-
- ڤیدیۆ
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە پەیامێکدا لە ئێکس دەڵێت:
دژی سەلەفیەكان راشكاوم، هەندێك لەوان موسڵمانان لە پشتیوانیکردنی براکانیان بێهیوا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە:من لەگەڵ سەلەفیزمی راستەقینە و میانڕەودام، بەڵام دژی ئەو کەسانەم بانگەشەی سەلەفی بوون دەکەن، لە کاتێکدا دوورن لە پەیڕەوی هەق و ، لە لایەنداری بۆ ئیمانداران و دژایەتیكردنی زایۆنی داگیرکەر.
وتوشیەتی:گرنگترین شت کە ئێمە لەبارەی سەلەفییەتەوە دەیزانین، پاڵپشتیكردنی مسوڵمانان و رەتكردنەوەی كوفرە، نەك ئەوەی هەندێک لەوانەی بانگەشەی سەلەفیەت دەکەن، ئەنجامیدەدەن، ئەوان هێرش دەکەنە سەر موجاهیدە قوربانیدەرەكان لە غەززەو شوێنەکانی دیکە و قسەی زایۆنیەکان و ناتانیاهۆ دووبارە دەکەنەوە، موسڵمانان لە پشتیوانیکردنی براکانیان بێهیوا دەکەن.
2025-05-06