-
- ڤیدیۆ
چیرۆکێکی تراژیدی سەیر: قوتابخانەی ئەنفال لە بەردەڕەش!
لە سەرووبەندی کۆتایهاتنی شاڵاوی ئەنفالی دوو، هەر بەو بۆنەیەوە لە ئەنجامی کۆتایی هاتن و سەرکەوتنەکانی ڕژێمی بەعس لە پرۆسەی ئەنفالی دوو، لە ساڵی (1988)، زۆرێک لە کاربەدەستانی لایەنگری ڕژێم لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی(کوردستان) بروسکەی پیرۆزبایی جیاواز و تایبەتیان ئاراستەی (سەدام حوسێن)، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کرد.
ئەوەی سەیرە یەکێک لە کەسایەتییە کوردەکان بەشێوەیەکی جیاواز دڵسۆزی و خۆشی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی (ئەنفالی دوو) دەربڕیوو، ئەویش وەک هەڵمەتێکی نیشتیمانی و پیشاندانی دڵسۆزی خۆی بۆ ڕژێمی بەعس، هەڵساوە بە (دروستکردنی قوتابخانەیەک لە بەردەڕەش بەناوی قوتابخانەی (ئەنفال) و لەسەر حسابی خۆی و لە گیرفانی خۆی بە گوژمەی {20000} هەزار دیناری عێراقی ئەوکات).
سەرچاوە: جريدة العراق، مواطن كردي يساهم في الحملة الوطنية لتشيد المدارس و يبني مرسة (الانفال) على حسابه الخاص، العدد (3711)، يوم الاحد، (3نيسان 1988)، ص12
كازم جەباری
2025-01-12