بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی پوختەی ستراتیژیەتی ٢٠٢٥ بۆ ڕکابەرایەتی پەیکەربەندی و گەشەی جۆرایەتی دەخاتە ڕوو

2025-01-23
ئێڵ جی لەڕێی خۆگونجاندنی خێراوە لە ژینگەیەکی کارسازێتی خێرا گۆڕاودا ستراتیژیەتی دوورمەودای خۆی بەهێز دەکات

لاس ڤیگاس، 23 کانونی دووهەمی ٢٠٢٥- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، ویلیام چۆ و کۆمەڵێك لە بەڕێوەبەرانی سەرەکی کۆمپانیاکە ستراتیژیەتی کارسازێتی دوور مەودای ئێڵ جییان خستە ڕوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ لە لاس ڤیگاسی وڵاتی ئەمریکا بەسترابوو بۆ ڕاگەیاندنە کۆریەکان. ویلیام چۆ جەختی کردەوە سەر پێویست بوون بە بنیادنانی ڕکابەرایەتی پەیکەربەندی و خێراکردنی گەشەی جۆرایەتی لەڕێی باشترکردنی ئەو ستراتیژیەتانەی دانراون بۆ خوگونجاندن لەگەڵ ژینگە خێرا گۆڕاوەکانی بازاڕی جیهانیدا. 

ویلیام چۆ تیشکی خستە سەر ئەو بەرەوپێشچوونە ئەرێنیانەی بەدیهاتوون لەڕێی شێوازە داهێنەرەکانی کارسازێتیەوە، وەکو کارسازێتی خزمەتگوزاری بەشداربوون بە پارە و ڕیکلام لەسەر سەکۆی webOS و کارسازێتی دەنگ و ڕەنگ، کە لە وەڵامی خێرای ئێڵ جیدا پیشاندران بۆ داواکاریە پەرەسەندووەکانی بازاڕ. ویلیام وتی "لەنێو ناڕوونی و نادیارێتی گەورە و پێشبینی نەکراوی بازاڕدا و گۆڕانی ژینگەی ڕکابەرێتی، ئێمە پێویستمان بە ئاستێتی جیاوازی بنەڕەتی هەیە بۆ ستراتیژیەت و بەجێگەیاندنی وردی ئەم ستراتیژیەتانە. "

بەراورد بە دوو ساڵی پێشوو، کە ئێڵ جی بۆ یەکەمجار دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ ی خۆی پێشکەش کرد، چاکبونەوەی بازاڕی جیهانی لە ئاستەنگیەکان زۆر لە کاتی خۆی دواکەوتووە، لەکاتێکدا مەترسیە جوگرافی-سیاسیەکانی وەکو گۆڕینی سیاسەتی بازرگانی لە نەتەوە گەورەکاندا زیاتر کاریگەرییان دەبینرێت. هاوکێشەی ڕکابەرێتی لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکاندا بەهەمان شێوە دەگۆڕێت لە ڕکابەرێتیەکی بنەما لەسەر نرخەوە بەرەو جەختێکی وردتر لەسەر تەکنۆلۆژیا. 

وەکو بەشێك لە دیدی داهاتووی ٢٠٣٠، ئێڵ جی ئامانجێتی کارسازێتی ئامێرسازی ئێستای فراوانتر بکات و بوارەکانی جوڵە و بەکاربردن لەخۆ بگرێت. لەڕێی بەکارهێنانی دەیان ساڵ لە ئەزموونی تێگەشتن لە بەکارهێنەر و شارەزایەتی تەکنۆلۆژی و لێزانین، ئێڵ جی دەیەوێت ببێتە کۆمپانیایەکی بەرهەمی ژیانی زیرەک و ئەزموونەکانی بەکارهێنەر باشتر بکات و پێکیانەوە ببەستێتەوە. 

ویلیام چۆ وتی " سەرباری ئاستەنگیەکانی بوارەکە، هێشتا دەرفەتە گرنگەکان بەردەستن، بە جەخت کردنەوە سەر بەردەستکردنی بەهای تایبەتی بۆ بەکارهێنەر، دەتوانین گەشەی بەردەوام دروست بکەین. "

گۆڕینی هاوکێشەی کارسازێتی بۆ پڕکردنەوەی داواکاری بازاڕ
ئێڵ جی پێگەی خۆی لە بازاڕدا پتەوتر دەکات لەڕێی شێوازی کارسازێتی نوێی وەکو خزمەتگوزاری بەشداربوون بە پارە و فرۆشگای ئینتەرنێتی. بە بەکارهێنانی بەهێزیەکانی ئێڵ جی، کارسازێتی بەشداربوون بە پارە ئامێر و خزمەتگوزاریەکان لەیەک دەدات بۆ دابینکردنی ئاسانکارێتی زیاتر و نەرمێتی لە کاردا و جوڵان بەرەو ڕکابەرێتیەکی بنەما لەسەر نرخ. بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکان بەکاربێنن بۆ ئەو ماوەیەی پێویستیان پێیە و ئەوپەڕی خزمەتگوزاری وەربگرن، بەمەش ئێڵ جی بتوانێت پەیوەندیەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ بەکارهێنەر ببەستێت و لەپاڵیشیدا داهاتی بەردەوام پەیدا بکات. 

ئێڵ جی لە هەمان کاتدا توانای ڕکابەرێتی خۆی بەهێز دەکات لەڕێی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی گرنگیپێدان لە فرۆشگا و هەمەچەشنەکردنی ڕێگەکانی فرۆش. ئەم ساڵ ئێڵ جی خزمەتگوزاریەکانی خۆی دەباتە هیندستان و سەنگاپۆرە و هۆنگ کۆند، پاش سەرکەوتنی دەست بەکاربوونی خزمەتگوزاریەکان لە مالیزیا و تایلاند و تایوان. 


لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، داهاتی ئێڵ جی لە خزمەتگوزاریەکانی بەشداربوون بە پارەوە زیاتر لە سەدا ٧٥ زیاتر بووە لە ساڵ بە ساڵ (YoY)، کە لە ئامانجی سەرەتایی ئێڵ جی تێپەڕی کە (١.٨ تریلیۆن یەنی کۆری بوو = زیاتر لە ١.٢ ملیاری دۆلاری ئەمریکی) بۆ گەشتن بە نزیکەی ٢ تریلیۆن یەنی کۆری. ئێڵ جی ئامانجێتی ئەم داهاتە تا ساڵی ٢٠٣٠ سێ هێندە بکات و خزمەتگوزاریەکانی بەشداربوون بە پارە بکاتە یەکێك لە بزوێنەرەکانی گەشەکردنی خۆی. 

فرۆشگای براندی ئینتەرنێتی ئێڵ جی خۆی بەپێی داتاکان بە هەمان شێوە لە گەشەکردنی خێرادایە، بڕی فرۆش زیاترە لە سەدا ٨٠ ی ڕێژەی ساڵ بە ساڵ لەماوەی Black Friday مانگی ١١ ی ساڵی پاردا. 

فراوانکردنی کارسازێتی خزمەتگوزاری سەکۆ لەڕێی بەگەڕخەری ماڵپەڕەوە webOS
کارسازێتی بنەما لەسەر سەکۆ کە بەشدار لە گۆڕانکاری پەیکەربەندی کارسازێتی ئێڵ جیدا بۆ بوون بە شێوازێکی قازانج بەرز، ئامانجێتی داهاتەکەی بەرز بکاتەوە بەڕێژەی زیاتر لە پێنج هێندە تا ساڵی ٢٠٣٠- بەمەش بەڕێژەی سەدا ٢٠ ی کۆی قازانجی بەگەڕخستنی ئێڵ جی پێکبێنێت. ئەم شێوازی کارسازێتیە سەدان ملیۆن بەرهەمی فرۆشراوی ئێڵ جی بەکاردێنێت لە جیهاندا وەکو سەکۆیەک بۆ دروستکردنی داهات لەڕێی دابینکردنی بابەتی دەنگ و ڕەنگ بۆ بەکارهێنەر و ڕیکلامی تایبەتی و خزمەتگوزاریەکان. 

نمونەیەکی باڵای سەرکەوتنی ئێستای ئێڵ جی لەم بوارەدا ڕیکلام و کارسازێتی دەنگ و ڕەنگە لەسەر سیستەمی بەکارخەری تەلەڤیزۆنی زیرەک کە webOS. ساڵی پار داهاتی ڕیکلام و کارسازێتی دەنگ و ڕەنگی webOS لە ئامانجی خۆی تێپەڕی کە ١ تریلیۆن یەنی کۆری بوو. 

لە دەستپێکی ئەمساڵدا، webOS دەبێتە سەکۆیەکی چڕوپڕی دەنگ و ڕەنگ بۆ چەندان ئامێر و بەرهەمی جیاواز، بە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و سیستەمەکانی زانیاری-کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلیشەوە. ئێڵ جی مەودای خۆی فراوانتر دەکات بۆ لەخۆگرتنی بەرهەمەکانی Digital Out of Home (DOOH) پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بۆ ریکلامکاران و بەمەش دەیکاتە سەرکۆیەکی ریکلامی دەنگ و ڕەنگی یەکخراو کە بابەتی جیاواز لە ئامێر و بەرهەمەکانی ناوماڵ و دەرەوەی ماڵدا پەخش دەکات. 

بۆ ئەم مەبەستە، ئێڵ جی دەستی کردووە بە یەکخستنی کارسازێتیەکانی ڕوونماداری خۆی، بە تەلەڤیزۆن و هێما و ڕوونما و لاپتۆپەکانیشیەوە، لەڕێی یەکخستنێکی ڕێکخراوەیی لەگەڵ کۆتایی ساڵی پاردا. ئێڵ جی خەریکی شەنوکەوکردنی دەرفەتەکانە بۆ زامنکردنی توانستی زیاتر لەڕێی یەکخستن و تێکەڵکردن M&A  و هاوبەشێتیەوە. 

خێراکردنی گەشەی کارسازێتی کارگە بۆ کارگە B2B لەڕێی HVAC پیشان دەدرێت
بۆ خێراکردنی گەشە لە کەرتی بەرهەمی کارگە بۆ کارگەدا، ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر کارسازێتی گەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەواسازکردن (HVAC)، کە دانراوە گەشەیەکی خێرا بکات لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا. ئێڵ جی لقێکی تایبەتی کارسازێتی داناوە بە ناوی بەرهەمی ژینگەی ئێڵ جی LG Eco Solution (ES) تا بواری کارسازێتی HVACی خۆی بەرەو ئاستێکی باڵاتر ببات. کارسازێتی HVAC لەگەڵ کارسازێتی کارگەی زیرەک و پارچەی ئۆتۆمبیلی ئێڵ جیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرەوپێشبردنی کارسازێتی B2Bی ئێڵ جیدا. 

HVAC ی ئێڵ جی شانازی دەکات بە هەگبەیەکی پڕ بەرهەمی کارا بەرزی ئەدا بەرز کە تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەوتووەکانی پیشەسازی ئێڵ جی تێدا بەکارهاتووە. بەرهەمە پێشکەوتووەکانی ئەم بوارە هەر لە هەواسازکاری ناوماڵەوە لە خۆ دەگرێت تا هەواسازکاری باڵەخانە گەورەکان و قوتابخانە و دامەزراوە گشتیەکان و ئەو بەرهەمانەی گەرمکردن کە دیزاین کراون جێی بۆیلەری سوتەمەنی بگرنەوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ساردکاری پێشکەوتوو کە لە ئێستادا بەکاردێت بۆ کەم وزەیەتی لە سەنتەرەکانی داتادا، کە ئەم سەنتەرانە بە بڕبڕەی ژێرخانی زیرەکی دەستکرد دادەنرێن. هەروەها ئێڵ جی لە بازاڕە گەورەکاندا دامەزراندنی پەیکەربەندی کارسازی ناوخۆیی گشتگیر (end-to-end) خێراتر دەکات بۆ لەخۆگرتنی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و فرۆش و چاککاری (صیانە) و دەتوانێت بەرهەم بەپێی ناوچەکان پەرەپێبدات. 

تا ساڵی ٢٠٣٠ ئێڵ جی پێشبینی دەکات کارسازێتی کارگە بۆ کارگەکەی بڕی سەدا ٤٥ ی داهات دروست بکات لە تەواوی کۆمپانیاکەدا. داهاتی کارگە بۆ کارگە لە ساڵی ٢٠٢١ دا نزیکەی سەدا ٢٧ ی کۆی داهاتی ئێڵ جی بوو، ئەم ژمارەیە لە کۆتایی ساڵی پاردا بووە سەدا ٣٥. 

دەسپێشخەری بوێری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە باوەکانی داهاتوودا
ئێڵ جی بەهەمان شێوە خەریکی نوێکردنەوەی هەگبەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانەکەی خۆیەتی بۆ هاوتاکردنی لەگەڵ ئاڕاستە ستراتیژیە سەرەکیەکاندا: بەرزکردنەوەی کارسازێتی ئەگەری، فراوانکردنی کارسازێتیەکانی خزمەتگوزاری سەر سەکۆ، خێراکردنی کارسازێتیەکانی کارگە بۆ کارگە و خێرا بەبازرگانیکردنی بزوێنەری گەشەی نوێ. زیاتر لە سەدا ٧٥ ی هەوڵە پێشکەوتووەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر تەکنۆلۆژیا بۆ ئەو کارسازێتیانەی هاوتان لەگەڵ ستراتیژیە مەودامامناوەند و مەودادوورەکاندا و مسۆگەرکردنی تەکنۆلۆژیای گرنگ لە بوارە هیوابەخشەکانی داهاتوودا. 

ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە جەختکردنەوە سەر بەهێزکردنی تەکنۆلۆژیا کرۆکیەکان لە هەشت تەکنۆلۆژیا کرۆکیەکەی خۆیدا: سۆفتوێر، سیستەمی سەر چیپی ئەیلیکترۆنی، زیرەکی دەستکرد، رۆبۆت، مەواد و پارچە، ستانداردەکان، کۆمپیوتەر و داتا/کلاودی نەوەی داهاتوو. ئێڵ جی بە تایبەتی و دیاریکراوی ٣ ستراتیژیەتەکەی ویلیام چۆ بەجێدەگەیەنێت: دروستکردن و وەرگرتنی بیرۆکە و فرۆشتن، لەڕیی لەخۆگرتنی توانستە ناوخۆییەکان و بەکارهێنانی شارەزایی دەرەکی و لەخۆگرتنی تەکنۆلۆژیا. ئەم ڕێچکەیە هاوبەشێتیکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی تەکنۆلۆژیا و تازە کارسازێتیە هیوابەخشەکان و لایەنە ئەکادیمیەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ بەمەبەستی پتەوکردنی سەرکردایەتیکردنی تەکنۆلۆژیایی. ئێڵ جی هەوڵەکانی خۆی لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێداندا پتەوتر دەکات لە بوارە هیوابەخشە داهاتووەکاندا وەکو کۆمپیوتەری کوانتەم و تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان. 

سیستەمی هێزی ئەرکەکان بە سەرکردایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا بۆ باشترکردنی ڕکابەرێتی پەیکەربەندی
ئێڵ جی لەگەڵ گۆڕینی هەگبەی کارسازیدا، جەختیش دەکاتەوە سەر بەهێزکردنی ڕکابەرێتی پەیکەربەندی کە جۆرایەتی و تێچوون و گەیاندن نوێنەرایەتی دەکات بۆ خستنەڕووی ڕکابەرێتی توندی جیهانی. 

ئەمساڵ ئێڵ جی سیستەمێکی پێداچوونەوە بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا دادەمەزرێنێت بۆ بزواندنی ئەم هەوڵانە. هەر لقێکی کارسازێتی و ڕێکخراوی بارەگا هێزێکی ئەرک دروست دەکات بۆ مسۆگەرکردنی سەرکردایەتی لە بەرهەم و تەکنۆلۆژیا و کارایەتی دروستکردن و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و کارەکاندا کە تیایدا ویلیام چۆ خودی خۆی سەرکردایەتی بەرەوپێشچوونیان دەکات. ئامانجە سەرەکیەکانی هەر هێزێکی ئەرک مسۆگەرکردنی داهێنانەکانی بەرهەم و تەکنۆلۆژیا و باشترکردنی توانستەکانی دروستکردن و باشترکردنی توانستەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لەخۆ دەگرێت. 

ئێڵ جی خەریکی ئامادەکاری گەورەیە بۆ باشترکردنی توانای خۆی لە وەڵامی ستراتیژیدا بۆ ناڕوونیە دەرەکیەکان. ئێڵ جی بە کارکردن لەگەڵ شارەزایانی ناوخۆیی و دەرەکیدا، سیناریۆی پێشبینیکردن دادەڕێژێت بۆ کێشە سەرەکیەکان و پەرەپێدانی "کتێبی ئامادەباشی" بۆ دەستنیشانکردنی وەڵامە نمونەییەکان. ئەم ڕێچکە پێشبینیکاریە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری هۆکارە دەرەکیەکان لەسەر کارسازێتی و دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ. 

وەبەرهێنانی بەردەوامیپێدراو لە گەشەی داهاتوودا
لەکاتێکدا ئێڵ جی پێشبینی ئەوە دەکات کە ژینگەی کارسازێتی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی ناڕوونێتی زۆر لە ساڵانی داهاتوودا، بەڵام پابەندیشە بە هێشتنەوەی وەبەرهێنانە ستراتیژیەکانی. ئەم وەبەرهێنانانە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ڕکابەرێتی کارسازی بنەڕەتی و بەردەوامیدان بە گەشەی داهاتوو، بنەما لەسەر لەپێشینە ستراتیژەکان دەگەیەنرێنە ئەوپەڕی. 

لەگەڵ وەبەرهێنان لە دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێداندا، ئێڵ جی چالاکانە خەریکی گەڕانە بەناو دانانی ستراتیژی سەرچاوەکانی وەبەرهێنان لە کڕینی پشک و تێکەڵکردن و لەخۆگرتنی کۆمپانیاکان بۆ خێراترکردنی گەشەی کۆمپانیا، ئێڵ جی لە پێشوودا پلانی خۆی ڕاگەیاندبوو بۆ دانانی زیاتر لە ٥٠ تریلیۆن یەنی کۆری تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ بزواندنی گۆڕینی هەگبەی کارسازێتی و گەشەی جۆرایەتی. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online

# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا زیاتر لە بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com 



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com