-
- ڤیدیۆ
سودانی هاوپەیمانی (القرار)دروست دەكات و فالح فەیاز دەچێتە پاڵی و هادی عامری لێی دەكشێتەوە
وردە وردە خەرێكە لیستەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئاشكرا دەبێت و دوور لەچاوی میدیاكان لەگەڵ هەندێك لەسەركردە شیعەكان لە گفتوگۆدایە بۆ درستكردنی هاوپەیمانێتیەك لەبەرامبەر دەوڵەتی یاسای نوری مالیكیدا.
بەها ئەعرەجی،سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی هەفتەی رابردوو هەواڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكەی لەمیدیای عێراقی تەقاندەوە بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بەپێی زانیاریەكان سەرەتا بڕیاربووە هەریەكە لە هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و فالح فەیاز سەرۆكی حەشدی شەعبی بچنە ناو هاوپەیمانێتیەكەی سودانییەوە،بەڵام هادی عامری لە هاوپەیمانێتیەكە كشاوەتەوە و رایگەیاندووە بە لیستی سەربەخۆ بەژداری هەلبژاردن دەكات.
لەلایەكی دیكەوە ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی كوتلەی سەنەد بڕیاریداوە بچێتە ناو هاوپەیمانیەكەی سودانییەوە.
هەر ئەنڕۆش سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی رایگەیاند ئاساییە سودانی لیستی هەبێت بۆ هەڵبژاردن بەڵام دەبێت بە 6 مانگ پێش هەڵبژاردن دەستبەرداری پۆستەكەی بێت،تا دەوڵەت نەخاتەە خزمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
2025-04-29