د.موهەنەد یوسف
و: بەهمەن کەریم
عێراق تائێستاش له ژێر به‌ندى حه‌وتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوه‌تەوە، هه‌ردوو گه‌وره بانكى فه‌رمى وڵاتەکەش (ڕافیده‌ین و ڕه‌شید) له لیستى ره‌شى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندان، بۆیه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به سیسته‌مى سیاسی و ئابوریه‌وه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى سه‌روه‌رى نیشتمانییه‌وه‌ن.
ئابوریناسانى عێراق له هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى سیسته‌مێكى ئابورى تایبه‌ت و هاوته‌ریب به یاساى سزاكانن، له ڕێگه‌ى دروستكردنى ئابورى شیعه‌ى یه‌كگرتووى گرێ‌دراو به ئێران و میلشیاكان، كه ببێته هێزى پاڵپشت و بەرگریکار له كیانه سیاسى و ئابوریه‌كه‌ى.
كاتێك باسى پێكهاته‌ى ئابوریی شیعه ده‌كه‌ین، باس له خاوه‌ندارێتى گرنگترین چالاكیه ئابورییه‌كانى شیعه ده‌كه‌ین له (قوم و نه‌جه‌ف)، كه به پاڵپشتى چالاكى ئابوریى گشتى وه‌ك ئابوریی نا نه‌وتى و باجى ده‌وڵه‌تى ده‌ستیپێكردووه، مه‌به‌ستى پشت ئه‌م چالاكیه ئابوریانه‌ش بۆ دیاریكردنى ڕه‌هه‌نده‌كانى سیسته‌مى ئابوریی وچاره‌سه‌ركردنى مه‌سه‌له گرنگه‌كانه.
زیاتر له‌وه‌ش بۆ دروستكردنى جۆریكه له خواست لاى حه‌وزه (قوتابخانه‌ى فكریى ئیسلامى شیعه) به‌ره‌و بەدواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له كاروبارى ئابوریى و پێشخستنى ئابوریی حه‌وزه زانستییەکان.
په‌یوه‌ندى له نێوان لێكۆڵه‌رانى ئابورى له ( قوم و نه‌جه‌ف ) له ڕێگه‌ى به‌ستنى سیمینارى مانگانه كه په‌یمانگەكانى سیاسى و لێكۆڵه‌رانى ئابوریی كۆده‌كاته‌وه به‌هێزتر بووه، ئه‌م سیمینارانه گفتوگۆ له باره‌ی گرنگترین كێشه و قه‌یرانه ئابورییه‌كان ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێته‌وه,
گرنگی زیاتر ده‌ده‌ن به‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئابوریی شیعه و ئامانج و سنوره‌كانیه‌وه هه‌یه، لەگەڵ چۆنێتی پارێزگاری كردن لێی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شیكاری ڕه‌خنه‌گرانه له تێڕوانینی ئابوریی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته تازه‌كان له فیقهی ئیسلامی‌دا، هەروەها داخوازیه هه‌نوكه‌ییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له بواری ئابوری‌دا تازه‌ن.
،،
كاتێك باسى پێكهاته‌ى ئابوریی شیعه ده‌كه‌ین، باس له خاوه‌ندارێتى گرنگترین چالاكیه ئابورییه‌كانى شیعه ده‌كه‌ین له (قوم و نه‌جه‌ف)، كه به پاڵپشتى چالاكى ئابوریى گشتى وه‌ك ئابوریی نا نه‌وتى و باجى ده‌وڵه‌تى ده‌ستیپێكردووه.
زیاتر له‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاریی و ڕه‌خنه‌گرانه ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی سیسته‌می ئابوریی و ده‌رخستنی هه‌موو بابه‌تێكی نوێ له ئابوریی شیعه‌دا و ناساندنی به‌و ناوه‌نده زانستیانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو ئێران و عێراق و لوبنان به تایبه‌تی.
بۆ پلان و پڕۆگرامه گشتییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه ئابورییه كه لایه‌نه زانستیه‌كه‌ى ڕه‌چاو ده‌كرێت و به وردی ئه‌و بابه‌ته زانستیانه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه پشت به به‌ڵگه‌ى عه‌قڵیى و سه‌لماندن ده‌به‌ستێت، لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد له‌سه‌ر شێوازى كۆن ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر به‌رهه‌م و تیۆر و بیرۆكه تازه‌كان ده‌كه‌ن و ڕه‌چاوى بۆچوونه نوێیه‌كان ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندى ئابوریی نێوان عێراق و ئێران پرۆژه‌یه‌كى شیعى فارسى ئێرانییه كه له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌ى ئاینىی بنیاتنراوه.
ئه‌م پرۆژه ئه‌فسانه‌ییه گۆڕاوه به ئه‌فسانه‌ى سه‌ربازیی و ئابوریی و كلتوریی و هاندانى تواناى سیاسىی، ئابوریی، ڕاگه‌یاندن، په‌روه‌رده‌ى و تواناى ته‌كنه‌لۆژى بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به پرۆژه‌یه‌ك كه به (هیلالى شیعى ) ناسراوه.
ئه‌فسانه‌ى( زۆرینه‌ى شیعى ) وه‌ك ئه‌فسانه‌ى جوله‌كه‌كان خه‌ریكه ده‌بێت به ڕاستیه‌كى مه‌ترسیدار.
پرۆژه‌ى شیعى سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بى دامه‌زرا، پاشان هه‌وڵیدا له ڕ‌وى مێژوویی، فروانخوازى سیاسى، ستراتیژیی، سه‌ربازیی و ئابوریی، ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ییه‌وه گه‌شه بكات.
له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئیسلامیه‌وه لە ساڵی ١٩٧٩ ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕاكێشانى سه‌رنجى تایفه‌ى شیعى له‌و كۆمه‌ڵگەیانه‌ى كه شیعه‌ى تێدایه و هه‌وڵیداوه كه تایفه‌ى شیعه له هه‌ر وڵاتیك هه‌بن بخاته ژێر ڕكێفى سه‌ركردایه‌تیه‌كى ناوه‌ندى ئایینیه‌وه كه خۆى به‌ڕێوه‌ى ببات.
مه‌زهه‌بى شیعى په‌رۆشى و كار و پلانى خۆى هه‌یه، لایه‌نگر و جێبه‌جێكار و ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌یه كه پارێزگارى لێ ده‌كه‌ن.
پرۆژه‌ى شیعى خۆى وانیشانى جیهان ده‌دات كه هه‌ڵگرى شه‌رعیه‌تى ئاینییه، كه له شه‌رعیه‌تى سیاسى جیاناكرێته‌وه به‌ڵام هیچ به‌هایه‌ك بۆ سیاسه‌ت نامێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوریی لەگەڵ نه‌بێت.
،،
پرۆژه‌ى شیعى كارده‌كات بۆ دامه‌زراندن و به‌هێزكردنى باڵى سه‌ربازیی و سیاسیی له‌و ناوچانه‌ى كه شیعه‌ى تێدا ده‌ژین، ئه‌م باڵانه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئێران بۆ بڵاوبوونه‌وه و په‌لهاویشتی، له چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا توانى چوار پایته‌ختى عه‌ره‌بى كۆنترۆڵ بكات، كه به‌غدا، به‌یروت، دیمه‌شق و سه‌نعایه.
په‌یوه‌ندى نێوان ئاین، ئابورى و سیاسه‌ت له نێوان شیعه‌كاندا مانایه‌كى بۆ كۆمه‌ڵگەكه‌یان دروستكردووه، پرۆژه‌ى شه‌رعیه‌تى ئاینى شیعه به ماناى ئه‌و یاسایانه‌ش دێت (ئیمام) بڕوایى پێى هه‌یه.
سه‌ركرده ئاینى و سیاسیه‌كانى پرۆژه‌ى شیعى هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕۆحیه‌تى یاخیبوون "شۆڕش‌و تۆڵه‌كردنه‌وه "یان "تۆڵه‌كردنه‌وه بۆ شۆرش پیشانبده‌ن"، بۆیه سه‌ركرده ئێرانییه‌كان سیاسه‌تى شۆڕشگێڕیی، ڕاگه‌یاندنى شۆرَشگێڕیی، بانگه‌وازكردن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕیی پراكتیزه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه شۆڕشى ئێرانى ته‌نها شۆڕشه كه به شۆڕشى ئیسلامى پێناسه ده‌كرێت.
پرۆژه‌ى شیعى كارده‌كات بۆ دامه‌زراندن و به‌هێزكردنى باڵى سه‌ربازیی و سیاسیی له‌و ناوچانه‌ى كه شیعه‌ى تێدا ده‌ژین، ئه‌م باڵانه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئێران بۆ بڵاوبوونه‌وه و په‌لهاویشتی، له چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا توانى چوار پایته‌ختى عه‌ره‌بى كۆنترۆڵ بكات، كه به‌غدا، به‌یروت، دیمه‌شق و سه‌نعایه.
ئێران توانیوویه‌تى كه زۆرینه‌ى ئه‌وه‌ى پێی ده‌وترێت (هیلالى شیعى) ته‌واو بكات، به به‌كارهێنانى حزب و میلیشیاكان له عێراق، حزب الله له لوبنان، حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن، جوڵانه‌وه‌کانى حزبوڵا له كه‌نداو و كوێت.
پرۆژه‌ى شیعه‌ى فارسى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕقوكینه و پشت به‌ستن به چه‌وساندنه‌وه‌ى عەره‌بى سوننه دامه‌زراوه .ڕقوكینه‌ى فارسه‌کان به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب كه‌متر نییه له ڕقى جوله‌كه به‌رامبه‌ریان و چه‌ندین ئیدیۆم و وته‌ى باو هه‌یه له ناو فارسه‌كان كه عه‌ره‌به‌كان به بێڕیزى ته‌ماشاى ده‌كه‌ن .
له دواى سەرکەوتنی شۆڕشى ئایه‌توڵا خومه‌ینى، ئێران خۆى به جێگره‌وه‌ى شه‌رعى فارسه‌كان و وڵاتانى كه‌نداویش به درێژكراوه‌ى دەسەڵاتی خۆى ده‌زانێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پێكهاته‌ى فارس له سه‌دا په‌نجا له كۆى 78 ملیۆن دانیشتوانی ئێران پێكده‌هێنێت به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و زاڵن به‌سه‌ر 23 له‌سه‌دى تورك ,11 له‌سه‌دى كورد و 5 له‌سه‌دى عه‌ره‌ب.