی کڕیار، کە لە بیرۆکەی باوی گواستنەوەوە دەجوڵێت بەرەو بیرۆکەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیل وەکو مەودای ژیانکردنی تایبەت. ئەم سەکۆیە ئەزموونی شێوازی ژیانی تایبەت بە کەسەکان فەراهەم دەکات کە تیایدا نوێترین کاڵاکان و زیرەکی دەستکردن و خزمەتگوزاریەکان کار دەکەن بۆ پشتیوانی کردنی ئەوپەڕی ئاسودەیی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر.
ئەم سەکۆیە دیزاینی دووانە کابینەی هەیە کە شوێنی شۆفێر و مەودای دەستکاریکراوی دوای شۆفێر لەخۆ دەگرێت. بەکارهێنەران دەتوانن ئەم مەودا هەمەچەشنە بە چەندان ڕێگەی جیاواز بەکاربێنن، وەکو دابەشکردنی بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو یان گۆڕینی بۆ مەودای ژیانکردن بەوپەڕی دڵخوازێتی بەکارهێنەر وەکو ستۆدیۆی دروستکردن و شوێنی کارسازێتی یان جیاکردنەوەی شوێنەکان بۆ حەوانەوە و خولیاکانی خۆیان. دیزیانی پێکەوەبەستراوی ئەم سەکۆیە وادەکات شوێنی دوای شۆفێر چەندان کاڵای کارەبایی لێ ببەسترێت و بەکارهێنەر بە ویستی خۆی بەکاریان بێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانیان. ئێڵ جی پلانی هەیە سەکۆی ئەزموونی جوڵە بکاتە خزمەتگوزاریبەشداریکردن بە پارە و بەمەش بگاتە زۆرترین بەکارهێنەر.
سەکۆی ئەزموونی جوڵە کە ThinQ ON ی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکردی ماڵی لەسەرە، بەکارهێنەران بەهۆیەوە دەتوانن دۆخی ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکە بگۆڕن و چێژ لە خزمەتگوزاریە بەسوودەکان ببینن وەکو بەڕێوەبردنی خشتەی کار و پوختەی زانیاریەکان. خزمەتگوزاریەکانی تر لەلایەن دابینکارانی دەرەکیەوە وەکو داواکردنی خواردن و خواردنەوە و جلشوشتن و گرتنی ئوتێل یەکخرێن بۆ زیاتر فراوانکردن و چڕترکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر.
میوانانی شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەی CES 2025 دەتوانن ئەم سەکۆیە ئەزموون بکەن لە مەودای "کاڵای شێوازی ژیان بۆ جوڵە" دا. ئەمە مەودایەک پیشان دەدات کە ئەوپەڕی ڕێکخستنی دڵخوازانەی تێدایە، لەگەڵ کاڵا کارەباییە پێشکەوتووەکانی ئێڵ جی و ئامێرەکانی پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە. ئەم شوێنە پوختەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات لەسەر داهاتووی جوڵە و مەودا دووڕەگە پەیوەستکراوەکانی ژیانکردن.
لیو جای-چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ وتی "سەکۆی ئەزموونی جوڵەی داهێنەر کە بنەما کراوە لەسەر مەودا وەکو ئەزموون، هێزی ئێڵ جی لە تەکنۆلۆژیای ئامێری کارەبایی ناوماڵ و ماڵی زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ دانانی ئاڕاستەیەکی نوێی ئەزموونی جوڵە. لە هەوڵدانماندا بۆ بەدیهێنانی دیدی ماڵی بێ سەرئێشە Zero Labor Home ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەستکردن و فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لە هەموو لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانەدا."
میوانانی پێشانگەی CES 2025 لە ٧ تا ١٠ ی کانونی دووهەمدا دەتوانن ئەزموونی نوێترین داهێنانەکانی ئێڵ جی بکەن، بە سەکۆی ئەزموونی جوڵەشەوە لە شوێنی کۆمپانیا ژمارە ١٥٠٠٤ لە سەنتەری کۆنگرەی لاس ڤێگاسدا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ MS داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
زانیاری ڕاگەیاندن:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com