کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئێوارەخوانێکی ڕۆژوو شکاندنی تایبەتی ساز دەکات بۆ بێباوکانی بەغدا، داهێنانە بەرهەمیە داهاتووەکیەکانیشی نمایش دەکات
2025-03-24
بەغداد، عیراق- ٢٤ ی ئازاری ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانیە لە دروستکردنی ئامێری ئەلیکترۆنی گشتی و ئامێری کارەبایی ناوماڵ، لەم دواییانەدا ٢٤٠ منداڵی بێباوکی دڵخۆش و کەیفساز کرد لە دامەزراوەی خێرخوازی ئەلتەعاوندا لە بەغداد لە ڕۆژی چوارشەمەی ١٢ ی ئازاری ٢٠٢٥. ئێڵ جی بۆ سازکردنی ڕوحی پێکەوەیی و میهرەبانی، ئێوارەخوانێکی ڕۆژووشکاندنی سازکردن و سندوقی خۆراکی دابەشکرد بەسەر هەر منداڵێکدا، تا هەست بە ئاسودەیی و پشتیوانی بکەن لەماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
شوێنی بۆنەکە بە شێوەیەکی جوان و سەرەنجڕاکیش ڕازێنرابۆوە بە دیکۆری ڕەمەزان بۆ پێشوازیکردن لە منداڵەکان و فەراهەمکردنی ئێوارەیەکی پڕ زەردەخەنە و هیوا. خۆبەخشانی ئێڵ جیش لەگەڵ منداڵەکاندا پێکەوە ڕۆژووەکانیان شکاند کە بووە دروستکردنی کەشێکی میهرەبانی و لێکنزیکی ڕاستەقینە. پاش نانی ئێوارە، منداڵەکان زیاتر دڵیان خۆش بوو کە زانیان هەریەکەیان سندوقێکی خۆراکیان بۆ دانراوە، سندوقەکان بە ئامانجی هەبوونی کاریگەریەکی ئەرێنی دانرابوون تا کەشی خۆشیەکە تەنها لە یەک ئێوارەدا نەبێت. لەماوەی کۆبونەوەکەدا، ستافی ئێڵ جی بە دەرفەتیان زانی بەرهەمە داهاتووەکانی خۆیان نمایش بکەن، تا ئامادەبووان داهاهێنانە داهاتووەکیەکان ببین کە دروستکراون بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانی عیراقی. هەر لە ئامێری کارەبایی پێشکەوتووەوە بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو ئەم نمایشە پابەندبوونی بەردەوامی ئێڵ جی نیشاندا بۆ باشترکردنی جۆرایەتی ژیان لە ڕێی تەکنۆلۆژیا و دیزاینەوە.
یەنگجون کو، بەڕێوەبەری گشتی ئێڵ جی لە عیراق، وتی "لەماوەی ئەم مانگە پیرۆزەی ڕەمەزاندا، ئێمە لە ئێڵ جی زۆر خۆمان بە شکۆمەند و خۆشحاڵ دەزانین ژەمێك بەشداربین لەگەڵ منداڵانی دامەزراوەی خێرخوازی ئەلتەعاوندا، چونکە "ژیان باشە" واتە دروستکردنی بەهایەکی بەردەوام بۆ ئەو کۆمەڵگانەی ئێمە خزمەتیان دەکەین. تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، ئێڵ جی بەرزترین داهاتی جیهانی تۆمار کرد بە بڕی ٨٧.٧٤ تریلیۆن یەنی کۆری، کە بڕی ٪٨٠ ی بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی گرتبوو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا و بووە یەکەم کۆمپانیای بیانی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی هێمای جۆرایەتی عیراقی. ئەم خاڵی وەرچەرخانانە لەگەڵ گەشەی ڕێژەی دوو ژمارەییمان لە بەرهەمە سەرەکیەکانماندا ڕەنگدانەوەی قوڵی پێکەوەبوونی داهێنانەکانمانە لەگەڵ بەکارهێنەرانماندا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و زیاتردا. بە میواندارێتیکردنی ئەم ڕۆژووشکاندنە و نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانمان، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە پێشەنگبوونمان لە تەکنۆلۆژیادا هاوشانی خزمەتکردنمانە بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکان، بە تایبەتی لە عیراقدا کە بەردەوامین لە پابەندبوونمان بە پشتیوانیککردنی خێزانەکان و بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو."
ئەم دەستپێشخەریە پەیانی ئێڵ جی نیشان دەدات بۆ دابینکردنی کاریگەریەکی ئەرێنی بەردەوام لەو شوێنانەی کاریان تێدا دەکات بۆ هاوشانکردنی براندەکەی لەگەڵ میهرەبانی و گرنگیپێداندا. ئێڵ جی لەڕێی یەکخستنی بەهای کۆمپانیا بۆ ناو کردە کۆمەڵگەییەکان، جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی پێشەنگێکی ڕاستەقینەی بازاڕ تەنها لە تەکنۆلۆژیادا پێشناکەوێت بەڵکو بەرپرسیارێتیش نیشان دەدات لە کۆمەڵگەدا.
پابەندبوونی ماوە درێژی ئێڵ جی بۆ عێراق هێشتا بەردەوام و جێگیرە، بەو شێوەیەی بینراوە لەڕێی هاوبەشێتیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییە بەناوبانگەکاندا وەکو دامەزراوەی خێرخوازی ئەلتەعاون. ئێڵ جی لەڕێی بەردەوام گەڕان بە دوای ڕێگەی نوێدا بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگەی عیراقی، ئامانجی ئەوەیە "ژیان باشە" لەلایەن هەمووانەوە هەستی پێبکرێت، بە تایبەتی ئەوانەی زۆر پێویستیان بە پشتیوانیە. ئێڵ جی لەڕێی بۆنەی لەم جۆرەی وەکو ڕۆژووشکاندن و پێشکەشكردنی بەرهەمە داهاتووەکانی، دیدی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان- ژیانێك لەڕێی داهێنان و میهرەبانی و کاریگەری ئەرێنی کۆمەڵگەییەوە ئاڕاستە کرابێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com
زۆرترین سەردان
1
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
2
یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم و نۆ پۆستی دیکە دەکات و پارتی دوو لەو پۆستانە بە هێڵی سور دەزانێت.
3
نەشتەرگەرییەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ژن و پیاوێک هەرای ناوەتەوە
4
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوە رێکدەخاتەوە.
5
راستەوخۆ شاسوار عبدولواحید قسە دەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی کارسازێتی کەلوپەلی پێشکەوتوو لە ڕێی LG PuroTec ەوە فراوانتر دەکات لە جیهاندا
کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای ئێڵ جی ستایش کرا بەهۆی نوێترین داهێنانە دیزاینەکانیەوە لە بۆنەی خەڵاتی 2025 RED DOT بۆ دیزاین
ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine