-
- ڤیدیۆ
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
باج و رسومات لە هەرێم 5 هێندەی بەغدایە
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی سیاسەتی زیادكردنی باج و رسوماتەوە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتیەكەی 5 هێندەی بەغدایە و دەیەوێت ئەم ئەزموونە هاواردەی عێراق بكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بوودجە 4 ترلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی كە باج و رسومات دەگرێتەوە لەسەر خۆی كردۆتە ماڵ و دەبێت وزەك پابەندییەك مانگانە بیداتە بەغدا،لەكاتێكدا داهاتی نانەوتی هەموو پارێزگاكانی عێراق پێكەوە 5 ترلیۆن دینارە.
واتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 4 پارێزگاوە ساڵانە 4 ترلیۆن دینار داهاتی باج و رسومات لەخەڵك كۆدەكاتەوە،لەكاتێكدا بەغدا بە 15 پارێزگا بەغدا تەنها 5 ترلیۆن دۆلار كۆدەكاتەوە
ئەمەش مانای ئەوەیە حكومەتی هەرێم قورسایەكی زۆری لە باج و رسومات خستۆتە سەر هاوڵاتیانی كوردستان لەچاو پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا.
هەرچەندە داهاتی نانەوتی هەرێم زۆر لەو ژمارەیە زیاترە كە حكومەتی هەرێم دەیداتە بەغدا و ئەگەر ژمارە راستیەكە بزانرێت،ئەوكات قەبارەی راستەقینەی فشاری حكومەت لەسەر گیرفانی هاوڵاتیان زیاتر روندەبێتەوە.
تەنانەت یەكێك لە بەرپرسانی كورد خۆی دانیبەوەدا ناوە كە بە سودانی وتووە بۆچی داهاتی نانەوتی ئێوە بە 15 پارێزگاوە 5 ترلیۆن دینارە،لەكاتێكدا داهاتی نانەوتی هەرێم بە 3 پارێزگاوە 4 ترلیۆن دینارە
2025-05-06