گرام لاپتۆپی "زیرەکی دەستکردی هایبرید"ی ئێڵ جی باشترینی هەردوو جیهانی زیرەکی دەستکردی سیستەمی لاپتۆپەکە و زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات

2025-01-23
گرام لاپتۆپەکانی ئێڵ جی ٢٠٢٥ بە تایبەتمەندی و توانستەکانی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووترەوە، ئەزموونی بەرهەمدارێتی زیرەکتر و ڕێکخراوی دڵخوازتر بەردەست دەکات. 

سیئۆل، 23 کانونی یەکەمی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی خۆی ئامادە کردووە بۆ نمایشکردنی زنجیرە لاپتۆپی گرام ٢٠٢٥ لە پێشانگەی CES 2025  لە کانونی دووهەمی ٢٠٢٥ دا، کە یەکەم لاپتۆپی کۆمپانیاکەیە زیرەکی دەستکردی لەسەر بێت. ئەم زنجیرە نوێیە مۆدێلی داهێنەری لەخۆ گرتووە، وەکو گرام پرۆ و گرام پرۆ ٢-١ و گرام و گرام بوک. بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی لە لاپتۆپی گرامدا1، ئەم لاپتۆپە نوێیانە توانستی هەرە پێشکەوتوو و ئەدای بەرزیان هەیە و مۆدێلی زمانی زیرەکی دەستکردی گەورە بەکاردێنێت و تایبەتمەندی ڕێکخستنی دڵخوازانەی زیرەکی دەستکردی لەسەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر- هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە ئێڵ جی قەبارە تەنک و کێشە سوکەکەی لاپتۆپەکەی پاراستووە کە بەهۆیەوە ناسراوە. 

باشترکردنی بەرهەمدارێتی و ڕێکخستی دڵخوازانە لەگەڵ زیرەکی دەستکردی گرام ئێڵ جیدا
لاپتۆپی گرام ٢٠٢٥ وادەکات بەکارهێنەر ئەزموونێکی زیرەکتر و پارێزراوتر و ڕێکخستنی دڵخوازانەی ئاست بەرزی هەبێت بەهۆی زیرەکی دەستکردی داهێنەرانەی ئێڵ جی گرامەوە. بە بەکارهێنانی چاتی گرامی ناو لاپتۆپەکە، هاوکێشە ئاڵۆزەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاردێت بۆ پرۆسێسکردن و شیکردنەوەی داتا لەناو لاپتۆپەکەدا بەبێ ئەوەی پێویستی بە ئینتەرنێت هەبێت. لە هەمان کاتدا، دەستگەشتنی ئاسانیان هەیە بە خزمەتگوزاریەکانی زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت لەڕیی چات کلاودی گرامەکەوە لەڕێی GPT-4o یەوە. ئەم خزمەتگوزاری بەشداربوون بە پارەیە کە GPT-4o بەکاردێنێت بە خۆڕایی بەردەستە لە ساڵی یەکەمدا. یەکخستنی زیرەکی دەستکردی ناو لاپتۆپەکە و زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت بەرهەمێکی زیرەکی دەستکردی تێکەڵ بەردەست دەکات کە بەرهەمدارێتی باشتر دەکات لەڕێی پێشنیاری دڵخوازانە و بنکەیەکی زانیاری چڕ و ئەزموونێکی زیرەکانە کە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ پێویستیەکانی بەکارهێنەردا. 

گرام چات مۆدێلی زمانەوانی بچوکی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت کە لە مۆدێلی زمانەوانی گەورەی EXAONE  ی لێکۆڵینەوەی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جیەوە وەرگیراوە. ئەمە پرۆسێسکردنێکی خێرا و پاریزراوی ناو لاپتۆپەکە بەردەست دەکات بۆ دابینکردنی وەڵامدانەوەی پەیوەندیدار و ئاسانکردنی بەڕێوەبەردنی ئامێرەکە. تایبەتمەندیە دیارەکان وەکو Time Travel بەهۆیەوە بەکارهێنەران دەتوانن بە خێرایی سەردانی ماڵپەڕەکان و بەڵگەنامەکان و فایلە دەنگی و ڕەنگیەکان بکەنەوە. گرام چات کلاو کۆمەلە داتای گەورەی سەر ئینتەرنێت بەکاردێنێت بۆ وەڵامی ورد و چڕی داواکاریەکانی بەکارهێنەر. هەروەها گرام چات کلاود هاوتا دەکرێت لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی ڕۆژمێر و ئیمەیڵی بەکارهێنەر تا بەکارهێنەر بتوانێت خشتەی کارەکانی خۆی کاراتر بەڕێوەببات و ئیمەیڵی بۆ بێت و بنێرێت. 

ئەدای هەرە بەهێزی پرۆسێسەری نەوەی داهاتووی Intel
لاپتۆپەکانی گرام ٢٠٢٥ پێوەرێکی نوێ دادەنێت بۆ مێژووی ئەم زنجیرە لاپتۆپکە کە پرۆسێسەری نەوەی داهاتووی ئینتێڵیان لەسەرە بەناوی Intel Core Ultra H-Series (Arrow Lake)  و Intel Core Ultra V-Series (Lunar Lake). زنجیرە پرۆسێسەری H دیزاینکراون بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای کۆمپیوتەری ئاسایی و زنجیرەی V وا ڕێکخراون بە تەواوەتی گونجاو بن لەگەڵ کۆمپیوتەری زیرەکی دەستکرددا. 

لاپتۆپەکانی گرام بە پرۆسێسەری Arrow Lake هێزی لێکدانەوەیان زیاترە و پرۆسێسکردنی کارە گرافیکیەکان باشترن بەراورد بە مۆدێلەکانی گرام ٢٠٢٤. ئەم لاپتۆپە سەرنجڕاکێشانە ئەدایەکی گشتگیری بێوێنەیان هەیە کە کاری کرۆکی کۆمپیوتەری دەکاتە لەپێشینە. ئەو مۆدێلانەی Lunar Lake لەسەرە “Copilot+” ی مایکرۆسۆفتیان لەسەرە کە بەرهەمدارێتی و داهێنەرایەتی بەردەست دەکەن وەکو وەرگێڕانی سەر ڤیدۆی ڕاستەوخۆ و بەرهەمهێنانی وێنەی زیرەکی دەستکرد. 




دابینکردنی داهێنان و هەمەچەشنێتی بۆ هەموو بەکارهێنەرێك
لە هێڵی پێشەوەی زنجیرەی ٢٠٢٥ دا، مۆدێلی گرام پرۆ ئێڵ جی (17Z90TR) هەیە کە لاپتۆپێکە باشترینە لە ڕووی ئەدا و جوڵەوە. لەناو ئامێری تەنک و سەرنجڕاکێشی گرام پرۆکەدا پرۆسێسەری Arrow Lake و گرافیک کاردی NVIDIA GeForce RTX™ 4050 لەسەرە. ئەم تێکەڵەیە لە هاردوێری پێشکەوتوو وادەکات گرام پرۆ بە ئاسانی چەندان ئەرکی قورسی وەکو دیزاینی گرافیکی سەرچاوە ئاڵۆز و کاری ڕێندەرینی سێ دووری و دەستکاریکردنی ڤیدۆ و نوێترین یاریەکانی AAA هەڵسوڕێنێت. 


ئەم زنجیرە لاپتۆپە گرام پرۆ (16Z90TS) ش دەگرێتەوە کە یەکەم لاپتۆپە “Copilot+” لەسەر بێت. ئەستووریەکەی تەنها ١.٢٥ سانتیمە و کێشی ١.٢ کیلۆیە، بۆ جوڵە زۆر تایبەتە. مۆدێلێکی تری پێشکەوتوو، 16Z90TR کە ڕوونماکەی ١٦ ئینچە و کێشی زۆر سوکە تەنها ١.١ کیلۆگرامە. وەکو سوکەڵەترین مۆدێلی گرام پرۆی ٢٠٢٥ ئەم لاپتۆپە نمونەی هێمای زنجیرەی گرامە لە ڕووی سوکی و دیزاین و ئەدایەکی بەهێزەوە. 

هەروەها لاپتۆپی گرام پرۆ ٢-١ (16T90TP) خەڵاتی داهێنانی CES 2025 ی شکۆمەندی پێبەخشرا بۆ دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی و ئەداکەی. ئەم ئامێرە هەمەچەشنە قەڵەم (ستایلەس) ێکی بارگاوی بێ تەلی لەگەڵە بۆ باشترکردن و خێراترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر. 


بۆ فراوانکردنی پێگەی خۆی لە بازاڕی ئەمریکادا، ئێڵ جی لاپتۆپی گرام بوک (15U50T) ی نمایش کرد کە مۆدێلێکی بنەڕەتیە و تایبەتمەندی سەرەکیەکانی زنجیرەی گرامی لەسەرە و نرخەکەی گونجاوترە. زنجیرەی گرام بوک ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچی Full HD (1,920 x 1,080)   و هاردەکەی زیاد دەکرێت و وێب کامەکەی 720p HD لەسەرە بە دەرچەی پارێزەرەوە و قەبارەکەی تەنک و کێش سوکە و بۆ هەموو شوێنێك دەبرێت. 

لاپتۆپی گرامی نوێ پشتیوانی دەکات لە gram Link 2.0 کە وەشانێکی نوێکراوەی زنجیرەی گرامە کە یەکەمجار ساڵی پار خرایە بازاڕەوە. gram Link 2.0 پەیوەستبوونی خێرای ئامێرەکان لە نێوان سیستەمە وەگەڕخەرە جیاوازەکاندا2 ئاسان دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بە ئاسانی بابەتەکان بەشداری پێبکەن و فایلەکان بگوازنەوە بۆ مەودایەکی فراوان لە کۆمپیوتەر و مۆبایل، بە مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن و ئاندرۆیدیشەوە. بەم تایبەتمەندیەوە بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندیە تەلەفونەکان وەڵام بدنەوە ڕاستەوخۆ لە لاپتۆپە گرامەکانیانەوە بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە کارەکانیان و دانەپچڕێن. 

ی. س. لی، جێگری سەرۆک و سەرۆکی بەشی یەکەی کارسازی تەکنۆلۆژیای زانیاری و ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ڕاگەیاندن و کاتبەسەربردن، وتی "لاپتۆپەکانی گرام ئێڵ جی ٢٠٢٥ بە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی گرامەوە زۆر بەهێزن و هاوەڵی بەرهەمدارین کە تێدەگەن لە پێویستیەکانی بەکارهێنەران و بە خێرایی زانیاریە پەیوەندیدارکەان شەنوکەو دەکەن و کارکردن ئاسان دەکەن. ئێڵ جی پابەندە بە دابین کردنی لاپتۆپی جۆر بەرز کە نوێترین تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت تا بەکارهێنەران بتوانن ئەوپەڕی بەرهەمدارییان هەبێت. "



    
وردەکاریەکان: 
     LG gram Pro 2-in-1 (16T90TP)    LG gram Pro (17Z90TR)    LG gram Pro (16Z90TS)    LG gram Book
(15U50T)
قەبارەی ڕوونما    16 ئینچ     17 ئینچ     16 ئینچ     15.6 ئینچ 
ڕوونما     WQXGA+ (2,880 x 1,800) OLED    WQXGA (2,560 x 1,600) LCD    WQXGA (2,560 x 1,600) LCD    FHD (1,920 x 1,080) LCD 
    WQXGA (2,560 x 1,600) LCD            
ڕووناکی     OLED: 400nit    400 یەکەی ڕووناکی     400 یەکەی ڕووناکی     300 یەکەی ڕووناکی
    LCD: 400nit            
ڕێژەی نوێبوونەوە    OLED: 48-120Hz (VRR)    31-144Hz (VRR)    31-144Hz (VRR)    60Hz 
    LCD: 31-144Hz (VRR)            
کێش    3.08 پاوەند
1,399 گرام     3.26 پاوەند 
1,479 گرام     2.73 پاوەند 
1,239 گرام     3.74 پاوەند 
1,700 گرام 
قەبارە     357.3 x 253.8 x 
12.4 ~ 12.9mm    379.4 x 265.4 x 14.4~15.8mm     357.7 x 251.6 x 12.4 ~ 12.8mm    359.8 x 237.8 x 18.9~19.4mm 
پاتری    77Wh    90Wh    77Wh    51Wh 
گەرمی    سیستەمی ساردکردنەوەی دووانە گەورە    سیستەمی ساردکردنەوەی پانکە
پرۆسێسەر    Intel® Core™ Ultra 7 پرۆسێسەر 
Intel® Core™ Ultra 5 پرۆسێسەر    Intel® Core™ Ultra 9 پرۆسێسەر
Intel® Core™ Ultra 7 پرۆسێسەر
Intel® Core™ Ultra 5 پرۆسێسەر    Intel® Core™ i5 پرۆسێسەر 
کارتی ڕوونما    Intel® Arc™ graphics    NVIDIA RTX4050 with GDDR6 6GB    Intel® Arc™ graphics     Intel® Xe® graphics 
ڕام    Max 32GB (LPDDR5X Max 8,400MHz, دووانە کەناڵ)    Max 32GB (LPDDR5X Max 8,533MHz, دووانە کەناڵ)    8 / 16 DDR4 (دووانە کەناڵ, 3200MHz)
یادگە     دووانەDual SSD (M.2)
     512GB / 1TB / 2TB (Gen4 NVMe™)    1TB / 512GB / 256GB (NVMe)
دەنگ     دەنگی چواردەورینەHD Audio with Dolby Atmos
بڵندگۆ    بڵندگۆی چواردەورینە (3.0W x2)
Smart AMP (MAX 5W x2)    بڵندگۆی چواردەورینە (3.0W x4)
Smart AMP (MAX)    بڵندگۆی چواردەورینە (3.0W x2)
Smart AMP (MAX 5W x2)    بڵندگۆی چواردەورینە 1.5W x2
 دەرچەکانI/O Port    2x USB 3.2 Gen2, 2x USB 4 Gen3x2 Type C (وزە، دەرچەی ڕوونما،, Thunderbolt 4), HDMI 2.1 (4K@60Hz)    1x USB 3.2 GEN1x1
1x USB 2.0
 2x USB3.2 GEN2x1, HDMI 2.1 (4K@60Hz)
سۆفتوێر    LG gram Chat, LG gram Link, LG Glance by 
Mirametrix®    LG gram Link
 کامێرەWebcam    FHD Webcam + کامێرەی تیشکی ژێر سوور لەگەڵ وێب کام و دوو مایکرۆفۆن. (بۆ ناسینەوەی دەموچاو)    HD Webcam 
بە ڕووپۆشی کامێرەوە




بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #

 1 بەردەستبوونی تایبەتمەندیەکانی زیرەکی دەستکرد لەوانەیە بەپێی مۆدێل بگۆڕێت 
2 گرام لینک ٢.٠ پشتیوانی دەکات لەو ئامێرانەی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئاندرۆیدیان لەسەرە. گونجان لەوانەیە بگۆڕێت بەپێی ئامێرەکە و وەشانی وەگەڕخەری سیستەمەکە.


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.    
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com