کۆمپانیای ئێڵ جی بەرهەمی سەرتاسەری ناوماڵیی داهێنەر لە KBIS  و  IBS 2025 نمایش دەکات

2025-03-01
ئێڵ جی زنجیرەی فراوانی بەرهەمەکانی بۆ بازاڕەکانی  دیزاینی ناوماڵ و بیناسازی نیشتەجێی لە پێشانگەی گەورەی پیشەسازیی لە لاس ڤیگاس نمایش دەکات

سیئۆل، ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمە هەرە پێشکەوتووەکانی خۆی بۆ ناوماڵ و نیشتەجێی نمایش دەکات لە پێشانگەی پیشەسازی چێشتخانە و ژووری خۆشوشتن ٢٠٢٥ KBIS و بیناسازی نێودەوڵەتی ٢٠٢٥ IBS کە هەردووکیان لە لاس ڤیگاس بەڕێوە دەچن لە ڕۆژەکانی ٢٥ تا ٢٧ ی شوباتدا. 

ئێڵ جی، وەکو بەشداریکاری بەردەوام لە پێشانگەی KBIS و یەکەم بەشداریکردن لە پێشانگەی IBS دا کە گەورەترین پێشانگەی بیناسازی ساڵانەی کەرتی کارگە بۆ کارگە B2B یە، چەندان بەرهەم و چارەسەری داهێنەرانەی نمایش کرد کە دیزاین کراون بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەردەوام و زیادبووەکانی دیزاینەران و بیناسازکارانی ماڵ لە بازاڕی ئەمریکیدا. ئۆفەرەکانی ئێڵ جی کە هاوتای شێوازی ژیانی ئەمریکا و لایەنە باوەکانی ناوماڵی ئەمریکین، دیزاینی بیرمەندانە و تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتوو پێکەوە یەکدەخات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی. 

ئێڵ جی لە KBIS ٢٠٢٥ دا خۆی ئامادە کردووە کە سەرنجی ئامادەبوان ڕابکێشێت لەڕێی بەرهەم و چارەسەرە هەرە نایاب و باڵاکانی ناو کەوانتەری چێشتخانەکان کە بە (بەرهەمی سەرتاسەری چێشتخانەی نایاب) SKS کە دووبارە براندەکەی بۆ داڕشتۆتەوە، ناسراون. میوانەکان جۆش و ڕەسەنایەتی فەلسەفەی SKS ی  True to Food (بە تەواوەتی بۆ ژەمەکان) ئەزموون دەکەن لەڕێی نوێترین داهێنانەکانی ئەم براندەوە، بە بەرهەمەکانی SKS 36-inch Cook-zone-free Induction Pro Range کە چێشتلێنەر (تەباخ)ێکی ٣٦ ئینچی گەرمی گەیەنەری کارەبایی (بێ ئاگر) و چەمکی سیستەمی دورگە Island System ەوە. 

شێفی جێبەجێکار نیک ڕیچی لە سەنتەری دیزاین و ئەزموونی SKS لە دۆڵی ناپا لە کالیفرۆنیادا پێشکەشکردنێکی ڕاستەوخۆی چێشتلێنان دەکات بە بەرهەمەکانی SKS Pro Range  و  Combi Wall Oven(فڕنی ناو دیوار)ەوە. ئەم ئامێرە کارەباییە پێشکەوتووانە تایبەتمەندی Gourmet AI™ لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتە بەردەستەکان شیکاری دەکات و باشترین و بەچێژترین ژەمە خواردنەکان پێشنیار دەکات لەگەڵ شێوازی چێشت لێنان تا ئەزموونێکی بێوێنەی چێشتلێنان پێشکەش بکات. 

نمایشەکەی SKS چەمکی چێشتخانەی Technicurean  (تەکنۆلۆژیا بۆ چێژی ژەم) کە شارەزایی چێشتلێنان لەگەڵ تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوودا یەکدەگرێت. ئەم چێشتخانانە دیزاین کراوە بۆ لایەنە جیاوازەکانی شێوازی ژیانی Technicurean بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نوێترین داهێنانی SKS بەکاردەهێنێت بە شوێنی مەی ستونی ٢٤ ئینچیشەوە کە بەرنامەی ThinQ™ ی ئێڵ جی بۆ جیاکردنەوەی مەی و پاکێجی شێوازی SKS Transitional.

ئەوپەڕی سوود وەرگرتن لە شوێن و کەموزە بەکارهێنان و ئاسوودەیی ڕۆژانە لەگەڵ بەرهەمەکانی ئێڵ جی
لەگەڵ SKS دا، پێشانگەکەی KBIS ی ئێڵ جی زنجیرەیەک بەرهەم و چارەسەری هەرە پێشکەوتووی ئێڵ جی کە دیزاینکراوە بە تایبەتی بۆ بازاڕی ئەمریکا نمایش دەکات. میوانەکان دەتوانن ئەزموونی ئامێری کارەبایی توانست بەرز و کارا بەرز بکەن لە چوار شوێنی تەرخانکراودا،
 Zero Clearance (بێ بۆشایی) و Zero Gas (بێ غاز) و  Zero Venting( بێ پێویست بوون بە هەواگۆڕکێ) و    Zero Inefficiency((بێ لەکارکەوتن) – بۆ ئەزموونکردنی پەیوەستبوونی ڕێکوپێک و نەپچڕاو و ئاسودەیی دڵخواز کە فەراهەمکراوە لەلایەن کۆ بەرهەمی ناوماڵی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی LG AI Home hub, ThinQ ON™ و چارەسەرەکانی ژیانی زیرەک بە ThinQ UP™  و  ThinQ Care™وە. 

ئێڵ جی بۆ جەختکردنەوە سەر ناونیشانی "بێ – Zero" و چەندان داهێنانی دیزاینکردووە بۆ ئەوەی ئەوپەڕی سوود وەربگیردرێت لە شوێنەکانی ناوماڵ. شوێنی Zero Clearance Zone ژینگەیەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و شیکی ژیانکردن دیزاین کراوە و تەکنۆلۆژیای Zero Clearance™ ی ئێڵ جیان هەیە. شوێنی Zero Gas Zone سوود وەردەگرێت لە کارەبا و چەندان ئامێری کارەبایی چێشتخانە و جلشوشتن نمایش دەکات بە فڕن و تەباخیشەوە. شوێنی Zero Venting Zone پێشەنگبوونی ئێڵ جی نمایش دەکات لە بواری ئامێری وشککاری پەمپی گەرمیدا. وشککارەکان کارابوونی باشترکراویان هەیە بە پەمپی گەرمی دوو ئینڤێرتەری ئێڵ جی و شیکاری وردی جۆری قوماش و کێشی جلەکان لەڕێی ماتۆڕی AI DirectDrive™ (AI DD™) ماتۆڕی ڕاستەوخۆ لەسەر حەوز و تەکنۆلۆژیای ٦ هەستەوەر 6 Motion™. ئێڵ جی ئامێرێکی لە ناوەڕاستدا لەت کردووە بۆ نمایشکردنی پێکهاتەکانی ناوەوەی ئامێرەکە وەکو لایەنی میکانیکی وشککاری پەمپی گەرمی پێشکەوتووی ئێڵ جی.

شوێنی Zero Inefficiency Zone شێوازی ژیانی "ماڵی بێ سەرێشە" نمایش دەکات بە کۆ بەرهەمی ژیانی زیرەک LG ThinQ ON AI Home hub ی ئامێری کارەبایی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد. ئەمە چارەسەری توانست بەرزی نمونەیی گەورە لە خۆ دەگرێت بۆ ماڵی گەورە، وەکو چارەسەرەکانی جلشۆر و جل وشککاری LG SIGNATURE ی ٢٩ ئینچ و ئامێری تاوەری جلشۆری ٢٩ ئینچ WashTower™. LG ThinQ ON بەڕێوەبردنی ناوماڵ ئاسانتر دەکات و ئاسودەیی ڕۆژانە فەراهەم دەکات، ThinQ UP خزمەتگوزاری نوێگەری (upgrade) ی بەردەوام لەخۆ دەگرێت و ThinQ Care پشتیوانی ئاست بەرزی چالاک لە خۆ دەگرێت، بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی ژیانکردنی هەرە کارای زیرەکەوە. 

خێراکردنی فراوانبوون بۆ بازاڕەکانی بیناسازی ئەمریکا بە چارەسەر و بەرهەمی سەرتاسەری مەوداییەوە
ئێڵ جی کە یەکەم بەشداریکردنی بوو لە پێشانگەی IBS چەندان بەرهەم و چارەسەر بۆ بیناسازان بەردەست دەکات کە دیزاینکراوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەردەوام زیادبووەکانی بیناسازانی ماڵی و پێویستیە تایبەتیەکانی کڕیارەکانیان. پێشانگە چڕەکەی IBS ی ئێڵ جی چەندان شوێنی تێدایە بۆ نمایشکردنی چەمکەکانی خۆی کە دیزاین کراوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە هەمەلایەنەکانی شێوازی ژیان و دڵخوازێتی بەکارهێنەران، چەندان پاکێجی تایبەت پێشکەش دەکات کە ڕەنگدانەوەی شارەزایی و تێگەشتنی هەستیارانەیە بۆ لایەنە باوەکانی ماڵی ئەمریکیە. 

بیناسازان چەندان کۆ چارەسەری ناوماڵی دەبینن بە پاکێجی ئامێری کارەباییشەوە کە بڕوانامەی ENERGY STAR هەیە و تەکنۆلۆژیای پەمپی گەرم و پاکێجی ئامێری ناو دیوار کە تایبەتکراوە بۆ خانووی تاک خێزان و چەند خێزان. ئامادەبوانی پێشانگەکە لە ناوچەی کۆبوونەوەی ناوەندی پێشانگەکەدا چاویان دەکەوێت بە بیناسازانی پێشکەوتووی ئێڵ جی (LG Pro Builders) کە تیمی فرۆشی تەرخانکراوی ئێڵ جیە بۆ بازاڕی بیناسازان، تا گفتوگۆ بکەن لەسەر چارەسەرەکانی بواری نشینگەیی کە لە نمایشدا دانراون. 

پێشانگەکەی IBS ی ئێڵ جی سوودەکانی چارەسەری بەڕێوەبردنی ماڵی زیرەک دەخاتە بەرچاو. LG ThinQ ئامێری کارەبایی زیرەک پەیوەست دەکات لەگەڵ ئامێری پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە (IoT Internet of Things –) بۆ دروستکردنی سیستەمێکی یەکخراوی ماڵی زیرەک بۆ ئاسودەیی باشتر و ئاسایش بۆ خێزانەکان. هەروەها LG ThinQ Care پشتیوانی چالاکانە پێشکەش دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئەدای بەرزی ئامێرەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە و دابینکردنی پشت پێبەستراوێتی و لەهەمان کاتدا یارمەتیدان لە ڕێگرتن لە سەردانی چاکسازی وەڕسکار و گرانبەهادا. 

لیو جای- چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی "بە بەشداریکردنمان لە KBIS  و  IBS دا ئێڵ جی پابەندبوونی خۆی پتەوتر دەکات بۆ دابینکردنی چارەسەری پڕاوپڕ و سەرتاسەری کارا بەرز کە بە تایبەتی سازکراون ب بازاڕەکانی بیناسازی و نشینگەیی ئەمریکا. ئێمە بەردەوام دەبین لە دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانە کە بە تەواوەتی پێویستیەکانی کڕیارانمان لە کەرتی کارگە بۆ کڕیار (B2C) و کارگە بۆ کارگە (B2B) دا."
میوانانی پێشانگەکانی KBIS 2025  و  IBS 2025لە ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٧ ی شوبات دەتوانن ئەزموونی نوێترین  داهێنانەکانی ئێڵ جی بکەن لە شوێنی ئێڵ جی West Hall ژمارە W2417  و  #W2931 لە سەنتەری کۆنگرەکان لە لاس ڤیگاسدا. 

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ (HS) پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدا لقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com