کۆمپانیای ئێڵ جی بەرهەمی هەستەوەری ناو ئۆتۆمبیلی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات

2025-01-23
شۆڕشگێران بەناو پیشەسازی سەلامەتی ئۆتۆمبیل و ئاسودەیی و ئاسانیدا لەگەڵ زیرەکی دەستکردی Vision دا

سیئۆل 23 کانونی یەکەمی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی تەکنۆلۆژیای کەرتی جوڵەیە، ئامادەیە نوێترین پاکێجی داهێنانی خۆی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش بکات بە ناوی "زیرەکی دەستکرد لە ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیلدا" ئەم بەرهەمە هەستەوەری ناو ئۆتۆمبیلە کە پاڵپشتکراوە بە زیرەکی دەستکرد وا دیزاین کراوە کە سەلامەتی و ئاسانکاری زیاتر بێنێتە ناو ئەزموونی شۆفێریکردنەوە و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی Vision ی ئێڵ جی بەکاردێنێت بۆ پشکنین و وەڵامدانەوە بۆ پێویستیەکانی سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە و لە هەمان کاتدا دۆخەکانی ناو ئۆتۆمبیلەکە باشتر بکات. لەژێر ناونیشانی "ژیان باشە بەردەوام لەگەڵ زیرەکی دەستکردی هاوسۆزدا" ئەم بەرهەمە هەستەوەرەی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ داهێنانەکانی تری زیرەکی دەستکردی ئێڵ جیدا لە شوێنەکانی ئێڵ جی لە پێشانگەکە نمایش دەکرێت. 

ئەزموونی زیرەکی دەستکردن لەناو ئۆتۆمبیلدا دەست پێدەکات بە پشکنین و شیکردنەوەی داتای شۆفێر و  ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکە ڕاستەوخۆ لەڕێی دوو سیستەمی سەرەکیەوە: سیستەمی چاودێری شۆفێر (DMS) و سیستەمی چاودێری ناوەوەی ئۆتۆمبیل و شۆفێر (DIMS). هەردوو سیستەمەکە کە پاڵپشتکراوە بە زیرەکی دەستکردی Vision لە پیشاندانی کارلێککاری چڕوپڕدا لە پێشانگەکە نمایش دەکرێن، ئامادەبوان دەتوانن ئەزموونی ناوەوەی ئۆتۆمبیلی داهاتوو بکەن. ئەم پیشاندانە کارلێککارانە پیشانی دەدات چۆن تەکنۆلۆژیای ئێڵ جی بە وردی دۆخەکانی شۆفێری و دۆخی شۆفێر بە ڕاستەوخۆیی شی دەکاتەوە و پوختەیەکی ڕاستەوخۆی ئەزموونی زیرەکی دەستکرد لەناو ئۆتۆمبیلدا بەردەست دەکات. 

بەرهەمی هەستەوەری ناوەوەی ئۆتۆمبیل پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد کە لە نوەندی دیدی ئێڵ جیە بۆ داهێنان لە جوڵەدا، بە شێوەیەکی زیرەکانە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ پێویستی و دڵخوازێتی تاکەکاندا و خزمەتگوزاری تایبەتی وەکو ڕێگەی شۆفێری و نوێکاری ڕاستەوخۆ و دۆخەکانی ڕێگە و زانیاری لەسەر ژێرخانی نزیک و شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بەردەست دەکات. DMS دۆخی تەندروستی و سۆزی شۆفێر دەستنیشان دەکات لەڕێی چاودێریکردنی ڕێژەی لێدانی دڵ بە ڕاستەوخۆ و ناسینەوەی دەربڕینە دەموچاوەکیەکان. ئەم سیستەمە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی سەلامەتی ڕێگە لەڕێی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لە ئاستی هوشیاری خۆیان و تەندروستی گشتییان و ڕێگەی ئاسانیان بۆ بەردەست دەکات بۆ چاودێریکردنی تەندروستییان بە تێپەڕبوونی کات. بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی Vision و هەستەوەری ئاڵۆز و پێشکەوتووی ناو ئۆتۆمبیل پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بۆ جێبەجێکردنی داهێنانی پێشکەوتووەوە کە ئەزموونی جوڵە بەرەو باشتر و فراوانتر دەبات. 

ئیون سیۆک-هیون، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی پارچەی ئۆتۆمبیل، وتی "لەڕێی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جیەوە، بەرهەمە تایبەتەکانی ناو ئۆتۆمبیلی ئێڵ جی ئەدای بەرز و جۆرایەتی و نەرمێتی بۆ ئۆتۆمبیلسازان دابین دەکات و ئەزموونێکی بەچێژتر و سەلامەتتر بۆ شۆفێران و سەرنشینان لەسەر ڕێگە دابین دەکات."

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ بەرهەمی ئۆتۆمبیل
ئەم کۆمپانیایە داهێنانی گرنگیدەر بە مرۆڤ دەهێنێتە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلەوە. ئێڵ جی کە پێگەی خۆی مسۆگەرکردووە وەکو هاوبەشێکی متمانەپێکراو و داهێنەر، بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی بەرهەمی زیرەک و ژینگە دۆستی وەکو زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و ڕوونما و پەیوەستبوون و ADAS و بەرهەمی سۆفتوێر بۆ ئۆتۆمبیلە سۆفتوێردارەکان. ئێڵ جی لە ڕێی پابەندبوونە بەهێزەکەیەوە بە "شۆفێریکردنی جوڵەی باشتری داهاتوو" هەگبەکەی هەمەچەشنە دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردنی توانستەکانی لە بەدەستهێناندا بە گروپی ZKW شەوە، کە  دابینکاری سیستەمی ڕووناکییە لەگەڵ کۆمپانیای Cybellum بۆ ئاسایشی ئینتەرنێتی ئۆتۆمبیل و کاری پێکەوەیی LG Magna e-Powertrain. بۆ هەواڵی زیاتر لەسەر ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LG.com/global/mobility 


پەیوەندی بە ڕاگەیاندنەوە: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.    
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com