ئامێری سپلێتی ناوماڵی ئێڵ جی کە دیزاینکراوە ژیانی ناوماڵ و ژوورەوە بگەیەنێتە ئاستێکی ناوازە بە ئاسانی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی تێکەڵ کردووە لەگەڵ لایەنی هونەری جوانکاریدا.
سیئۆل، 26 ئازاری ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئامێری ARTCOOL™ AI Air نمایش دەکات کە ئامێرێکی پێشکەوتووی فێنکردن و گەرمکردنە و دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی ئاسودەییەکی نمونەیی بۆ ناوماڵ بە ستایلێکی نایاب و سەردەمیانە و ئاسانکارانەوە. ئەم سپلێتە ناوماڵیە تەکنۆلۆژیای AI Core-Tech زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی ئێڵ جی تێدایە و لە دلخوازێتی بەکارهێنەرەوە فێر دەبێت بۆ ئەوەی کەشێکی دڵخوازی تایبەت بە بەکارهێنەر دابین بکات و لە هەمان کاتدا کارایانە کارەبا بەکاربێنێت.
\
ئامێری ARTCOOL AI Air تایبەتمەندی باشترکردنی کەشی ناوماڵ کە پاڵپشتکراوە بە زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئاسودەی دانیشتن. دۆخی AI Air بە شێوەیەکی زیرەکانە هێزی باکە و ئاڕاستەکەی دەگونجێنێت، شێوازی ژوورەکە و ژمارەی کەسەکان و شوێنی دانیشتنیان لێکدەداتەوە. ئەم ئامێرە لەگەڵ بەرنامەی ThinQ™ دەبەسترێت و بەکارهێنەران دەتوانن لە دورەوە چاودێری و دەستکاری تەوژمی هەواکە و ڕێکخستنەکان بکەن بۆ گونجاندیان بەپێی دڵخوازێتی خۆیان. هەروەها تایبەتمەندی Sleep Timer+ ئاسودەیی زیاتر بەردەست دەکات لەڕێی ڕێکخستنی پلەی گەرمی و تەوژمی هەواکەوە بنەما لەسەر شێوازەکانی بەکارهێنەر بۆ دروستکردنی دۆخێکی نمونەیی بۆ بەردەستکردنی خەوێکی ئاسودە و ئارام.
نوێترین سپلیتی ARTCOOL ی ئێڵ جی دیزاینێكی ڕێك و سەردەمیانە و مینیمالیستی هەیە [کەمترین پێچ و لۆچ]، بە ئاسانی لەگەڵ ستایلی ناوماڵی سەردەمیانەدا ڕێک دەخرێت. ئەم مۆدێلە نوێیە ڕووکارەکەی ئاوێنەیی ڕەشە و چەند هێڵێکی ئاسۆیی لەسەرە و لە بەشی خوارەوەیدا تۆڕەکەی هەیە کە شێوەیەکی کەشخەیی دەداتە ژوورەکە. ئەم تۆڕە لایەنێکی ساکار و دیاری بینراو دەبەخشێتە ڕووکارە ئاوێنەییە ڕەشەکەی سەروو خۆی و ڕؤڵێکی گرنگیشی هەیە لە باشترکردنی دابەشکردنی تەوژمی هەواکەدا. کاتێك تەوژمی هەوا تەنها لە دەرچەی پێشەوەی سپلیتەکە دەردەچێت، شێوەی هێڵداری تۆڕەکە یارمەتیدەر دبەێت لە دروستکردنی دابەشکردنی هەوا بە گۆشەی ١٨٠ پلە بۆ ئەوەی تەوژمەکە بکاتە شەماڵێکی فێنک و نەرم.
هەروەها ئەم سپلیتە نوێیەی ئێڵ جی بە شێوەیەکی چالاکانە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە کەم بەکارهێنانی کارەبادا لەڕێی تایبەتمەندیەکانی AI kW Manager و Window Open Detection. تایبەتمەندی AI kW Manager کە لە بەرنامەی ThinQ دەچیتە ناوی داتای کارەبای بەکارهێنراو بە ڕاستەوخۆیی نیشان دەدات و بەهۆیەوە بەکارهێنەران دەتوانن سنورەکانی کارەبای بەکارهێنراو دابنێن، ئەمەش ئاسانکاریەکە بۆ چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی کارەبای ARTCOOL AI Air. تایبەتمەندی Window Open Detection و Human Detecting Sensor زیاتر ڕێگرن لەوەی کارەبا بەهەدەر بڕوات. تایبەتمەندی Window Open Detection سپلیتەکە دەکاتە دۆخی وزە ئەزبەرکردنەوە هەرکات هەستی بە گۆڕانکاری کتوپڕی لە پلەی گەرمای ژوورەکەدا کرد، تایبەتمەندی Human Detecting Sensor دۆخی وزە ئەزبەرکردن چالاک دەکات هەرکات هەستی بەوەکرد ژوورەکە کەسی تێدا نیە.
جەیمس لی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ژینگەیی ( ES) وتی "سپلیتی ARTCOOL AI Air دیزاینی پێشکەوتوو لەگەڵ زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی ئێڵ جی و تەکنۆلۆژیاکانی هەواسازکردن پێکەوە یەکدەخات بۆ دابینکردنی ستایلێکی دڵخوازانەی ئاسودەکاری ئاست بەرز و بەکاربردنی کارەبا بە شێوەیەکی زیرەکانە."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی (بەرهەمی ژینگەیی) ES
کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی ئێڵ جی ES بەرهەمی پێشکەوتووی هەوا سازکردن بە ساردکاریشەوە، دابین دەکات کە دیزاین کراون بە تایبەتی بۆ چەندان کەرت و ژینگەی جیاواز. ئێمە ئەدایەکی بەرزی بواری گەرمکردن و هەوا گۆڕکێ و هەوا سازکردن HVAC بۆ باڵەخانەکانی سەرتاسەری جیهان دابین دەکەین، کە ئاسودەیی و تەندروستی لەڕێی بەرهەمە تایبەتەکانمان کە گرنگی دەدات بە هەوا پێشکەش دەکات. لەڕێی سوود وەرگرتن لە ئەزموونە فراوانەکەمان و شارەزاییە پیشەسازیەکەمانەوە، ئێمە پێویستیەکانی کۆمپانیاکان پڕ دەکەینەوە بە بەرهەمەکانی HVAC بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ژینگەیی. ئێمە وەکو هاوبەشێکی نمونەیی تۆ، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردێنین لە کاروبارەکانی ڕۆژانەتدا و پشتیوانیەکی بەردەوام دابین دەکەین بۆ کارەکەت. لەگەڵ بەرهەمەکانی HVAC دا ئێمە بەرپرسیشین لە کاروباری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئێڵ جی کە دەبێتە گەشەی بازرگانی نێوان کۆمپانیاکان لەنێویشیاندا کەرتی تەکنۆلۆژیای خاوێن، کە بوارێکی گەشەکردووی داهاتوویی سەرەکی ئێڵ جیە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lg.com/global/business/hvac and www.LG.com/b2b
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com